"an independent online kurdish website

بە مەبەستی وەرگرتنی ڕا و بۆچوونی کەسایەتیی سیاسی و زانستیی نەتەوەکەمان کاک دوکتۆر ئاوات عەلیار  دانیشتووی ئەمریکا داوام لێیان کرد کە،awat_aliyar13

ئەگەر بە کورتییش بێ لە مەڕ باس و خواسەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی و  ڕۆڵی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەکە، ولامی پرسیاری ئێمە بداتەوە.

بەڕێز عەلیار لە وڵامی پرسیاری ” نەزەرتان چیە سەبارەت بە  ئەو هەوڵانەی دەست پێکراون بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەیی، و چۆن دەڕواننە ڕۆڵ و دەستکەوتەکانی کوردی ڕۆژهەڵات لەو پڕۆسەیە دا؟”

 بەم شێوەیە ولامی دامەوە کە پڕ بە دڵ سوپاسی دەکەم .

ئامادەکار:کاووس عەزیزی

 دیارە هیچ کوردێکی نیشتمان پەروەر ناکرێ ساز بوونی کۆر و کۆمەڵی نەتەوەیی ،  یان کۆنگرەیەکی نەتەوەیی پیێ کردەوەیەکی پیویست نەبێت، بە تایبەتی لە بارو دۆخی ئێستا دا کە لە ٣ پارچەی کوردستان کێشەی کورد بۆتە واقیعێکی “بالفعل”. لە باشوور ئەوە بە کردەوە کورد بە شی زۆری کاروباری خۆیان بە دەست خۆیانەوەیە و هەنگاو بە هەنگاو بە کردەوە خۆیان لە دەوڵەتی ناوەندیی عراق( ئەگەر بکرێ ناوی دەولەتی لێ بنێی) جیا کردۆتەوە.

لە باکووری کوردستان پرۆسەیەکی ئاشتیی/ لێک تێگەیشتن/ یەک هەلسەنگاندن لە بەینی دەولەتی تورک و بزاوی سیاسی_نیزامی کورد لە ئارا دا یە کە ، بیت و سەر بگرێت  وەرچەرخانێکی گرینگ لە سیاسەتی تورکیە دا دەبیتە ئەمری واقیع و کە تەئسیرێکی یەکجار زۆری لە باری سیاسی،ئابووری و کۆمەلایەتی دا نەک هەر بۆ تورکیە بەلکوو بۆ هەموو ناوچەکە دەبێ. بەم جۆرە مۆدێلێک ساز دەبێ کە یارمەتی دەردەبێ بۆ چارەسەر کردنی دێمۆکراتێکی کێشەی نەتەوەیی لە رۆژ هەلاتی ناوەراست و جیهانی ئیسلام بە گشتی و بۆ کیشەی کورد لە ئێران و سووریە دا بە تایبەتی.

لە رۆژئاواش ئەوە کیشەی کورد هاتۆتە ناو سیاسەتی ناوخۆی سووریەوە، چ لە لایەن ڕێژیمی بشار اسد و چ لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنەوە. قەت مەسەلەی کورد لە سووریا دا ئەوەندە زەق و بەر چاو نەبووە ، و قەت کورد لەم ولاتە هەلی وای بۆ نەرەخساوە…..

لە کاتێکی وا دا کۆنگرەی نەتەوەییەک دەبەسترێ لە ژێر هێژمۆنیی مالی و سیاسی دوو جەمسەری بزاوی کورد لە کوردستانی گەورە، جەمسەرێک حکوومەتی هەریم و بەتایبەتی پارتی و سەرۆکەکەی بەریز مسعود بارزانی، و جەمسەری تر، پ.ک.ک/پژاک ، کە هەر دووک جەمسەر سەرەرای ناکۆکی و گرفتیان لە ساز دانی ئەم کوبونەوە یەکیان گرتوە.

لە کاتێک دا ئەم کۆنگرەیە دەگیرێت کە رۆژهەلاتی کۆردستان لە بەر دەست کۆماری ئیسلامی دا دەناڵێنێ و حیزبەکانی ئەم بەشە لە کوردستانیش لەو پەری لاوازی، بی ئیبتکاری و چاوەروانی دان، چاو لەدەستی حکومەتی هەرێم و پارتین کە وەک “سپۆنسەر” ی ئەمان ڕۆلی خۆی ببینێ. دیارە لە جیهانی سەردەم دا هێز، نەک تەنیا هیزی چەکدار، بەڵکوو هێزی ئابووری و ماڵی قسەی یەکەم دەکەن. بۆ یە لەم بارودۆخە حەستەمەدا من پێموایە ئەو کوردەی لە هەمووان کەمتر شتی وەدەست دەکەوێ ، یان راشکاوانەتر بڵێم هەر هیچ وەدەست ناکەوێ کوردی رۆژهەڵاتە. لەم بۆشاییە کە بە هۆی نەبوونی ڕێبەرایەتیەکی سیاسی لە رۆژهەلات دا بەدی هاتوە، لە وە پتر چاوەڕوانی ناکرێت!

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی