"an independent online kurdish website

رابه‌رایه‌تی (کۆمه‌ڵه‌) له‌ رۆژی (11)ی خه‌رمان (شهریور1362 ئاگوستی1983) له‌ گوندی مێشکه‌په له‌گه‌ڵ چه‌ن فارسێک (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)ی دورست کرد.

sehi_seqzi

 

سی ساڵ پێش ئه‌م ساڵ

له‌ مانگی (خه‌رمانانی) ئه‌و ساڵ

له‌ گوندێکی بچکۆله‌ی چه‌ن ماڵ

حیزبێک خرایه‌‌ ئاسمانی خه‌یاڵ

 

گونده‌که‌ ناوی مێشکه‌په‌ بوو

گوند‌ێکی (دووریی) سه‌رده‌شت بوو

حیزبه‌که‌یش (حیزبێکی ئێرانی) بوو

حیزبی (کۆمۆنیستیی) ئێران بوو

 hizbi-komonisti-iran-komele

سی ساڵ پێش ئه‌م ساڵ

له‌ مانگی (خه‌رمانانی) ئه‌و ساڵ

رێکخراوه‌ێک به‌ گڕوگاڵ

ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه‌ چه‌ن ساڵ

 

رێکخراوه‌که‌ (کۆمه‌ڵه)‌ بوو

جێگه‌ی ژیانی کوردستان بوو

له‌ مناڵه‌ هه‌ژاران پێکهاتبوو

کاره‌که‌یشی بۆ ئه‌وان بوو

 

هه‌ژار، بۆچی هه‌ژاره؟

بۆچ ره‌نگزه‌رد و لێوبه‌باره‌؟

ده‌ردی (ئێمه)‌ نه‌زانییه!‌

هیچ ئازارێ وه‌ها نییه‌!

 

له‌ مێشکه‌په‌ شۆڕشگێڕی ئێرانپه‌ره‌س

جڵه‌وی کۆمه‌ڵه‌یان گرتبووه‌ ده‌س

په‌لپه‌لیان کرد، به‌ ته‌ورێکی بێڕه‌نگ

چه‌پڵه‌بارانی پێشمه‌رگه‌یش به‌ یه‌کده‌نگ

 

که‌ی د‌ێ ئه‌و رۆژه‌، ده‌سته‌ی هه‌ژار

له‌ شیو و دۆڵ و له‌ گوند و له‌ شار

به‌ هێزی زانست خۆیی بکات ته‌یار؟

تا ئیتر نه‌بێته‌ کۆیله‌یی، کۆیله‌دار

 

ئه‌و حیزبه‌ که‌ تۆ کردت چه‌پڵه‌باران

رابه‌رییه‌که‌ی به‌ناوی (درۆینه‌وه‌)

(نووسراوه‌کانی) بۆت ده‌نه‌خشان

تۆیش جه‌نگ له‌گه‌ڵ مه‌رگ و نه‌مان

 

ئه‌و حیزبه‌ که‌ تۆ کردت چه‌پڵه‌باران

هێن بێپایه‌ و بێبنه‌مایه‌ له‌ ئێران

نه‌یبینیوه‌ تاکه‌ (نوێنه‌رێکی) کرێکاران

له‌ کۆڕ و‌‌ کۆنفرانس و کۆنگره‌کان

 

ئه‌و حیزبه‌ که‌ تۆ کردت چه‌پڵه‌باران

پێت وایه‌ دورستکراوه‌ بۆ ئێران

کام رۆژ، کام هه‌فته، کام مانگ و ساڵ

له‌ ئێرانا چالاک بووه‌، جگه‌ له‌ خه‌یاڵ؟‌

 

هه‌ر چه‌پڵه‌لێده‌ر مه‌به‌ و‌‌ پاسه‌وان

جارێکیش بپرسه،‌ له‌ خۆت و له‌ وان

بڵێ: ئێمه،‌ که‌ حیزبین له‌ ئێران

رابه‌رین (رابه‌ر)، بۆ کرێکاران

 

کوا ڕێخکراوه‌ی ئازه‌بایجانی حیزب؟

کوا رێکخراوه‌ی بلوچستانی حیزب؟

کوا رێکخراوه‌ی گێڵان و مازنده‌ران؟

کوا کاروچالاکی له‌ شیراز و خوراسان؟

***

کۆمه‌ڵه‌ پێش دورستکردنی حیزب له‌ ریزه‌کانی خۆیدا باسی پێکهێنانی ئه‌و حیزبه‌ی هێنایه‌ ئاراوه‌ و رایگه‌یاند هه‌ر که‌س ده‌توانێت دیدوبۆچوونی خۆی باس بکات.

