دیاره لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه‌شاره‌وه‌کانی ژیان و خه‌باتی شه‌هیدی سه‌رکرده، دکتۆر سه‌عید شەڕەفکەندی نەک هەر زۆر هاسانیه، بگره ڕه‌نگه له تاقه‌ت و توانای ئێمه‌مانانێک دا نه‌بێت
که خوێندنه‌وه‌وەیەکی سەردەمیانەی ژیانی سیاسی و ته‌شکیلاتی ئه‌و گه‌وره پیاوەی مێژووی سیاسی نوێی جووڵانەوەی کورد بۆ ئەو قۆناخەی خەبات بکه‌ین که خۆی وه‌ک تێکۆشەرێکی دێمۆکڕات و ئازادیخوازێکی وڵات پارێز و هه‌روه‌ها خەباتگێڕێکی شۆڕشگێر که هه‌ڵقوڵاقوی ناخی روداوه سیاسی ،ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوو بخه‌ینه به‌رچاوی هۆگران و مافخوازانی گه‌لی کورد لە کوردستاندا.
ئه‌ونه‌مره سیمای ڕێبه‌رێکی بیرمه‌ند ، به‌رچاوروون و شاره‌زه به هه‌ل و مه‌رجی سیاسی دونیا و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست بوو. دکتۆر شەڕەفکەندی وەك سیمایەکی دیار و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌رو خه‌مخۆرێکی دیاری ڕێگای ئازادی گه‌لی کورد، له‌و کاته‌وه که پێی ناوه‌ته‌مه‌یدان و سه‌نگه‌ری ڕزگاری و مافویستی هه‌ڵبژاردوه، ڕۆڵی کاراو به‌رچاوی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه‌حیزبیه‌کانی دا لە سەر شان هه‌بووه و هه‌رگیز نه‌که‌وتۆته شوێن ئه‌و روداو گۆڕانه‌نه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌یی نیشتیمانی کوردستان دا نه‌بووه. به‌ڵکوو وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی دیار‌و یارو هاوسه‌نگه‌ری ڕۆژانی سه‌ختی خه‌باتی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی کورد، دکتۆر قاسملووی نه‌مر دوه‌ری خۆی گێراوه‌و، ئه‌وکاته‌ش که روداوه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئێران و کوردستان زۆر به‌ئاڕاسته‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی دانه بوون و هه‌تا به شێکی به‌رچاو له لاوانی کورد شوێن پێی بیر‌و باوه‌ڕی چه‌په‌کانیان هه‌ڵگرتبوو مەسەلەی نەتەوایەتیان وەك شیعارێکی ناوچەی و بچوک دەبینی و زۆر شەرمێونانە باسیان دەکرد . دکتۆر سه‌عیدی نەمر به نووسینی کۆمەڵێك وتار و ڵێکۆڵینەوەی مێژووی لە سەر جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد له سه‌ر هه‌ست و تێگه‌ئشتنی چەمکی نه‌ته‌وایه‌تی لەو قۆناخەیی خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرچاوروونی باشی خستە بەرچاویان و بەشێکی گرینگی لاوان بە بیر ئەو هەستە نیشتیمنانیەوە هاتن. هەرلەوکاتەدا هانی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردی ده‌دا که خۆیان له سه‌نگه‌رێک دا ڕێکبخه‌ن که هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌که‌مان بێت. لەو سەردەمە سیاسی و مێژوویەدا شوێنی بەرچاوی لە سەر وشیارکردنەوەی سیاسی و نەتەوایەتی چین و توێژە گەلیەکانی کۆمەڵگای کوردستان هەبوو و لە و بوارەدەدا هەستی بە نائومێدی نەکردوەو بەردەوام ئەو هەستی نیشتیمانەی کرد بوو بە هەوێنی نووسین و خیتابی ڕەسمی خۆی.
دکتۆر سه‌عید شه‌ڕه‌فکه‌ندی به دوای شه‌هید کرانی گه‌وره پیاوی مێژووی نوێی گه‌له‌که‌مان، دکتۆر قاسملووی نه‌مردا، وه‌ک جێنشینێکی شایسته و باوه‌ڕ به‌خۆ و خاوه‌ن داب و نه‌رێتی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رده‌میانه، وه‌ک که‌سی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ده‌رکه‌وت و ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تیه سیاسی و ته‌شکیڵاتیه‌کانی حیزبی گرته ئه‌ستۆو زۆر به‌خێرایی وپاش ئه‌و کاره‌ساته قورس و جه‌رگبڕه که به‌رحیزب و جوڵانه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان که‌وت، خه‌بات و تێکۆشانی ڕۆڵه‌کانی دێمۆکڕاتی به هاوکاری و پشتیوانی ته‌شکیلاتی حیزب ڕێکخسته‌وه و حیزبی بۆ قۆناخێکی دیکه له خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی به‌دژی ڕێژیمی کۆنه‌په‌رست و تیرۆریستی ئاخوندی ڕێبه‌ریکرد.
شه‌ڕه‌فکه‌ندی له په‌یامێکی گرینگ و شوێندانه‌ر دا، که رووی له کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان بوو، داوای هاوکاری و پشتیوانی له‌خه‌باتی خۆیان که‌ڕزگاری گه‌لی به‌شمه‌ینه‌تی کورده،لێخوازتن و هه‌رله‌وکاته‌ش دا هانی شۆڕشێکی قوڵ وهه‌مه‌لانه‌ی له قۆناخی ئه‌وسای خه‌بات دابەگوێی پشتیوانانی جووڵانەوەیی خەڵکی کوردستان دا چرپاند. جێنشینی به‌ئه‌زموون و خاوه‌نڕابرووی سیاسی و ڕێبەری کاڕێزماو بەئەزموونی خەبات خاون داهێنان و بەرنامەو ستڕاتیژی سیاسی و مێژووی سەردەمی خۆی بوو. کاک دکتۆر سه‌عید به‌هه‌ق نیشانی دا که هیچ سه‌ختیو و دژواریه‌کی سیاسی و مێژووی ناتوانێت لە خەبات و تێکۆشان ساردی بکاتەوە هەروەها ناتوانێت پێشی شۆڕشی گه‌لی کورد له پێناو مافی ڕه‌وای خۆی دابگرێ و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و خوێنمژی ڕێژیمی دژی گه‌لی ئاخوندیش ده‌بێت ئه‌وه‌ی باشبزانن که به‌تیرۆرکردنی ڕێبه‌رانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن به سه‌ر ئیراده‌ی سیاسی و شۆڕشگێرانه‌ی ڕۆڵه ئازا‌و فیداکاره‌کانی گه‌لی کورد دا زاڵ‌بن و له خه‌بات و تێکۆشان دڵساردیان بکه‌نه‌وه لە لایەکیتریش بڵاوە بە جوڵانەوەیی کورد بکەن.
دکتۆر سه‌عیدی بوێر‌و بیرمەندی نوێخوازی بزووتنەوەی نیشتیمانی تیڕۆرکرانی دکتۆر قاسملووی له هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و دیپڵۆماسی ئه‌وکات دا به‌خه‌سارێکی زۆر گه‌وره‌ویی له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکڕاسیخوازی وه‌سفکرد و پێیوابوو که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا کورد خه‌مخۆرێکی چالاکی خۆی له ده‌ست داوه. بەڵام بێگوومان تیرۆری شەڕيفکەندیش ئەو کەلێنە گەورەیەی خستە نێو جووڵانوەی سیاسی و نیشتیمانی کوردستان. شه‌ڕه‌فکه‌ندی نه‌مر له په‌یامه‌که‌ی دا که رووی له‌ئازادیخوازان و مافویستانی دونیا و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بوو، ڕایگه‌یاند که خه‌بات بۆ ئازادی و ئه‌و ئامانجانه‌ی که قاسملووی ڕێبه‌ر له پێناوی دا سه‌ری دانا، به پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان، خه‌باتی قوتابیانی قاسملووی ڕێبه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت و حیزبی دێمۆکڕات سه‌ره‌ڕای پاراستنی یه‌کیه‌تی و یه‌کپارچه‌یی ڕیزه‌کانی له هه‌ل و مه‌رجی چاره‌نووس سازی سیاسی وه‌ک ئێستا دا که به‌سه‌ر دونیا و ناوچه‌که‌دا زاڵبووه ،به‌ڵێن به‌گه‌لی کورد ده‌ده‌ین که بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆڵه‌کانیان هه‌ر وه‌ک هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێ. ئێمه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکڕات به‌وئیراده سیاسی وبیروباوه‌ره که به‌مافی نه‌ته‌وایه‌تیمان هه‌یه هیچ نائومێدیه‌ک ناتوانێت سێبه‌ری بکێشێته سه‌ر وره‌و ئیمانی شۆڕشگێڕانه‌ی ته‌شکیلاتی ئاشکراونهێنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و خه‌بات بۆ ئازادی و دێمۆکڕاسی هه‌روه‌ک جاران درێژه‌ی ده‌بێت و کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و شۆڕشه به‌رهه‌قه‌که‌ی ده‌بێ نموونه‌یه‌ک بێت له خۆڕاگری و کوردستان به‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و دێمۆکڕاسی له سەرانسەری ئێران دا ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌وکات زۆر هێزو لایه‌نی سیاسی نه‌یار و هه‌تا دۆسته‌کانی حیزبیش چاوه‌ڕوانی دووباره بوونه‌وه‌ی مێژووی ڕه‌شیان به‌سه‌ر حیزب و بزتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرد و پێیان وابوو که قوتابیانی قازی و قاسملوو ئیدی تازه ناتوانن له مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانی دا خۆڕاگرن و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان تووشی سه‌رلێشێواوی و نائومێدی دێن و ڕه‌نگه وه‌ک پێشوو توانای به‌ربه‌ره‌کانی و روبه‌روبوونه‌ی هێزی داگیر که‌رو کۆنه‌په‌رستی ئاخوندیان له مه‌یدانی خه‌بات دا نه‌بێت و ئاڕایشی تێکۆشانی سیاسی ، ته‌شکیلاتی ونیزامی به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه بڕوات.
دوژمن له‌و ساڵه دا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌ی ئیتفاقیش بێ زه‌ربه‌ی قورسی له هه‌موو شار‌و ناوچه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات خوارد و هێزی پێشمه‌رگه،نیشانی دا که هه‌ر وه‌ک هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری خۆڕاگری و مافویستیدا خه‌بات ده‌کات و ڕیگا نادات، نائومێدی باڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی گه‌لی کورد دا بکێشێت له‌و به‌شه‌ی خاکی کوردستان دا.
له‌باری هه‌لومه‌رجی سیاسی ناوچه‌یشه‌وه وه‌زعه که زۆر باش نه‌بوو، شه‌ڕی ئێران و ئێراق چه‌ند ساڵیک بوو کۆتای پێهاتبوو، ئه‌وسا لێکدانه‌وه سیاسیه‌کان زۆرتر به‌و ئاڕاسته‌یه دابوون، که ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له گرینگه‌کان بگه‌نه ڕێککه‌وتن، ڕه‌نگه به‌یه‌که‌وه بتوانن پیلانی هاوبه‌ش له دژی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان دابڕ‌ێژین و ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ بۆ شۆڕشی کوردستان نه‌هێڵنه‌وه و به‌هاوبه‌شی بکه‌ونه دژایه‌تیو و له‌نێوبردنی جوڵانه‌وه‌ی کورد.
شه‌ڕه‌فکه‌ندی ژیر‌و به‌ئه‌زموون زۆر نه‌ترسانه لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی،ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی دونیا،ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست،ئێران و کوردستانی کردبوو و به‌و ئاکامه گه‌یشتبوو که ڕوداو ئاڵوگۆره‌جیهانیه‌کانی ئه‌وجاره ده‌کرێ چاوه‌ڕوانی هێندێک گۆڕان بین له به‌رژه‌وه‌ندی بزووتنه‌وه‌یی نیشتیمانی گه‌لی کورد دا و ئاکامی روداوه سیاسی یه‌کان ڕه‌نگه کورد به‌هێندێک ده‌سکه‌وتی سیاسی ومێژووی خۆی بگه‌یه‌نێت. له ڕاستی داشەڕەفکەندی زۆر شاره‌زایانه لیکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی پێشهاته‌کانی سه‌ر ڕێگای تێکۆشانی خه‌باتی ده‌کرد و هه‌رگیز نه‌ده‌که‌وته‌ژێرباری هاتووهاواری ئه‌و میدیا گه‌ورانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی هێزو ده‌سه‌ڵاتی کۆنه‌په‌رستان دا ته‌ندوری ڕاگه‌یندنیان گه‌رم ده‌کرو ئامانجیان له‌وه‌ش به‌بێگوومان دڵسارکردنه‌وه و به‌لاڕێدابردنی خه‌باتگێڕان بوو.
خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه سیاسیه‌کانی جێگای سه‌رنجی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو، که‌سایه‌تیه‌کی دیار‌و به‌رچاوی نێو ئۆپۆزسیۆینی ڕێژیمی ئاخوندی بوو، سه‌رنج و تێڕوانینه سیاسیه‌کانی سه‌باره‌ت به‌وه‌زحی سیاسی وڵات و خه‌باتی سەرانسەری لە ئێران‌دا جێگای بایخی هه‌موولایه‌ک بوو.
دکتۆر سه‌عید له پاش مه‌رگی قاسملووی ڕێبه‌ر دا ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی گه‌لێک گرینگ و دژواری له سه‌رشان بوو، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له به‌ره به‌ری گرتنی کۆنگره‌ی نۆیه‌می خۆی نیزیک ده‌بووه، شه‌ڕه‌فکه‌ندی ئه‌و جاره‌یان به ته‌نیا ده‌بوو خۆی بۆ گرتنی ئه‌و کۆنگره‌یه ئاماده بکات و ڕاپۆرتێکی سیاسی و هه‌مه لایه‌نه له سه‌ر هه‌لومه‌رجی خه‌بات و ئاڵوگۆر و ورداوه‌سیاسی ،ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی جیهان، ئێران و کوردستان بنووسێ و سه‌رنج و لێکدانه وه کانی خۆی بخاته روو و به‌رنامه‌ی گونجاو بۆ قۆناخی داهاتووی شۆڕش دابنێ. شەڕەفکەندی خاوەن داهێنان و داڕشتنی بەرنامەو ستڕاتیژی سیاسی و نوێ بوو بۆ حیزب و جووڵانەوەی کورد.
دکتۆر سه‌عید به‌هه‌موو لایه‌کی سه‌لماند که ئه‌و ئه‌زموونه سیاسی و ته‌شکیلاتیه‌ی که له ماوه‌ی تێکۆشانی خۆی له داوێنی حیزب دا به ده‌ستی هێناوه، له کات و قۆناخی چاوه‌روانکراوی شۆڕش دا ده‌توانێت سودی لێوه‌ربگرێ و به‌رنامه‌و ڕێبازی سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ژیر تیشکی روناکایی هه‌ڵسه‌نگاندنکی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌دا له پێناو نیزیک بوونه و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی خه‌باتی سیاسی دا که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ و ڕێزه‌کانی حیزب ڕێکبخاته‌وه‌و تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ هه‌ل و مه‌رجێکی تازه له تێکۆشان بێنێته نێو ته‌شکیلاتی حیزب.
شه‌ڕه‌فکه‌ندی ڕێبه‌ر، له سه‌رده‌مێک دا تێکه‌ڵ به‌کاری سیاسی و ڕێکخراوه‌یی ده‌بێت که ئه‌و کات که‌ش و هه‌وای سیاسی، ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و هه‌تا دونیاش دا، باو هه‌رباوی جووڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستی و چه‌پێکی ڕادیکاڵ و کاڵ به‌روی نه‌ته‌وه‌خوازی دابوو. بەڵام شەڕەفکەندی وەك مرۆڤێکی سیاسی و نەتەوەیی ده‌رکه‌وتبوو و هەرگیز نه‌که‌وته‌ژێرته‌ئسیر و کاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی وڵات که پانتایه‌کی به‌رچاوی ئێرانی بۆ خۆی دا‌گرتبوو و هه‌تا زۆر یه‌ک له حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌وتبوونه ژێرته‌وژمی روداوه‌سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کانی وڵات و کورد بوونیان به‌شه‌رم و پاشکه‌وتووی ده‌زانی. به‌ڵام شه‌ڕه‌فکه‌ندی هه‌ر به‌دوای تێکۆشانی ئاشکرای حیزب و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانی له پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێرانێ دا، ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی که له یه‌که‌م ساته‌کانی ژیانی سیاسی و شۆڕشگێڕانه‌ی دا باوه‌ڕی قووڵی پێ هێنا هەتا دواساتەکانی ژیانی لە پێناویدا خەباتی کرد و هەر لە وڕێگایەشدا سەری بەرزی نایەوە
محە ممەد سلێمانی
15.09.2013