"an independent online kurdish website

خالید عەزیزی سکرتێری گشتی هاوڕێیانی پێشوو لە بەرنامەی هەڤپەیڤینی ئەمشەوی 2013-07-   30 تەلەفزیۆنی “رووداو”دا قسەی کرد و لە قسەکانیدا باسی لە هێندێک لە رووداوەکانی ئەم دواییانەی وەک یەکگرتنەوەی بنەماڵەی دێموکرات،xalid-azizi

کۆنگرەی نەتەوەیی، پرسی پەژاک و هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی سەرۆک کۆماری ئێران و بەڵێنیەکانی رۆحانی کرد .

عەزیزی لەسەر یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکرات و ئەوەی پەیوەندی بە لایەنی خۆیانەوە هەیە، پێداگری لە سەر خێرا کردنی هەنگاوەکانیان بۆ یەکگرتنەوە کرد، هەرچەند بە بڕوای ئەو لە هەر دوو لا کەسانێک هەن کە حەز بە یەکگرتنەوە ناکەن، بەڵام باسی ئەوەی کرد کە لە داهاتووی ئێراندا و بە دە دوازدە حیزبەوە رۆشتنەوە، دژوارە و ئەوان ناچارن کە یەک بگرنەوە.

تایبەت بە بەڵێنیەکانی رۆحانی– ش، گەش بینی خۆی نەشاردەوە و گوتی کە ئەوان چاوەڕێی پەیامی حەسەن روحانی دەکەن لە کاتی بە دەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریدا و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە خۆیان هەڵبژاردنەکانیان بایکوت کرد بوو.

بە نیسبەت پارتی ژیانی ئازادی کوردستان– پەژاکیش گوتی:” ئێمە لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پەیوەندی باشمان هەیە و ئەوەشمان بە سەڕاحەت پێ گوتوون کە ئەگەر ئێوە لە هەوڵی یەک خستنی خەباتی نەتەوایەتی کورد دان، کە واتە بۆ ئەو هاوپەیمانیە لە گەڵ حیزبی دێموکرات پێک ناهێنن و ئەو ئەڵترناتیڤ سازیەتان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و یەک لەوان کوردستانی ئێران لە چییە  و هەر لەو رووەشەوە ئێمە پژاک بە باڵێکی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانین”.

عەزیزی لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ جارێکیتر گەشبینی خۆی لە پێناو کرانەوەی پرسی سیاسی لە ئێران و لە دەورانی حەسەن روحانی دەربڕی .

شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە لە سەردەمی خولی دەیەمی سەرۆک کۆماریشدا، عەزیزی و حیزبەکەی پشتیوانی تەواویان لە کەروبی و مووسەوی دەربری بوو و پێیان وابوو کە دەکرێ لە ژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامیدا، پرسی کورد لە رێگەی ئاشتیەوە چارەسەر بکرێ.

فەرموون ئەمە دەقی وتووێژەکە


.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی