لە درێژەی کورتە وتووێژ و وەرگرتنی ڕای کۆمەڵێک لە تێکۆشەران و ڕۆشەنبیرانی نەتەوەکەمان دا
بە مەبەستی تیشک خستنە سەر ئەو نارەزایەتیانەی کە لە مەڕ هەڵبژاردنی کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هاتبوونە ئاراوە ، ئەوە ڕا و بۆچوونی کۆمەڵێکی دیکە لەو بەڕێزانەی کە وڵامی پرسیاری ئێمەیان دابووە دەخەینە بەر دیدی ئێوە خوێنەرانی بەڕێز و هەر وەها بە تایبەتی تر دەخەینە بەر دیدی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
جێی خۆیەتی پڕ بە دڵ سوپاس و ماندوونەبوونی لەو خۆشەویستانە بکەین.
ئامادەکار: کاووس عەزیزی
بیژەن قارەمانی: لە گەڵ ئەوەی بیرۆکەی ساز دانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و کوردستان بۆ زۆر ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە و تازە نیە ، بەلام تا ئێستا بە هەر هۆیەک بووە رێگای گیرانی هەموار نەبووە . پەلەی ئیستا و کاوەخۆیی پێشوو وای لێکردوون کە لە سەر ساز و کاری گیرانی وەها پرسێکی چارەنووس ساز لە سەر خاڵە سەرەکی و بنەڕەتیەکان نەگەنە یەک هەڵویستی و تووشی کێشە و تەنانەت هێرشی میدیا و ڕاگەیاندنی حیزبی هاتوون . ئەو کێشەیەش هەر تایبەت بە رۆژهەڵات و حیزبەکانی نیە، لە باشووریش وەک خانە خوێ هەر هەمان وەزع و تەنانەت بایکۆتیش لە ئارا دایە کە ئەوەش وەک کوردێک کە زۆرم چاوەروانی لە وەها کۆنگرەیەک و کار و ئەرکەکانی هەیە تووشی بێ هیواییم دەکا لە ئاست پرسی سەرەکی نەتەوەیم.
لە ڕاستی دا بەشدار بوون یان نەبوونی فڵانە حیزب خۆی بە سەر تەوایەتی کاری کۆنگرە داسەپاندوە . کێشەی ئەو پینج حیزبەی کە هەڵبژاردەی کۆمیتەی هاوەبشن و ئەوانەش کە دەنگیان نەهێناوتەوە و ڕەخنە و گازندەیان عەرش و عەرزی تیگەیاندووە دەگەرێتەوە بۆ هەڵنەسەنگاندنی هەمە لایەنی (( ئاسایی و یاسایی )) وەها کۆنگرەیەک لە لایەن بەرێوە بەری سەرەکی کە ئەم کێشەیەی خستۆتە ناو حیزبەکانی رۆژهەڵات !
کاتێک باسیکی سەرەکی و پرسێکی ئەساسی و نەتەوەیی دا کار دەکەوێیتە پشک و کورسی (( من ، من )) بەداخەوە ئەسڵ و فەرع جێگای خۆیان دەگۆرنەوە . ئەو دابەش کردنە پێش ئەوەی پێوەندی بە حیزبەکانەوە هەبێت ، کێشە لە خودی بەرێوە بەرانی کۆنگرەیە کە گرینگیی تایبەتی نەداوە بە رۆژهەڵات وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ لە بڕیار دان دا .
بە پێ دوو فاکتەری ئەسلی (( خەڵک و خاک )) رۆژهەڵات دووهەم پارچەی کوردستانە ، بەڵام تایبەت مەندی و وەزعی ئێستای ئەو بەشە وای کردووە کە بەداخەوە چاو لە دەست و بێ هیوا بێت. لەم کێشە بێ بەنامایە دا گەورەیی و شوێن دانەریی خۆی لە ئێستا و ڕابردوو بۆ داهاتوو لە بیر بکا . من دیفاع لە سێ حیزبەکە ناکەم کە گوایە لەم هەڵبژاردنە بە قسەی خۆیان (( دوو دێمۆکرات و سێ کۆمەڵە )) گەلەکۆمەیان لێ کردوون ، بەڵام ئەو پرسیارەش لەو پینج حیزبە دەکەم ئێستا چۆنە کە کورسی و دەسەڵات دە گورێ دایە بە شەوێکی هەموو کێشەکانتان وەلا نا و وەک حیزب خۆتان بە سەر یەک دا ساغ کردەوە؟ بە شیوەیەک کە مووتان لە بەینەوە ناچێت !؟ گەر ئەو کارەتان بۆ پرسی کورد و کێشە نەتەوەییەکەتانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دەبی دەستتان ماچ کەین و کرنۆشتان بۆ بەرین ، گەریش نا ئەوە پرسیارە لای من هەر بە زەقی خۆی نیشان دەدا . بەداخەوە ” تیر و پشک ” لە وەزعی ئێستای حیزبەکان چاوەروانی ئەو شتەی لێدەکرا . لە کاتێک دا هیچ بەها و گرینگییەک نەدراوە بە ناوخۆی کوردستان و کۆمەڵگای غەیری حیزبی، هەم هەڵبژاردەی پێنج حیزبەکە دەخاتە ژێر پرسیار و هەم رەخنە و هاواری سێ حیزبەکەی بێ بەش کراو لە کورسی ! لەوەش سەیر تر ئەم قەیرانەی سازیان کردوە (( نەریسراوە و نەپیچراوە )) شەقەی جولای دی لایەنگرانی پینج حیزبەکە دەڵێن ئەوە دێمۆکراسی و مافی هەڵبژاردنە؟ ئەی سێ حیزبەکەش دەڵێن ” گەلە کۆمەیان ” لی کردووین . بە باوەری من کێشەکە لەوە قوول ترە کە وا ساددە بە سەری دا تێپەرین . چاوەروانی لە وەها کۆنگرەیەک لە کوێ و کێشەی کورسی ئەو پینج و سێ حیزبە لە کوێ ؟
هەر وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێ داوە ئەوەی لەم کۆنگرەیی دەبا گرینگیی پێدرابا پێش هەموو شت دوو فاکتەری سەرەکی خاک و خەڵکە کە بە هۆی تایبەتمەندی وەزعی ئێستای ئەو بەشە ، حیزبەکان نوێنەرایەتی خەڵکیان کردبا نە ئی حیزب ! هەر وەک تا ئێستا وردەکارییەکانی کۆنگرە پێشان دەدن هیوایەک لە ئارا دایە کە کۆنگرە کێشەی کورد بخاتە ڕۆژەڤی باسەکانی ناوچە و جیهان ، وەزعەکەش هەر ئەوەی دەوێ ،ئەوەش ئەرک و مەسئوولیەتی حیزبەکان زیاتر دەکا. لە تەنیشت نەبوونی نوێنەرانی تەواویەتی خەڵکی رۆژهەڵات لە راستی دا ئەم نوێنەرایەتیە ناراستەوخۆ دراوە بە وان، مەبەست حیزبەکانە بە پێی پێگەی کۆمەڵایەتیان . هەڵبژاردن لە سەر ئاستی حیزبی بۆ وەها کۆنگرەیەک کە پێوەندی بە مافی نەتەوەیی و چارەنووسەوە هەیە لە خۆی دا شتێکی دروست نەبووە. لە کاتێک دا بە پێی سەرچاوەکان پێنجسەد کەس بەشداری کۆنگرە دەبن ، رەنگە ئەوانەی ئەم بەزمەیان ساز کردووە بێ بەش نەدەبوون . ئەو ڵیژنە پینج حیزبەی کرابا بە لێژنەیەکی پێنج کەسیی بێ ناوی هیچ حیزبێک کە پروژەی (( ئاسایی و یاسایی )) رۆژهەڵاتی بە بەشداری و ئاگاداری هەموو لایەک هەموار و ئامادە کردبا و بە بیرو رای خەڵکی کوردستانی راگەیاندبا لە رۆژی کۆنگرە دا پێش کەش بە کۆنگرەی کردبا و دەنگی ئەرێنی بۆ وەرگرتبا .
ئەوەی ئێستا لە ئارا دایە بەداخەوە کێشەی حیزبەکانە و پیوەندی بە مافی چارەنووسی نەتەویەک نیە . ئەو کۆنگرە لە جێدا دەتوانی بە قەد هەموو بەهاری بە ناو عەرەبی لە سەر وەزعی هەر کام لە پارچەکانی کوردستان شوێن دانەر بێت . بریارەکانی کۆنگرە کە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان تا رۆژی ئاسایی کۆنگرە دەبی ئامادەی کەن وەک مەرجەع چاوی لێکرێ بۆ هەمیشە کۆتایی بە ەدست تێوەردان لە کارو باری یەکتر بێنن و سنوورەکان دیاری کەن لە هەموو روویکەوە .
بە مەرجەع زانیینی سێ حیزبی دوو پارچەی کوردستان لە چوار پارچە ، هەر وەها سێ سەرۆک ئەوەمان پێ دەڵین کە لایەنێک یا دوو لایەن بەدوای مەرجەعیەتێک دان بۆ خۆیان لە سەر حیسابی خەڵک و حیزبی پارچەکانی تر ئەوەش هەر چەند وەک بوچۆن و خوێندنەوەی خۆم سەیری دەکەم ،بەڵام دەشکرێ جێگای نیگەرانی بێت .
وەڵامی ئەو پرسیارە بە واتەیەکی تر بەرپرسیاری ئەو وەزعە بە نیسبەتی کوردستانی رۆژهەلات لە لای هەر دوو بەشی ” حیزب دێمۆکراتە ” ! جا بوویە ئەوەی بۆ من گرینگە پرسی کورد لە رۆژهەڵاتە نەک بەشداری کام حیزب یا ڵایەن.
هیوادارم ئەو کێشە کە ئەم هەشت حیزبە سازیان کردووە(( ٥+٣ )) بۆخۆشیان چارە سەری کەن . چاوەروانیی خەڵکی کوردستان لە حیزبەکان لە سەرووی هەمووان لە حدکا و حدک ” زۆر زیاترە لەوەیی کە بەداخەوە تا ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە . لە کۆتایی دا هیوا دەخۆازم حیزبەکان لە سەر وەزنی ناوی کۆنگرە (( نەتەوەیی بیر لە مافی گەلی کورد بکەنەوە)) ئەو کۆنگرەیە سەرەتایەک بێت بۆ کۆتایی کێشەکان .
مستەفا شەمامی: به براوی من پێویسته به جێگای تهداخوول، وه یان ههلویست وهرگرتن لهههمبهر ئهم کێشهیه که لهئهنجامی دابهشکردنی 5 کورسیهکه هاتۆته ئاراوه، گوونجاۆترین چهشنی تهعاموول دهگهل ئهم کێشهیه،خهسارناسی رهههندی مکانیکی، تهرحی پرۆژهکهیه.
ئهوهی راستی بێت، من وهک خۆم پێموایه ئهۆ کهس یان ئهۆ کهسانهی که وهک تهراح و میعماری دارشتنی ژێرخانی بینای کۆنگرهی نهتهوهیی رۆلیان گێراوه، لهخوێندنهوهیاندا سهبارهت به تهشخیسی تایبهتمهندییهکانی سیستهمی حیزبی کوردستانی، و کۆمهلگای سیاسی کوردستانی گهۆره، نادهقیق و کهم ئازموون دێنهبهرچاۆ، ههر بۆیهشه بهتهبهع لهم کهماسیانه، له ئاست تهشخیسی مکانیزمهکانی کارا و گوونجاۆ، بۆ ساغکردنهوهی کۆمیتهی ئامادهکار تووشی گرفتی مکانیکی هاتوون.
بهبروای من میعمارانی ئهم بینایه، دهبوو پێوهرێکی کاراتر و کراوهتریان بۆ ساغکردنهوهی کۆمیتهی ئامادهکار، رهچاۆ گرتبایه، بهچهشنێک که ههر لهبهردی بناغهوه، ههۆل و مکانیزمهکانیان له راستای دروستکرذنی نوێنهرایهتێکی ئاوێنهیی، له ئهرکانی پێکهاتهیی کۆنگرهکهدا، دهستنیشان کردبایه. واته ههۆلدرابا نوێنهرانی ههر 39 حیزبی بهشدار له کۆبوونهوه بهرفرهوانهکهدا، وهک ئهندامانی کۆمیتهی ئامادهکار دهستنیشان کرابان، با لهجێگای 21 ئهندامی کۆمیته 39 ئهندام بایان. خۆ ئهگهر تێفکرین، بۆمان دهردهکهێت که کۆمیتهی ئامادهکار، عهمهلهن بۆ راپهراندنی ئیش و کارهکانی پێویستی به چهندین کۆمیسیۆنی کاری لهبوارگهلی جێوازدا ههیه، کهوایه رهنگه رادهی کارگێرانی ئهم کۆمیتهیه به ههموو کۆمیسیۆنهکارییهکانیهوه، نهک 21 و 39، بهلکوو زیاتر له 60 کهس لهخۆیدا جێگا بکاتهوه.
بۆیه پێشنیار دهکهم که تهراحانی ئهم پرۆژهیه دهبێ بۆ پێشگیری له ههر چهشنه ئاستهنگێکی ئیحتمالی، ههۆلبدهن ئهسلی نوێنهرایهتێکی ئاوێنهیی، لهقهواره و پێکهاتهی کۆنگرهی نهتهوهیی دا بچهسپێنن، بهچهشنێک که کۆنگره وهک ئاوێنهی تهواۆنمای جۆراۆجۆریهتی کۆمهلگای موزاییکی کوردستانی گهۆره، روو له ژوورهوه و روو له دهرهوه، نمودێکی ساختاری پهیدابکات، بۆئهوهی عهمهلهن گشت لایهک بریاراتی ناوهندی بریاردانی کۆنگرهی ساغکراوه، به بریاری خۆیان بزانن و به بێ یهک و دوو لێکردن خۆیان ملکهچ به ئیجراییکردنیان بزانن.
فاتح ئارەش: دەنگۆی ئەوەی کە گرتنی گۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر شێوە کێبڕکێیەکی سیاسییە لە نێوان هێزە کوردستانییەکاندا بۆ داسەپاندنی دەسەڵاتی زیاتری سیاسی دەبیسترێت، بەڵام نابێت ئەوە لە بیرکەین کە ٣٩ لایەنی سیاسی لەسەرەتا دا بەشداری ئەو کۆبوونەوە بوونە و بەشێوەیەک ئەو حەرەکەتەیان یاسایی (موعتەبەر) کردەوەتەوە و هەروەها بیرۆکەی گرتنی ئەو کۆنگرەیە هەرچی بێت کارتێکردنی ئەرێنی (پۆزەتیڤ) لە سەر مەسەلەی گشتیی کورد هەیە، ڕاستە کە مرۆڤ لە هەموو کارەکانی دا ناتووانێت لە بەرژەوەندی تاکی خۆی چاوپۆشی کات بەڵام لێبوردووترین مرۆڤ ئەو کەسەیە کە بەرژەوەندی تاکی و حیزبی خۆی فیدای بەرژەوەندی گشتیی دە کات، لەم ڕووانگەوە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵەیی کە دەڵێن ئەگەر بتووانیت گوێ لە خۆت و کەسانی دیکە بگریت دەتووانیت پێویستیی و بەرژەوەندی زۆرکەس دەستەبەرکەیت و، لە ئاکامدا گرێکوێرەکان بەکەیتەوە، من پێم واباش بوو ئەوانەش وا ئێستاکە ناڕازین بەشدارییان کردبا بەڵام بەداخەوە بایکۆت و پاشەکشە کردن کە مێژووەکەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی کۆن هێشتاکە وەک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ کردنەوەی گیروگرفتەکان لە نێوان هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناویندا چاوی لێدەکرێت.
هەیاس کاردۆ: بە باوەڕی من بۆ دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەییی کورد دەبێ میلاک و پێوەری دیاریکراومان هەبن کە لە سەر بنەمای باوەڕمەند بوون بە نەتەوە و نەتەویی بوون بنیات نرابن. ئەگەر ئەو پێوەرانەمان هەبن دیارە هێندێک لەو ڕێکخراوانەی خۆیان خزاندۆتە نێو ئەو باسە دەبێ خۆیان بکشێننەوە. بۆ وێنە شاخەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە سەدان جار و بە دەنگی بەرز هاواری کردوە خەباتەکەی بۆ شتێکی دیکەیە چۆن دەتوانێ لەو پڕۆژەیەدا جێگایەک بۆ خۆی بدۆزێتەوە. ئاخر دەبێ گۆشەیەک لە باوەڕەکانی خۆی بۆ مەسەلەی نەتەوەیی نیشان بدا هەتا بکرێ لە کۆنگرەیەکی ئاوادا جێگای بۆبکرێتەوە. ئەوەی لەو پێوەندییەدا دا بەرچاو دەکەوێ زیاتر کێ بەرکێی حیزبایەتی و هەوڵدان بۆ دەستەبەندیی نوێیە کە خۆی لەو شکڵەدا وەدیار دەدا.
ئەوانەی سینگی خۆیان بۆ بەشداریی لەو گۆنگرەیەدا وەپێش دەدەن واباشە دەپێشدا مانیفێستی نەتەوەیی بوونی خۆیان بنووسن و بڵاوی بکەنەوە جا دوایە هەوڵی دۆزینەوەی جێگایەک بدەن. زۆر بەداخم کە حیزبە خاوەن ئەزموونەکانی کورد کە مێژوویەکی درێژی خەباتی نەتەوەییان هەیە کەوتوونەتە حاڵەتێکی وا کە زۆر لەو مەسەلانە نەکۆڵنەوە.
پرسیارە ئەوەیە میلاک بۆ ئەندامەتیی لە دەستەی دانانی قانوون بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی چییە؟ داخوا گەورەیی حیزبەکانە، ڕابوردووی کار و خزمەتیانە، هەڵسووڕ و بەرچاو بوونی ئێستایانە، باوەڕمەندبوون بە خەباتی نەوتەوەییانە، یان شتی دیکە؟ مەسەلەن ئەگەر قەرار لەسەر نەتەوەیی بوون بێ بەشێک لەو پێنج حیزبەی ڕۆژهەڵات دەنگیان هێناوەتەوە نابێ تێدا بن چونکە نەتەوەیی نین.. ئەگەر بە پێی گەوەریی و زۆر بوونی ئەندامە هاسان نییە دیاری بکرێ کێ زۆرە و کێ کەم. ئەگەر بە پێی لەت بوونی حیزبەکانە هەموویان لەت بوون و پارتی ئازادییش حەقی نییە گلەیی بکا جونکە ئەویش حیزبی لێ جیا بۆتەوە.
وەهاب بەهرامی: سەبارەت بەو مەوزووعە ەهر ئەوەندە دەلێم کە؛ لەگەل ئەوەی زۆر بوونی نوێنەر هیندێک جا ر کێشە سازە، بەلام من وەک خۆم پێم باش بوو کە هەموو حیزبەکان بەشداری ئەو کۆمیتەیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونایە. ئەگەر هەموویان ، یان زۆرتر بەشدار بوونایە، ئەو کێشە و باسانەش نەدەهاتنە ئاراوە. ئەوە رای من بوو بە کورتی بۆم نووسین.
پرویز جباری: بی شک ملت کرد در مسیر مبارزات تاریخی خود در برابر استبداد ، حاکمیت بیگانه بر کردستان در بخش های مختلف کردستان همواره در آرزوی تحقق یک وحدت نظری و عملی بوده است. در این مسیر تاریخی مبارزه بی شک تلاش های بیشماری هم در ابعاد مختلف صورت گرفته است. اما در هر مقطعی عوامل مختلف مانع از تحقق این آرمان ملی بوده است. بی شک در تاریخ مبارزات ملت ها و گروه های اجتماعی در جهان ما شاهد شکل گیری بسیاری از این نوع کنگره ها بوده ایم. ملت کرد خود به روشنی آگاه می باشد که در طول مبارزات دشوار و بی امان خود برای آزادی و تحقق جامعه آزاد و دموکراتیک با محوریت هویت دموکراتیک مترقی ،در اشکال مختلف رگه ها و تابلو هایی زیبا و ماندگار برای ابدیت را در میان ملت خود در روز های سخت و دشوار آفریده اند. حافظه تاریخی ملت کرد در بخش های مختلف در کردستان بزرگ خود این وقایع و مبارزه مشترک را خوب به یاد دارند. اگر در عمل برای یک هدف در حیات سیاسی و اجتماعی با مردمان و ملت های همسایه تحقق یک کنگره سراسری و ملی تا امروز امکان پذیر نشد اما در عمل این تاریخ و مبارزات ما کردها بوده است که در بیشتر موارد در کنار هم باری هدف مشترک گام برداشته اند. من بر این عقیده هستم که این نوع از کنگره ها در عمل و به صورت نانوشته در حافظه مبارزاتی وآرمان دموکراتیک و ملی کردستان بسیار زیاد تحقق پذیرفته است. در این مقطع و با توجه به تحولات سیاسی و اجتماعی در منطقه و نیز در سطح وسیع تر شکل گیری چنین کنگره ای با توجه به دیپلماسی کرد و هویت مبارزاتی این ملت در جهان امروز می تواند امر مهم و مقدسی در تخقق بخشی از مطالبات تاریخی آن باشد. من بر این عقیده ام که ملت کرد با پرچمداری تاریخی از یک گفتمان دموکراتیک و استبداد ستیز در منطقه در این کنگره به صورت جامع و با استفاده از شرایط و موقعیت امروز می تواند این گفتمان را به پیام اصلی خود برای جهانیان و همسایگان خود تبدیل نماید. در این راه بی شک همگرایی و همدلی نیروهای سیاسی بخش های کردستان بسیار موثر می باشد.
اساسا مبارزات کردها در منطقه به دلیل جغرافیای سیاسی از پیچیدگی خاصی برخوردار می باشد. اما هویت سیاسی و مبارزاتی احزاب و مبارزه سیاسی آنان برای ملت کرد و کردستان نزدیکی های بسیاری با هم دارند.آرمان و خواست تاریخی ملت کرد در عناصری چون آزادی ومبارزه با استبداد و سلطه بیگانه بوده است که همواره در صدد نفی هویت کرد به شیوه های مختلف بوده است. اما در برابر این هجوم و استبداد بیگانه مقاومت و مبارزه طاقت فرسا و در بسیاری از موارد مبارزه مشترک به چشم دیده می شود. برهمین مبنا گقتمان دموکراتیک ملی با پرچمداری تاریخی اندیشه های پیشوا آغاز می شود و به سرعت به عنوان گفتمان مسلط بر بخش ها و نیرو های پیشرو و مترقی کردستان پذیرفته می شود. اگر عمر مبارزات ملت کرد برای آزادی و رهایی و نیز تحقق یک جامعه دموکراتیک وآزاد طولانی گردیده است این ناشی از گناه ملت کرد و کوتاهی آن نبوده است. بلکه نتیجه اندیشه های فسیل شده ارتجاع، استبداد آجهل و نادانی حاکمان و حکومت هایست که سرنوشت کردستان و ملت کرد را در دست گرفته اند و با هیچ روشی به صراط مستقیم هم هدایت نمی شوند. هرچند که خود فکر می کنند بر صراط مستقیم هستند
بر همین اساس با طولانی شدن مبارزات ملی و دموکراتیک در کردستان در برابر دشمنان “گفتمان هویت خواهی دموکراتیک” به عنوان عنصر اساسی مبارزه می باشد در بخش های مختلف کردستان که امروزه ما شاهد آن هستیم. اما در میان گفتمان خشونت ،ترورو کشتار که منطقه را در برگرفته است کردها با تجربه مبارزاتی و دموکراتیک و نیز عاری از خشونت در بخش های مختلف دست خود را به سوی همسایگان و دشمنان خود برای یافتن یک راه مسالمت آمیر برای زندگی و حفظ اصالت و کرامت انسانی دراز می کنند. بی شک برنامه و یکی از خواست های این کنگره خواهد بود که با شکل گیری و تحقق عملی آن این اهذاف بیشتر روشن خواهد شد. ما کردها امروز پرچمدار این گفتمان عاری از خشونت و مسالمت آمیز هستیم در خاورمیانه خشونت زده. برای پیشبرد این گفتمان کلان و ملی که به نوعی هم تخقق آرمان های تاریخی و مبارزاتی ما نیز می باشد باید به صورت اساسی در کنار همدیگر باشیم. بهانه و فرصتی اساسی باشد برای وحدت نظر و تشکیل یک جبهه متحد در بخش های مختلف کردستان برای تحقق خواست های تاریخی و دموکراتیک. در این راه به نظر من تحقق آرمان ها اهمیت دارد تا حضور فیریکی در کمیته به طور مثال پنج نفری یا حربی برای شرق کردستان. چرا که احرابی که در این کمیته حاضر نیستند . اما شاهد حضور برنامه ها ، خواست ها و مطالبات تاریخی و مبارزاتی خود هستند.
شکل گیری و مراحل انجام آن با دعوت از سایر نیروها که به عناوین مختلف از سوی برگزار کنندگان آن دعوت می شوند. در عمل بیشتر از کمیته ها و ظرفیت های آنان می توان دیپلماسی ،همفکری ، کار کیمته مشترک را انجام داد.حضور در کنگره خود یک گام اساسی برای نزدیکی به آرمان مبارزاتی می باشد که برای آن مبارزه صورت گرفته است. اگر هدف تحقق خواست های تاریخی ملت و هوینت دموکراتیک می باشد بگذار همین امر مقدس توسط یاران و هسنگران دیروز و همسفران امروز که مقصد مشترک می باشد انجام گیرد. از دیدگاه من هر بخش از کردستان در راه طولانی و دشوار تحقق جامعه دموکراتیک به همه نیروها و توان و ظرفیت آنان نیاز دارد. نمی توان حاضر نبودن در یک کمیته را پایان راه تلقی کرد. چون این راه همچنان تداوم دارد و در مراحل خود بیشتر به همه ما نیاز دارد.
بی شک بسیاری از نیرو های سیاسی در کردستان که به عنوان نیروهای اپوریسیون نظام های خود شناخته می شوند با حضور خود در کنگره و پیام خود یک نوع تثبیت سیاسی و مبارزاتی خود را نشان می دهند. این یک امر عمومی و برای تحقق خواست تاریخی یک ملت می باشد که نباید زمینه ای گردد برای اختلاف و فاصله بیشتر . اگر دوستانی که در کمیته شرق کردستان حضور ندارند، اما می توانند با ارائه برنامه ها ، پیشنهاد ها و راهکارهای نو به این کمیته برای تحقق بیشتر و بهتر کنگره یاری رسانند.بی شک این کنگره می تواند باز کننده و ایجاد کننده فرصت هایی باشد برای تحقق و پیگیری مطالبات و راهکار هایی که در تعامل با دیگران و نیز ظرفیت ها و تغیرات منطقه که صورت می گیرد باشد.