"an independent online kurdish website

حەسەن پاڵانی               
ئەگەر بە وردی و  بە شێوەی  مێژوویی   ئاورێک لە سەر سەرھەڵدان و دەستەواژۆی چەمکی کۆمەڵایەتی بدەینەوە و  بڕۆینە سەر ھێندیک ڕەھەندی  بەراوردکاری  دوو چەمکی  کۆمەڵایەتی  یان نا کۆمەڵایەتی  بوونی  کۆمەڵگای  کووردیhesen_palani12

لە ئەو  سۆنگەیەوە  دەبێت  برۆینە  نێو سایکۆلۆژیەتی  تاکی  کۆمەڵگەی  کوردی و  ئاورێکی  میژوویی و  زەمەنی  و مەکانی لە  تێڕامانی تاکی  کۆمەلگەکەمان،  لە ڕوانگەی  کۆمەڵایەتیەوە  بدەینەوە.

 کۆمەڵگەی  کوردی  وەک  ھەر  کۆمەڵگەیەکی  دیکەی ئەم رووی زەویە،  بە دوورنیە  لە ڕەوتی  کارتێکەری و  کاریگەری  دەرئەنجامەکانی   پرۆسەی   بە کۆمەڵایەتی  بوون و  ئەو دیاردەو  نۆرمانەی  کە رەوتی جیھانی  لە مەجال و کایەی  جۆر بە جۆر  بە خۆیەوە بینیویەتی و  کاریگەری  ھەبووە  لەسەری.  کۆمەڵگەی  کوردی  وەک ھەر کۆمەڵگەیەکی  تری رووی  ئەم  گۆی  زەویە،  ھە موو ئەو قۆناغ و  پرۆسانەی   تا رادەیەکی  باش   ھەر چەند،  بە گشتی  کۆمەڵگەی   کوردی،  دووژمنانی  میللەتەکەمان  نەیان ھێشتوە بە  شێوەیەکی  ئاسایی و  سرووشتی  ڕەوتی  بە  کۆمەڵایەتی بوونی  خۆی بپێوێ  ئەویش  لە ژیر  تێرامانی   شوڤێنیستانەی  خۆیان   بۆ میللەتەکەمان.

بە کۆمەڵایەتی   بوونی  کۆمەلگاکان و  وەێک  لەوان  کۆمەڵگەی کوردی   ئەگەر  بگەرینەوە   ھیندیک  بۆ رابردوو،  ئاوریکی   میژووی و  مەکانی و زەمانی   لە چۆنیەتی   بدەینەوە،    دەبینین   گۆرانکاری   ژیانی  مرۆیی   لە ھەموو   بوارەکانی   ژیانی   بەشەری کاریگەری  زەق و  بەرچاوی  ھەبووە  لە بەکۆمەڵایەتی  و  بێ  کۆمەڵایەتی  کردنی   ژیانی   کۆمەلگاکەمان.  گۆرانکارییەکانی   وەک   گوند   نەشینی و  شارنەشینی،   دەتوانین  وەک    دووفاکتۆری   ھەنووکەی   لەژیانی ئینسانەکان  چاو لێ   بکەین  کەدەوور و   کاریگەری  خۆی دەبینیت   لە ئەو پرۆسەیەدا.  ژیانی    ئینسانەکان  لە کۆمەلگەی  ژیانی ئەمرۆیی  بە بەراوورد لە گەڵ پێشوو بە ھۆی   ئاڵوگۆری   زۆری  داوا و  داخوازییەکانی  خەڵک مەجبوورە   بۆ   دابین کردن و   دەستەبەر کردنی  بەشی زۆری ئەو  داواکاریانە   شێوەی   ژیانی   خۆی بگۆرێ و  ڕوو   لە جیگایەک   بکات  کە  نامۆ بێت بە بەشی   زۆری   دابونەریت و   کلتووری   ئەو دەڤەرە  یان  ئەو  وەڵاتە،  کە تییدا   دەگیرسیتەوە.   بەم شێوە    مەجبوورە   واز لەوپێوەندیە   کۆمەڵایەتیانە   کە پیشووتر بە ھۆی  ژیانی  چەندین  ساڵەوە   پیکەوە  دایان مەزراندوە  ژیانێکی  ئاسایی کە بەر ئەساسی ھاوکلتووری، ھاوکاری،  ھاو  دابوونەریتی و  ھاو بیروبا وەربوونەوە  بوونیاتیان  ناوە، بەجی بھێلێت.

پێوەندیە   کۆمەلایەتیەکان ، وەک  پێوەندیە  ئالوگۆرە  باباتیەکان و  ئالووگۆرکردنی  زانیاری و  ماناکان   لەریگەی  بەھێزکردنی  رایەڵکەی  پێوەندی ھەمەجۆر ، جۆرێکە  لە خێراکردنی  ھەموو  ئەو ڕەھەندانە کە  دەوری  کاریگەر دەبینیت،   لە تێکلاو کردن و   ئاوێتەکردنی  رۆحی  ھاوکاری و  ھاوفکری کە دواجار دەبێتە  رێنیشاندەر  لە ھەموو  بوارەکانی   ژیانی   مرۆڤایەتی . مرۆڤ   بە ھۆکاری   ئەرێنی و   نەرێنی خۆی لە ژیانی  کۆمەڵایەتی  ڕۆژانە  لە   ھە موو  مەحوەرەکانی  کایەی کۆمەڵایەتی   دەبینیتەوە   لە زەنجیرە   رووبەروو  بوونەوەێک لە گەڵ  کەسانی تر  لە بوارە جۆربە جۆرەکانی ژیاندا. بە حووکمی جەوھەری  سووشتی  مرۆڤەکان و پێویستی و  ھاوپەیوەندی بۆ تەواو  کردنی رۆحی   پیویستیەکانی یکتر لە ھەموو مەجالەکانی  ژیانی بەشەری  پیویستیان  بەیکترو   تەواوکەری  ژیانی یکترن.  بێ یەکتر پێوەندیەکی  ( نا)  کۆمەڵایەتی   دروست  دەبیت  ئەنجامەکەشی   شیرازەو   توخمی  پێوەندیەکی   نا  کۆمەڵایەتی   لە سەر ھەموو   ئاستەکانی   ژیان دروست دەبیت، ئەویش بە نۆبەی  خۆی   کاریگەری دەبیت  لە سەر پرۆسەی بە کۆمەڵایەتی کردنی ژیانی  کۆمەڵگاکەمان .

مرۆڤ بە  گشتی  یان لانی کەم پیرەوی  لە بنەماو  بنچینەکانی  ژیانی  کۆمەڵایەتی  دەکات،  چوون لە ئاکام و  سەرئەنجامی  بە کۆمەڵایەتی   بووندا  ھەم چیژو واتای  راستەقینەی مرۆڤاکان  لە ژیان  دەردەکەوێت،   وە ھەم  کاریگەری و  تەواوکاری  مرۆڤەکان  لە ژیانی ئەمرۆی  وەک  پیوستیەکی کاریگەر لە سەر  ھزرو  تیڕامانی  یەکتر شوێن دادەنێت  کە  بە گشتی  مرۆڤ  لە  بەراورد   بە  رابردوو  حەزو تەمایلاتیکی  ھەیە بۆ  فەراوان بوونی ژیانی شار و ئەوەش وادەکات کە خەڵکی  گووند نەشینی و لادێکان، ھەتادێ وردە وردە  بەرەو کزبوونەوە بەچێ و  بە تێپەرینی کات و پیربوونی ئەو کەسانەی خوولیایەکیان ھەبووە وئەو کەسانەی کە خوولیایان ھەیە بۆ ژیانی گووند نشینی تاد ێت  کەم  دەبێتەوە  ئەویش  بە نۆبەی  خۆی دەورو  کاریگەی  خۆی   دەبێت لە ژیانی کۆمەلایەتی و نا کۆمەڵایەتی بووندا،  ئەویش  کۆمەلە  فاکتۆریک دەوری خۆی دەبینیت، وەک  گۆرینی پێویستی و پێداویستەکانی مرۆڤ، کار، خویندن، پیشە و دەست راگەیشتن بە ھەموو ئەو پێداویستیانە کە مرۆڤی ئەمرۆیی  پێویستی  پێدەبێت.

سەرئەنجامی  ئەم بەراوردکاری و  بابەتە  خۆی  لەوە  ڕادەبینێتەوە  کە  ھەر چەندە  بە ھۆی   بوونی  ژیانی  سادە و  ساکاری  مرۆڤەکان و  نەبوونی داوا و داخازی زۆری  مرۆڤەوە  لە قۆناعە جۆر بەجۆرەکانی ژیانی بە  کۆمەڵ وای لە  مرۆڤەکان کردوە، زیاتر خۆیان لە چوارچێوەی  ژیانی بە کۆمەڵ و کۆمەڵایەتی   بە  بەراورد بە  ئێستا  دەبینیەوە.  مرۆڤ  لە کۆمەڵگەی  کوردی تا رادەیەکی زۆر   خۆی لە چەمکی ھاوتریب بوون و گونجاندن   ببینیتەوە   تا لادانە کۆمەڵایەتیەکان.   سەرەرای  بە سیستم کردنی  ژیانی  ئینسانی بە گشتی لە ھەموو بوارەکانی ژیان داو  دیتن ودابەش  کردنی  کارو  چالاکییەکان بە سەر  شوێن و کات و تێگیشتنە   بنچیینەییەکانی  ژیانی  کۆمەڵایەتی  کە خاوەن  گرنگییەکی بنەڕەتییە   لە  ژیانی   کۆمەڵگاکەمان کە دواجار  رەنگدانەوەی   ھەموو   پێوەرەکانی   بە   کۆمەڵایەتی   بوونە.

٢٠١٣/٠٧/٢٩رێکەوتی  

حەسەن پاڵانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی