له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش له رێ و ره‌سمێكی شایسته‌و قه‌شه‌نگدا به مه‌به‌ستی رێزگرتن له ئه‌رك و ماندووبوونی وه‌رزشوانه دێرینه‌كانی كوردستان
خه‌ڵاتی رێزلێنانی به‌خشییه كۆمه‌ڵێك وه‌رزشوانی دێرینی پارێزگای هه‌ولێر كه هه‌ر یه‌كه‌یان له بوارێكدا خزمتی بزاڤی وه‌رزشی كردووه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی كوردستان دوكتۆر كاوه مه‌حمود له وته‌یه‌كدا وتی: خه‌ڵاتكردنی وه‌رزشوانانی دێرین به‌زه‌ییهاتنه‌وه نییه به ئه‌وان، به‌ڵكو ئه‌ركی حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه كه ڕێز له ماندووبوون و خزمه‌تی ئه‌وان بگرێت، ئه‌وانیش مافی خۆیانه خزمه‌تیان به هه‌ند وه‌ربگیرێت”.
وه‌زیری ڕۆشنبیری وتیشی: له ساڵی 2010 وه خه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی و ڕێگه‌یه‌كی یاسایی ده‌ستنیشان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێزلێنانه بكه‌ینه مانگانه بۆ وه‌رزشوانان و نووسه‌ران، بۆ ئه‌و كاره‌ش دوو بۆچوونی جیاواز هه‌یه و هه‌وڵه‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و كاره به‌رده‌وام ئه‌كه‌ین و، هه‌روا تی: “ڕه‌نگه حكوومه‌ت پاره بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان بكات، به‌ڵام ئه‌بێت ڕێنمایی هه‌بێت بۆ دابه‌شكردنی، ئه‌گینا كاره‌كه ئه‌بێته میزاجی تاكه‌كه‌سی.
له كۆتاییشدا د. كاوه مه‌حمود هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ وه‌رزشوانانی دێرین خواست و دڵنیای كردن كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌و خه‌ڵاتكردنه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به ڕێنمایی بكه‌نه پرۆژه‌یه‌كی باشتر بۆ وه‌رزشوانانی دێرینی كوردستان.
گوومانی تیانییه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان كارێكی باشه‌و پێویستی به پشتكیری هه‌یه‌و، جێی ده‌ستخۆشییه‌و، ئه‌بێ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی بێ‌وچان بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێكی یاسایی بۆ پێدانی یارمه‌تی و هاوكاری و رێزلێنان بۆ وه‌رزشوانانی دێرین و، به‌و كاره‌ش ره‌وشی وه‌رزش له كوردستاندا پێشئهكهوێت و، ژێرخانی وه‌رزشیش باشتر‌و توكمه تر ئه‌بێت و هاوكات یاساكانی وه‌رزش په‌سه‌ند ئه‌كرین و ده‌زگا حكومییه‌كان كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن.
لێره‌دا پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و بزانین بۆچی و له به‌رچی خه‌ڵاته‌كان تا ئێستا سێ كه‌ره‌ت پارێزگای هه‌ولێری گرتووه‌ته‌وه‌و پارێزگا‌و شاره‌كانی تری كوردستان بێبه‌ش كراون، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان پاساو ئه‌هێننه‌وه كه‌وا له رۆژانی داهاتوودا له سلیمانی و دهۆك ئه‌و خه‌ڵاتی رێزلێنانه به سه‌ر وه‌رزشوانانی دێرین دابه‌ش ئه‌كه‌ن.
من له كاتێكدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش به كارێكی باش و پۆزه‌تیڤانه دائه‌نێم و پشتگیری لێ ئه‌كه‌م، به هیوام وه‌ك ماده (140)ه شوومه‌كه‌ی لێنه‌كرێت و سه‌ر له كه‌س نهشهوێنرێت و، پارێزگا‌و شاره‌كانی كوردستان دیارن، جگه له هه‌ولێرو سلیمانی و دهۆك، پارێزگا‌و شاره‌كانی ناوچه دابراوه‌كان: كه‌ركوك، خانه‌قین، مهخمورهو و و.. هتد….
با ته‌نها بڵێن ناوچه دابراوه‌كان و، چیتر نه‌ڵێن ناوچه جێناكۆكییه‌كان، ناوچه دابریندراوه‌كان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و، خۆمان به‌و ناوانه نه‌خه‌ڵه‌تێنین و، وه‌رزشوانانی دێرینی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ش پشتگوێ نه‌خرێن و فه‌رامۆش نه‌كرێن، با وه‌ك وه‌رزشوانانی دێرینی هه‌ولێر خه‌ڵات بكرێن و، بۆیه وا ئه‌ڵێم چونكه به‌رپرسه‌كانی كوردستان تازه به تازه ئه‌ڵێن حكومه‌تی به‌غدا هیچ بریارێكی سیاسی به‌رامبه‌ر به ماده‌ی (140) وه‌ك كۆسپ دانانات بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان و، ئه‌ڵێن: گیر‌و گرفته‌كه پرسێكی ته‌كنیكییه‌و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێت و، ئێمه پێویستیمان به “”كات و كاركردن و سه‌بره””..
له جێیه‌كی تر سه‌باره‌ت به‌پرسی “”ناوچه جێناكۆكییهكانیش”” به‌رپرسێكی حكومه‌ت ئه‌ڵێت: رێزگرتن له ده‌ستور رێزگرتنه له “”یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق و ، رێزنه‌گرتن له ده‌ستوریش مه‌ترسییه له‌سه‌ر عێراق”” و، هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی كرد كه خه‌ونی دێرینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شادبونه‌وه‌ی ناوچه دابراوهكانه به‌هه‌رێمی كوردستان، دوپاتیشی كرده‌وه كه هه‌موو ههوڵو تواناكانی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ر تا له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستوردا كێشه‌ی ناوچه دابراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت‌و ناوچه دابراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه باوه‌شی خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌مباریه‌وه به‌رپرسه‌كه وتی: پێویسته په‌رله‌مانی عێراق‌و حكومه‌تی عێراق كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) ی ده‌ستور.
من وه‌ك وه‌رزشوانی دێرین داواكارم كه‌س به‌م كاره {خه‌ڵاتی وه‌رزشوانانی دێرین} بازرگانی نه‌كات و پروپاگه‌نده بڵاو نه‌كاته‌وه‌و، خوێ وه‌ك فریشته نه‌نوێنێ كه خه‌مخۆری پله یه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی دانیشتوانی ناوچه دابراوه‌كان و، وه‌رزشوانه دێرینه‌كانی و، هه‌وڵ نه‌دات ئه‌م خه‌ڵاته بكات به تیر‌و ده‌سكه‌لا بۆ پێكانی نیشانه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، به‌ڵكو هه‌وڵ كۆشش بكرێت خه‌ڵاته‌كه هه‌موو لایه‌ك بگرێته‌وه‌و هه‌ره‌مه‌كی خه‌ڵات دابه‌ش نه‌كرێت.
ئایا خه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ئه‌گاته ناوچه دابراوه‌كان؟؟!!
وه‌رزشوانی دێرین شاری خانه‌قین و باقوبه (دیالی)
سالانی: 1959، 1960، 1961، 1962
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
14/8/2013