"an independent online kurdish website

 خـۆشـکـان بـرایـان کـۆڕ گـێـڕانـی غـەم ، بـۆ یـادی شـەهـیـد گـشـت سـاڵـێـك مـاتـەم   

یـاخـووا بـە خـێـر بــێـن بـراوو خـٶشـکـانم ، لــە بــۆ ئــەم یـادەی کــەسـی لــێـزانــم   muhamad-palani-jaf-deldar-0

 بــۆ یـادی ڕۆڵــەێ بــە ئـەمـەگ و ژیــر، پــێـشـمـەرگـەیـەکـی ئــازاو و بـە تـەدبــیــر

  بـۆ یـادی کـەسـێـك بـۆ گـەلـی دڵـسـۆز ، بــۆ ڕێــبـازەکــەی قـاســمـلــووی بــە ســۆز

قــوتـابـی ژیـری قــاسمـلـوی ڕێـبـەر، غــەم خــۆری خـاکـم مـامـۆسـتـا و سـەروەر

  شــۆڕشگـێـڕ، زانـا، تـێـكـۆشـەرێ ژیــر، نـەفــرەت لـە و کـەســەی تـۆی کـردە نـێـچـیر

 حــیــزبــی دێــمـۆکـڕات دەکـا شـانــازی، بــۆ تــۆی شــەهــیــدی  ڕێــبـازی قــازی

هــۆ غــەم خــۆرەکــەی قــاســلــوی زانـا، لــە پـێنێـاو ڕێــبـازی ئـەو گـیـانـت دانـا

لــەم یـادەت قـەول و قــەرارمــان داوە، وەســیـەتـەکــانـت هــەر لـە ســەر چـاوە

هــیـچ کـات کـۆڵ نـادەیــن تــادوا ئــاواتـت، بــەرز دەنـرخـێـنـیـن ڕێـگـەی خــەبـاتـت 

ئــەمـڕۆ بـەڵـێـن بـێ ســەعـیـدی ســەروەر، تـاکـوو سـەركـەوتــن ڕێـت بـگـریـنـە بـەر

  ئـەبــێ ڕزگـار كــەیـن گـەل و وڵاتــت، تــاکـوو ســەردەخــەیـن هــەمــوو ئــاواتــت

گــەل زۆر بـەداخــە بــۆ شــەهــیــد بــوونـت، ســڵاو  لــە بـیـروو  هـزروو بـۆچـونـت

 کــەســێ شــۆڕشگــێــڕ زۆر نـەرمـوو نییـان، شــەهـیـدی گـەل و خــاکـی كـوردوسـتـان

ئــەمـڕۆ یــادت دەکـەن گــەلـی ڕٶژهــەڵات، کــڕنــۆش بــۆ ڕێـگـات شــەهـیـدی وڵات

     دڵـدار جــاف ســویـد

      ٢٠١٣/٩/١٧

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی