موناقشەی ئەندامانی پارلەمانی ئێران لە سەر کاندیدەکانی کابینەی رۆحانی دەتوانێ ئەو خولیایە دروست بکا کە لە کۆماری ئیسلامیدا شتێک بە ناو ”سیاسەتی نێوخۆیی” هەیە.
واتە، ئەو خولیایە کە لە پارلەمانی ئێراندا لە ئاکامی ململانێی نێوان کوتلە و بالێ جیاوزیدا بڕیار لە سەر سیاسەتی وڵات دەدرێ. ئەمە لە کاتێکدا کە سیاسەتی ئێران، تەنانەت هی نێوخۆیش، لە لایەن دامەزراوەی دیکەوە و دواجاریش بە بڕیاری خامنەیی دیاری دەکرێ. هەڵبەت ئەم شانۆگەرییە سامانێکە بۆ کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی لە لای رۆژئاواییەکان چاوەڕوانی ئەوە دروست دەکا کە پارلەمان و سەرکۆماری بتوانن سیاسەتی ئێران بگۆڕن. ئەم چاوەڕوانییەش باشترین شێوەیە بۆ کڕینی کات بۆ ئەو رێژیمە و رەنگبێ دەربازبوونیشی لە گوشاری نێودەوڵەتی.
کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە ئەگەر لە خوارەوە دیار نەکەوت…..