دەفتەری ڕۆگەت هەتا کوو دێ،پەڕی دەکرێتەوە
ئەو دەمە پڕ پێکەنینەت، خەم لە دڵ دەسڕێتەوە 
چاوە ڕوانی ماڵپەڕی فیکرت، شەو ڕۆژم ئەمن
ئاخۆ کەنگی دوو دەری ماڵت لە ڕووم بکرێتەوە
تاسەباری تۆ، وکوو بولبول لە دەووری خونچە گوڵ
من مەترسیمە، کە دێ بەفری تەمەن، دەتوێتەوە
تۆ لە ژێر جوانی خەیاڵی ناسکی ڕۆگەی گزنگ،
من هەموو ڕۆژێ خەمی کۆنم بە خەم دەکولێتەوە
ئەو دڵەم ناسۆری زۆرە، بۆم شڕوڤە ناکرێت
سەختە بۆم ئاخۆ ،نەبینم، ئەو خەمەم ببڕێتەوە
تۆ بەهاری پڕگوڵی، من پاییزی وەرزی خەمم
کێیە ئەو ناسوورە بینیوو لە خەم نەتوێتەوە!!
٢٤/٤/٢٠١٣ی زایینی
دیاری بۆ کاک بایەزیدی مێهدی نیا
حامیدرەشیدی زەرزا.سیدنی.