لە ژیاندا گەلێک برینی تەشەنا هەن، کە وەکوو خۆرە لە قولینچکێک، وردە وردە گیان دەکڕێنێ و دەخوات. ناکرێ ئەو دەردوو کولوو ناسۆرانە، لە لای چ کەسێک دەر ببڕێ و بدرکێنی،
چونکە لە سەر یەک خەڵک پێیان وایە کە ئەم دردەوو کەسەرانەی باوەڕ پێنەکراو، بەشێک لە ڕوداوی پێشئامەدی بە دەگمەنن و بە عەجایب و جێگای سەر سوڕمانیان دەژمێرن، و ئەگەر کەسێک بڵێت یا بنووسێ،خەڵک بە پێی عادەت و ئاقیدەو بیرو بۆچوونی خۆیان، تێدەکۆشن ئەوی بە پێکەنین و شک و گومان و گەمە و قومار پێدان و بزدان و پاسقاڵی بە حیساب بێنن، چونکە ئینسان هێشتا چارەو دەرمانی بۆ نەدۆزیوەتەوە و تەنیا دەرمانی وی لە بیر بردنەوەو فەرامۆشی و خۆ لێگێژ و گێل کردن و پەنابردن بە مەی و مەیخانەو خەوی دەستکرد و تریاک و هێرۆئین ماددە هۆشبەرەکانە، بەڵام بە داخەوە ئەم جۆرە دەواو دەرمانانە چرکەو چاخ و کاتی وەرزین و لە جیاتی ئارام و تەسکین و سوکنایی بەخشین، لە دوایی سەر دەمێکی کورت دەردەکەی کولترو توندو تەشەناترو کۆڵەوارتر دەکات.
تکایە بۆ داگرتن و خوێندنەوەی کتێبەکە ئێرە کلیک بکەن PDF