 

یه‌کێک له‌ پێشمه‌رگه‌کان به‌ناوی (خالید عه‌زیزی) سه‌باره‌ت به‌ دورستکردنی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) له‌ نووسراویه‌کدا دیدوبۆچوونی خۆیان خسته‌ به‌رده‌ست رابه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ و پێشمه‌رگه‌کان. کاک (خالید) له‌ نووسراوه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به‌ خاڵه‌ زیانبه‌خشه‌کانی دورستکردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کردبوو، پاشان له‌ کۆمه‌ڵه‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

 

نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه‌ له‌ یه‌ک لاپه‌ڕه‌ و به‌ چه‌ن رسته‌ دژایه‌تی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران خسته‌ به‌رده‌س رابه‌رانی کۆمه‌ڵه‌، دژایه‌تیم سه‌باره‌ت به‌ ئیدئۆلۆژی حیزب نه‌بوو، به‌ڵکو سه‌باره‌ت به‌ رێبازه‌ سیاسییه‌که‌ی بوو که‌ حیزبێکی ئێرانی بوو‌. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران یا هه‌ر رێکخراوه‌یه‌کی دیکه‌ی ئێرانی‌ به‌ هه‌ر ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسییه‌وه‌ ده‌بێت به‌ جێنشینی ده‌وڵه‌تی ئێران، ئێرانیش یه‌کێک له‌ داگیرکه‌رانه‌ کوردستانه‌!

 

پاش دورستکردنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمه‌ڵه)‌ به‌و کارنامه‌ که‌ بووی، کرا به‌ (رێکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) حیزبێک که‌ له‌و (رۆژه)دا‌ له‌ دایک ده‌بێ!

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ چاوی که‌رم و به‌خششه‌وه‌ تماشای ئه‌م رێکخراوه‌ ده‌کات و (حقوق ویژه‌ء کومله‌‌- ماڤی تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌) دیاری ده‌کات.

 

پاشان ئایینامه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزب نووسرا و له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ناوه‌کانی (په‌رویز شافێعی و فه‌ره‌یدوون فاروقی) به‌ ئایینامه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ هاتن و کوتیان: به‌پێی ئه‌وه‌ بڕوات به‌ (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) نییه‌، پێویسته‌ لێره‌ بڕۆی و چه‌که‌که‌یان لێوه‌رگرتم. کاک په‌رویز و کاک فه‌ره‌یدوون هه‌م دۆست و هه‌م هاوشاریم بوون.

پاش چه‌ن رۆژ چوومه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حیزب به‌ڕیز (عومه‌ر ئیلخانیزاده‌) قسه‌م و کرد و کوتم (حیزب) له‌ رێگای رادیۆ و بڵاوکراوه‌کانییه‌وه‌ به‌و جۆره‌ بانگه‌واز ئه‌کات: (هه‌ر که‌س ئه‌یه‌وێ به‌دژی کۆماری ئیسلامی چالاکی بکات، ئه‌توانێ بێته‌ ریزی ئێمه‌وه‌). ئێستا من یه‌کێک له‌و که‌سانه‌م. پاشان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز(خوسه‌ره‌و داوه‌ر) برای به‌هه‌شتی (مه‌نسوور حیکمه‌ت) منیان برده‌وه‌ بۆ هه‌مان ده‌سته‌ پێشمه‌رگه‌ی پێشوو، به‌ڕێز (داوه‌ر) کوتی: (سه‌عی نه‌ک هه‌ر ده‌توانێ پێشمه‌رگه‌ بێ، به‌ڵکو ده‌توانێ ئه‌ندامیش بێت).

 

به‌ بیستنی ئه‌و رسته‌ له‌ ده‌روونه‌وه‌ زۆر خه‌مبار بووم و ده‌ستم کرد به‌گریان. یه‌کێک له‌ ئه‌ندامه‌ پێشووه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ له‌م سویده‌ ئه‌و گریانه‌ی دایه‌وه‌ به‌ روومدا، جێگه‌ی داخه‌ ئه‌و که‌سه‌ پاش بیست ساڵیش هه‌ستی به‌وه‌ نه‌کردووه‌ که‌ من بۆچ گریاوم، هه‌ستیشی پێناکات!

 

ئێستا له‌ سایه‌ی سه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌‌ له‌ برێ کۆمه‌ڵه‌یه‌ک چوار کۆمه‌ڵه‌ به‌و ناوانه‌وه‌ وان له‌ ئارادا، به‌ڵام هه‌ر کام به‌ ته‌مه‌نێکه‌وه‌.

 

1 – رێکخراوه‌ی کوردستان حیزبی کۆمۆنیست (کومه‌ڵه‌).

2 – حیزبی کۆمه‌ڵه‌.

3 – کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان…..

4 – ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه‌ ….

***

16/8/2013

سه‌عی سه‌قزی

Sai.saqzi@gmail.com    

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی