ئەوەش بەشی کۆتایی کورتە وتوێژەکان لە گەل کۆمەڵێک لە چالاکان و ڕۆشنبیرانی نەتەوەکەمان سەبارەت بە کۆمیتەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەی نەتەوەی.
هەرچەند ئەو کێشەیەی کە لە ڕەوتی هەڵبژاردنی کۆمیتەکە داخولقابوو جارێ چارەسەر نەبووە وگلەیی وگازندەکان بەردەوامن، بەلام جارێ چاوەڕوان دەبین تا چارەسەری گرفتەکە و بەو هیوایە.
ئامادەکار: کاووس عەزیزی
مەنسوور ئیراندووست: من پێم وایه هۆی سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کێشه‌یه له سه‌ر پێک هێنانی کومیته‌ی ئاماده‌کار بۆ کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌ی حیزب و لایه‌ن و تاکی کورد له دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن و پێکه‌وه ژیان. ئه‌م کێشه ناره‌وایه‌ی ئێستا پێشتر له نێو خۆی هه‌رکام لهحیزبهکاندا رویداوه، که دواتر دابڕان و جیابونه‌وه‌ی لێ که‌وتوه‌ته‌وه. له کونگره‌ی ههموحیزبهکاندا رویداوه که که‌سانێک یان کۆمه‌ڵێک چالاکانه به‌شداری کونگره‌یان کردوه ، دواساته‌کانی کۆنگره که بۆچوننه کانیان نه‌بونه‌ته بڕیار و ده‌نگیشیان نه‌هێناوه‌ته‌وه بۆ پله‌و جێگای مه‌به‌ست،پاش ته‌واو بونی کونگره هه‌مو شه‌رعیه‌ت و ره‌وابونی کونگره‌یان خستوه‌ته ژێر پرسیار. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه سه‌ره‌رای تێگه‌یشتنی هه‌ڵه ی ئازادی و دیموکراس له نێو کۆمه‌ڵگادا، حیزب و لهیهنهکانیش بونه‌ته هۆی جێ خستنی ئه‌و تێگه‌یشتنه سه‌قه‌ته‌و کردویانه به داب و نه‌ریتێکی ناره‌وا و ئێستا له پێک هێنانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له لایه‌کی تریشه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوه تێگه‌یشتنه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی خستوه‌ته نێو ریزه‌کانی حیزبێکه‌وه و زیانی پێ گه‌یاندون ، ئێستا سه‌دقات کۆسپ و زیان ی هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی ئامه‌نجه‌کانی کونگره‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیری نه‌ته‌وه‌ی.
هه‌روه‌ها دیموکراسی له‌خۆیدا بێ هه‌له‌و که‌موکوری نیه ، به‌ڵام باشترین رێگاچاره‌سه‌ری کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه . ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان به‌دیموکرات ده‌زانن ده‌بێ باجی ئه‌و که‌مو کوریانه‌ی دیموکراسی بده‌ن،ئه‌مه‌ش کێشه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه ،تا کاتێک دیموکراسیمان قه‌بوڵه که بێ باج بێت. سه‌ره‌رای هه‌مو ئه‌م کێشانه‌ی که له سه‌ر ڕێگای پێکهێنانی کونگره‌ی نهتهوهیدان، کورسی و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بوه‌ته ئیستراتژی و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یش بوه‌ته پاشخان. سه‌ره رای هه‌مو ئه‌و تێکهیشتنه هه‌ڵه و که‌مو کوریانه هه‌نگاونان به‌ره‌و پێکهێنانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هانگاوێکی پیرۆزه و ئه‌و که‌س و له‌یه‌نانه‌ی که به دڵفهراوانیهوه به‌ره‌و کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی هه‌نگاو ده‌نێن شانازی زیاتر بۆخۆیان تۆمار ده‌که‌ن. له‌پێناو پێکهێنانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یدا پێویسته چاو له ئه‌و په‌سه‌ند کراوهسهرهتاییانه ( که بێ که‌مو کوری نین) بکه‌ین.
