ئه‌من ئه‌شـكی چاوه‌كـانی پڕ برینی هه‌رده‌مم
وا خه‌م و ژ‌انی له مێژم بوویـنه هاوڕ‌ێی سـه‌رجه‌مم
شێت وشه‌یدای ساتێ شـادیم له‌م ژ‌یانه‌ی پڕ‌له‌خه‌م
بوویمه نامۆ وزێدی كوان ومیحنه‌ت وڕه‌نـج وئه‌له‌م
هه‌رله ساتێ سه‌د هه‌زاران حه‌سڕه‌ت و ده‌رده‌له‌بۆم
وا ده‌بارێ و سه‌یری خوێنی هه‌ڵڕ‌ژ‌اوم بویته چۆم
ئـه‌م دڵه‌ی من زۆر له‌مێـژ‌ه له‌ت له‌ت وچـوارپاره‌یه
سه‌یری ئاسـۆی ر‌وون وشادیم زۆر له‌مێژ‌ه گاره‌یه
بێ به‌ش و مـافی ژ‌یانم وا له چـه‌رخی بیسـته‌ما
وا به‌ده‌ستی ناحه‌زانم من هه‌ناسه‌م حه‌سته‌ما
من ده‌سوتێم وا به ده‌ستی تازیی و رۆم و عـه‌جه‌م
خۆشـم سه‌رباری هه‌میشه‌م بۆیه وامن بویمه شه‌م
هه‌رپه‌رێشان و حه‌زینم، من دیرۆكم گشت خه‌مه
سه‌یری ئاسـۆی پڕ‌له‌خوێنم چه‌ند بڵنـده‌و‌هه‌ر‌تـه‌مه
تاکو ده‌ستی تازیان و ڕومیان و گشت عه‌جه‌م
بۆ هه‌میشه قه‌ت نه‌بێت و،خاکی من هه‌ر پڕ‌له خه‌م
تا به ئـازادی نه‌ژ‌یم و سه‌ربه‌خۆیی خۆم نه‌بێ
گشت ته‌نی من هه‌ر برینه و شـین و زاریم بۆ ده‌بێ
با منیش وه‌ک هه‌موو که‌س ده‌وله‌تی خۆمم هه‌بێ
خاکی کوردی سه‌ربه‌خۆو و ده‌وله‌تی کوردم هه‌بێ
کوردستانم پێش بخه‌م و ئه‌سپی هونه‌ر تاو بده‌م
بستێ خاکی نیشتمانم با هیچ دوژمن نه‌ده‌م
*