خاڵی سه‌ره‌کی کێشه‌ی حیزبه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان دابه‌شکردنی کورسی نوێنه‌رانی حیزبه‌کانه بۆ ئاماده‌کاری پێک هێنانی کونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌وه‌ی که له به‌رده‌ستدایه به‌شی دیاریکراوی رۆژهه‌ڵات پێنج کورسیه له نێوان نۆ حیزب‌دا . له وه‌ها حاله‌تێکدا چوار حیزب ده‌که‌ونه په‌راوێزه‌وه. خۆزگه‌م دهحواست راده‌که له‌وه زیاتر بوایه و بێجگه له‌و نۆ حیزبه چەندین که‌سایه‌تی دیار و ناسراوی نێو خه‌بات و نوێنه‌ری کورده‌کانی خۆراسان و ئیسرائیل و قه‌زاقستان و شوێنه‌کانی دیکه کورسیان بۆ دیاری کرابایه، به‌لام خۆزگه‌و واقعیه‌ت دوو شتی جیاوازن و ئێستا قسه له‌سه‌ر پێنج که‌س ده‌کرێت بۆ رۆژهه‌ڵات .ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت به ئینسافه‌وه ریزبه‌ندیه‌ک بۆ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات دابنێین ،بێگومان دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان له‌سه‌ره‌وه‌ی ریزبهندیهکانهوهن ،بۆیه ده‌ڵێم له‌وه‌ها حاڵه‌تێکدا ئه‌و دابه‌شکردنه دابه‌شکردنێکی گونجاوه.
جوامێر مارابی: پێنج كه‌س وه‌كوو نوێنه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژێردراون، ئه‌م 5 كه‌س له لایه‌ن كه‌س یان ده‌ستێكی ده‌ره‌كی یان به كورتی نهسهپاون به سه‌ر ئه‌و كۆمیته‌یه‌دا. 9 حزب و لایه‌نی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناو خۆیاندا هه‌ڵبژاردنیان كردوه و ئه‌و پێنج لایه‌نه ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه. ئێستا ئه‌م لایه‌نانه له ناو خۆیاندا ساخت و پاخیتان كردوه و رێكه‌وتن یان هه‌رشتێك مافی خۆیانه.
له پێشكه‌وتووترین و دێمۆكراتترین وڵاتی دنیاش هه‌روایه. ئه‌مه هیچ ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دێمۆكراسیدا نییه. له هه‌موو دنیا له كاتی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكدا چه‌ند لایه‌ن یان دو لایه‌ن پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن و رێده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتوو بن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌م كاره‌دا هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نادێمۆكراتیك روی نه‌داوه، به‌ڵام ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی دیكه‌ش و ئه‌ویش به شێوه‌ی ته‌وافوقی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شداری بده‌ن له لیژنه‌كه‌دا. ئه‌مه‌ش رویه‌كی دیكه‌ی دێمۆكراسییه و له بڕگه‌یه‌ك له زه‌مه‌ندا چه‌ند لایه‌ن رێده‌كه‌ون و ده‌سه‌ڵات یان كورسی یان … له نێوان خۆیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵكیان له پشت بێت و نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن.
بۆ نمونه ده‌كرێ لێره كۆرسییهك بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كرا هیچ له شه‌رعیه‌تی ئه‌و لیژنه كه‌م ناكاته‌وه. یان ده‌كرێ كارێكی دیكه بكرێت: بۆ نمونه ده‌كرێ له تواناییه‌كانی هه‌ر كام له‌و لایه‌نانه وه‌كوو هاوكار یان راوێژكار یان هه‌رچی ناوی لێده‌نێین، كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت. ئه‌وه‌ی نابێ بكرێت سڕینه‌وه یان وه‌لا نانی ئه‌و لایه‌نانه‌یه. سه‌باره‌ت به پژاك پێویسته لێره ئاماژه به خاڵیك بكه‌م و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر پژاك بتوانێ بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌و ئیده‌عایه بكات كه حزبێكی سه‌ربه‌خۆییه، ئیتر ناتوانێ ئه‌و ئیده‌عایه‌ی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه. رێزان جاوید ئه‌ندامی كۆردیناسیون پژاك ناتوانێ وه‌كوو نوێنه‌ری پ ك ك له‌و كۆنگره‌دا به‌شداری بكات و له هه‌مانكاتیشدا وه‌كوو پژاكیش به‌شداری بكات!!!
ئاگری ئیسماعیل نەژاد: سەبارەت بە کنگرەی نەتەوەی جۆری دەستپێکەکەی زۆر سەرنجی منی راکێشا ئەوەی کە بەرێز سەرۆکی هەرێم بە ناوی بەرێزان عەبدوڵا ئۆجەلان و مام جەلالەوە حیزبەکانی بانگهێشتن کرد زۆر جێگەی پرسیار بوو و ئەو ترسەی هێنا گۆرێ کە ئەو کۆنگرەیە کۆنگرەیەکی حیزبی بیت نەک نەتەوەی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبوو بانگهێشتنی حیزبەکانی بە ناوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە کردبایە نەک بەناوی خۆی و ئەو دو بەرێزی ترەوە
سەبارەت بە حێزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەی کە بەلای منەوە سەیرە ئەوەیە کە بۆ دەبیت رێژەی کورسییەکانی رۆژهەلات٥ دانەبیت لە کاتێدا رۆژهەلاتی کوردستان دووهەمین پارچەی کوردستانە رەنگە کەسانیک هەبن کە بلێن: خەبات لەوێ لە ئاستی پارچەکانیتر دانییە و هێندی بروبیانووتر ئەوانە جوداوازی ئەوەی بیانویەک پتر نین کە بە گشتی من لەگەل ئەو ڕایەش نیم کە دەلێت : خەبات لە رۆژهەڵات نییە یان لاوازە من پێم وایە خەباتێکی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە و ئەگەر دەرفەتیش بێت دەتوانم بەڵگە بێنمەوە بۆ قسەکانم.
بەڵام دابەش کردنی چەندایەتی رێژەی کورسییەکان بە سەر پارچەکاندا دیسان ئەوە دەردەخات کە هێندێ لایەن دەیانەویت کۆنگرەی نەتەوەی کورد بەلای خۆیاندا بکێشن. دەبوو رێژەی کورسی رۆژهەلات بە پێێ گرینگی ئەو پارچەیە دیاری بکریت و ئەوەش داخوازییەکی سەیر نییە بەلام رێژەی گرینگی رۆژهەلات بە پێی گرینگی خۆی دیاری نەکراوە. ئەوەش واتە ئەو کنگرەیە گرینگی بە ئیستراتژی نەتەوەی نەداوە و تەنیا ویستویەتی کەسانیک لە ئیستادا رازی بکات.
لە سەر ئەوە کێشەی کە سەبارەت بە چۆنییەتی دابەشکردنی کورسییەکانی رۆژهەلاتی کوردستان هەیە من پێم وایە دەبێ دوو شتمان لە بەر چاو بێت
١: ئەو رێکخراوەی کورسی دەدرێتیت هەتا چەندە نوێنەری خەلکی رۆژهەلاتی کوردستانە
٢: ئەو رێکخراوەی کە کورسی دەدرێتێ هەتا کوێ پارێزەری بەرژەندییەکانی رۆژهەلاتی کوردستانە چون بە پانەوە دەبێ بلێن بەرژەندییەکانی پارچەکان جوداوازیان لەگەڵ یەک هەیە.
ئەگەر ئەو دوو مەرجە لە بەر چاو بگرین پێم وایە چۆنیەتی دابەش کردنی کورسییەکانی رۆژهەلات نە دوورن لە واقیعی سیاسی و نە دژیشن بە بەرژەوندی رۆژهەلاتی کوردستان
چۆنیەتی دەستپێکی کۆنگرەکە و جۆری بانگهێشتنی میوانەکان، بەرژەندی جوداوازی پارچەکان و بەرژەوندی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان منی هیناوتە سەر ئەو باوەری کە ئەو کۆنگرەیە لە کورت خایەندا بە کردەوە نا‌توانیت شوێنەوارێکی گرینگ بە( لایەنی چاک و خراپ‌دا )بەسەر سیاسەتی کوردستانی‌دا هەبیت.
بەڵام هەنگاوێکەو دەبێت جارێ لێگەرین هەتا پێدەگریت رەنگە لە داهاتوودا شتێکی بۆ کورد لێ شین بێت بەڵام بەردەوام ئەوەمان لە بیر بێت کە پێشتر ئەو جۆرە هەوڵانە لە لایان پێ کاکاوە زۆر دراوە کە بەناوی رێکخراوەی نەتەوەی گشتگیر چەند کەسێکی سەربەخۆیان واتە سەر بە حیزبی پێ کاکا کۆکاتەوە هەتا ئێستاش ئەو رێکخراوانەی کە بەو شێوەیە لەلایان ئەوە حێزبەوە دامەزراوە هەر بەکاری رێکلام هاتووە و لە راگەیاندن دا بونیان هەبووە و هیچ شوێنەوارێکی لەسەر خەباتی کورد لە هیچکام لە پارچەکان نەبوو ئەگەر بێت‌و ئەو دامەزراوە نوێیەش بەو ئاقارەدا بروا هەر تووشی ئەو چارەنوسە دێت بە بێ دوودڵی و گومان.
مەجید حەقی: بە لەبەرچاوگرتنی دۆزی ئێستای کورد و تەنگەژەی بڕوا لە بزاڤی سەرانسەری کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بە هەموو کەم و کۆری و رەخنەکانی رەوای پێوەندیدار بە شێوەی بەرێوەبردن، ناوەرۆک و ئاجێنداکانی لەوانەیی بەر باس. هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو گەشەکرنی دیالۆگ و گەشەپێکردنی دیپلۆماسی ناوخۆیی بزاڤی نەتەوایەتی لە هەموو پارچەکانی کوردستان.
ئەم هەنگاوە دەتوانێ ببێتە هۆی پێکهاتنی کەشی بڕوابەیەکتر بوون و بزاڤی نەتەوایەتی کورد دەتوانێ رۆحێکی تازە بەخۆیەوە بگرێت و ئاسۆیەکی یەکگرتووتر بۆخۆی وێنا بکات. لە پێوەندی لە گەڵ رادەی بەشداری هێزەکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دوو خاڵی جێگای بەرچاو جێگای سەرنجن: هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1992 بەدواوە دوای شەهید بوونی دکتۆر سەعید شەرەفکەندی، لە دۆخی بزاڤێکی “پرۆئاکتیڤ” و چالاک بەرەو بزاڤێکی “ریئاکتیڤ” و دژکردەوە لە خۆ نیشاندەر هاتووە و ئەمەش وای لێکردووە کە بەکردەوە هەموو هێزەکانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک هێزی حاشیەیی (پەراوێزی) لە چاو بەشەکانی دیکەی کوردستان، خاسمایی باشوور و باکووری کوردستان لێ بێن و رۆڵی رێبەری دەیەی هەشتای خۆی لە دەست بدات. بەشداری دوو “دێموکرات” و چەند کۆمەڵە، نیشانەی تەنگەژەی سیاسی زاڵ بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستانە.
لە کاتێکدا قورسایی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە بە شێوەی یەکگرتوو زیاتر دەبوو و ئەو حیزبانە دەیانتوانی نوێنەرایەتی رێژە و چۆنیەتی سیاسی زیاتری خەلکی کورد بکەن، دەیانتوانی لەو حاڵەتەدا وتاری نەتەوایەتی لە روانگەی بەرژەوەندیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش جوانتر بکەنە ئاجێندای کۆنگرەکە. بەشداری نەدانی پژاک – هەرچەند وەک دەتوترێ ئێستا نوێنەرێکیان بەشدار دەبێت – نیشانەی هێژمۆنی خوازی حیزبە نەرێتیەکانی کوردستان لە پێوەندی لە گەڵ پرسی کورد لە رۆژهەڵاتە.
پژاک چ سەربەخۆ بێت و چ وەک پاشکۆیەک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، بزاڤێکی کۆمەڵایەتیە کە ناکرێ شوێن و پێگەی لە ناو جۆڵانەوەی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەرچاو نەگیرێ. ئەو شێوە بایکۆتی “خێلەکیانە” لە درێژخایەندا دەتوانێ تەنیا بە زیانی گشتی بزاڤی نەتەوایەتی کۆتایی پێ بێت و کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی کوردستان قووڵتر بکات. بە بڕوی من بەرژەوەندی باڵای نەتەوایەتی ئەوە لە حیزبە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەخوازێت کە بەر لە کۆنگرەی نەتەوایەتی بیر لە وێکگەیشتنی سیاسی بکەنەوە و قۆناغێکی نوێ لە پێوەندیەکانی نێوانیان دەست پی بکەن.