"an independent online kurdish website

لە رۆژى شەممو ٢١ى سیپتامبرى ٢٠١٣ ى زاینى خەلکى باشوورى کوردستان بە ئامانجى دیارى کردنى ١١١ نوینەربۆ پارلمان چوونە سەر سیندوقەکانى دەنگ ،omer_sherifzade

تەنیا یەک رۆژ دۆاتریش واتە روژى یەک شەممو ٢٢ى سیپتامبرى ٢٠١٣ زاینى لە وەڵاتى ئاڵمانیش هەر بەو مەبەستە هەڵبژاردن بۆ دیارى کردنى ٦٣٠ نوینەرى پارلمان بەریوە چوو موقایسەى ئەم دوو هەڵبژاردنە و دەس نیشان کردنى بڕیک لایەنى هاوبەش و جیاوازى ئەم دوو پروسەیە  رەنگ بێت بۆ خۆینەرى کۆنجکاوى سیاسى کورد بێ کەڵک نەبێت.

زانیاریکى کورت لە سەر مێژو و چونیەتی هەلبژاردن لە ئاڵمان

یەکەم هەڵبژاردن لە ئاڵمان بە دۆاى رۆخانى رایشى سیهەم لە مانگى ئاۆگوستى ١٩٤٩ ئەنجام درا هەڵبژاردنى رۆژى ٢٢ى سیپتامبر ١٨مین خۆلى هەڵبژاردنى پارلمان لە وەڵاتى ئاڵمان ئەژمار دێت بە پێ یاسا هەر چوار ساڵ جاریک هەڵبژاردن بە ریوە دەچێت ( هەڵبەت جارى وا هەیە هەڵبژاردنى زوود رەس ئەنجام دەدرێت کە لە ماوەى ٦٤ ساڵى ڕابردوو چوارجاران ئەم چەشنە هەڵبژاردنە بەریوە چوە ). لە ئاڵمان حکوومەت بە زۆرینەى دەنگ ( اکثریت مطلق ) لە لایەن نوینەرانى مەجلیسەوە دیارى دەکرێت لە ١٨ خۆلى هەڵبژاردن تا ئیستا حیزبى دێموکرات مەسیحیەکان ١٢ جار و حیزبى سوسیال دێموکراتەکان ٦ جار بڕاوەى هەڵبژاردن بوون و دۆڵەتیان بە دەستەوە گرتوە (بەڵام بە ئیتیلاف لە گەڵ حیزبى چکۆلەى دیکە ). لە موداى ئەم ٦٤ ساڵە تەنیا یەک جار دیتراوە کە حیزبیک بتوانى زۆرینەى دەنگ بە دەس بینى و بە تەنى حکوومەت بە دەستەوە بگرێ ئەویش حیزبى دێموکرات مەسیحیەکان لە ساڵى ١٩٥٧ بوو کە توانی بە ٥٠،٢% زۆرینەى رژەى  دەنگ بە دەس بینێ و بە بێ ئیتیلاف لە گەڵ حیزبى دیکە حکوومەت بکات.

پلورالیزمى سیاسى لە ئاڵمان لە سەر چەرخى حیزبەوە حەرەکەت دەکات حیزبەکان کاندید بۆ خەڵک دیارى دەکەن و خەڵکیش دەنگیان پێ ئەدەن ژمارەى حیزبەکان لە خۆلى هەڵبژاردنەکان هەمیشە وەک یەک نەبوە و بە دایم ئاڵو و گۆرى بە سەر دا هاتوە لە خۆلى ئاخرى مەجلیسى ئاڵمان ٣٩ حیزب لە ململانى دا بوون کە تەنیا پینج حیزب توانایی ئەوەیان هەیە کە %5 دەنگ بۆ دیارى کردنى فراکسیون لە پارلمان بە دەس بینن ( حیزبە چکولەکانى دیکە پێکەوە فراکسیونیک پێک دێنن کە بە ناوى حیزبەکانى دیکە ناۆدێر دەکرێ).

حەشیمەتى ئاڵمان ٨٣ میلیون نەفەرە کە نیزیک بە ٦٣ میلیون کەس مافى هەڵبژاردنیان هەیە و ٦٣٠ نوینەر بۆ مەجلیس دیارى دەکەن زیاترین رژەى بەشدارى خەڵک لە هەڵبژاردن لە ساڵى ١٩٧٢ بوە کە ٩١.١%  و کەمترین رژەش لە ساڵى ٢٠٠٩ بووە کە تەنیا ٧٠.٩% بەشداریان کردوە نێوەنجى رژەى بەشدارى لە هەڵبژاردن لە ئاڵمان ٧٦.٥% دەبێت کە لە هەمووەڵاتانى ئوروپایی زیاترە رژەى بەشدارى ئەم جارەى مەجلیسى ئاڵمان ٧١،٥%  بوە و حیزبى دێموکرات مەسیحیەکان بە ٤١،٥% بڕاوەى ژمارە یەکى و حیزبى ئاڵتیرناتیو بۆ ئاڵمان بە ٤،٨% بڕاوەى دووهەمى ئەم خۆلەى هەڵبژاردن بوون ( حیزبى دێموکرات مەسیحیکان هەمیشە لە گەڵ حیزبى سوسیال مەسیحیەکان پێکەوەن هەر بویە رژەى دەنگیشیان زورترە) با ئەوەش ئیزافە بکرێ لە ئوروپا بەگشتى و لە ئاڵمان بە تایبەتى عەلاقەى خەڵک بە حیزب و دیین بە دایم لە کەمبوونەوە دایە.

هەر چەند وەک دانیشتویەکى ئاڵمان مافى دەنگ دانم هەیە و بە عەلاقەشەوە لە هەڵبژاردنەکان بەشدارى دەکەم بەڵام زۆر جاران کى دەبى هەڵبژێرم توشى کێشە دەبم چونکە ئەو حیزبانەى کە ئەگەر دەسەڵات بە دەستەوە بگرن لە سەر ژیانى شەخسى من لە ئاڵمان کارگێرى پوزیتیڤ دادەنێن بە نیسبەتى کوردەوە هەڵویستى باشیان نیە بە پیچەوانە ئەو حیزبانەى کە نەزەر و بۆچونیان  لە بەرامبەرى کوردوە خراپ نیە ئەگەر بینە سەرکار کارگێرى نیگاتیڤ لە سەر ژیانى من بە تایبەت لە بارى مالیاتیەوە دا دەنێن هەر بویە لە نێوان ئەم دوو رەۆتە ئینتیخاب بۆم ئاسان نیە.

کاتیک لە ساڵى١٩٩٢ یەکەمین خۆلى هەڵبژاردن لە باشوورى کوردستان بەریوە چوو ، کوردستان کەلاوە کۆنەیکى بە تەواو وێرانە بوو وێرانى کوردستان وەک وێرانى وەڵاتى ئاڵمان لە ساڵى ١٩٤٩ واتە خۆلى یەکەمى هەڵبژاردن لەم وەڵاتە بوو زۆرى پێ نەچوو ئاگرى شەرى نێوخۆیش داگرسا و ئاکام و دەسکەوتەکانى یەکەمین خۆلى هەڵبژاردنى لە باشوورى کوردستان قوربانى خۆى کرد هەڵبژاردنى رۆژى ٢١ى سیپتامبرى ٢٠١٣ چوارەمین خۆلى هەڵبژاردنى پارلمان لە باشوورى کوردستانە.

حەشیمەتى باشوورى کوردستان برێک لە سەرەوەى چوار میلیون نەفەر بەرئاورد دەکرێ کە ٢٦٣٥٠٠٠ نەفەر مافى دەنگ دانیان هەیە پارلمانى کوردستان ١١١ کورسى دەبێت کە هەر نوینەریک پیویستى بە ١٩٦٠٠ دەنگ دەبێت بۆ ئەم مەبەستە ٣٢ حیزبى سیاسى لە ململانى دابوون کە بە پێ هەواڵ رژەى بەشدارى خەڵک ٧٤% بوە . هەولیر بە ٧١،٧% کەمترین و دهوک بە ٧٦،٤% زیاترین رژەى بەشدارى خەلک بووە ( هەڵبەت تا ئیستا نەتیجەى دەنگەکان بە تەواوى ڕانەگەیندراوە ).

ڕکبەرى ٣٢ حیزبى کوردى بۆ وەدەس هینانى ١١١ کۆردسى پارلمان بە تەواوى لە گەڵ ململانى ٣٩ حیزبى سیاسى لە ئالمان بە ئامانجى گەیشتن بە ٦٣٠ کورسى مەجلیس قابیلى موقایسەیە هەروا پروسەى هەڵبژاردن و ئیعلامى نتیجەى دەنگەکان لە روانگەى دێموکراسیەوە جیاوازیەکى ئەۆتویان پێکەوە نەبوو.

بڕاوەى یەکەمى هەڵبژاردنەکانى وەڵاتى ئاڵمان حیزبى دێموکرات مەسیحیەکانى ئاڵمان بە ریبەرى خانمى مێرکێل بوو کە ٤١،٥% دەنگەکانى بە دەس هینا واتە ٢٩٨ کۆردسى پارلمان. حیزبى ئاڵتیرناتیو بۆ ئاڵمان (AFD) بە وەدەس هینابى ٤،٨% لە دەنگەکان وەک بڕاوەى دووهەم بە حیساب دێت ( ئەم حیزبە تەنیا چند مانگە پێک هاتوە )

حیزبى سوسیال دێموکراتەکانى ئاڵمان وەک دووهەمین حێزبى گەورەى ئەم وەڵاتە ٢٥،٧% لە رژەى دەنگى بە دەس هینا کە سەر جەم ١٩٢ نوینەرى لە مەجلیسى داهاتوویی ئاڵمان دەبێت. ئیستراتیژى هەڵبژاردنى ئەم جارەى حیزبى سوسیال دێموکراتەکان ئەوە بوو کە بە هاۆپەیمانى لە گەڵ حیزبى سەوزەکان حکوومەتى داهاتوو بە دەستەوە بگرن بەڵام بەم ئامانجە نەگەیشتن هوى نەگەیشتنى ئەم حیزبە بە ئامانجى دیارى کراویان تەنیا ئەوە نەبوو کە حیزبە نەیارەکەى واتە حیزبى دێموکرات مەسیحیەکان بە هێز بوون ، بەڵکوو کاندیدى ئەم حیزبە ئاغاى شتاین برووک لە بەرامبەرى خانمى مێر کێل گەلێک لاواز بوو.

شیاوى ئاماژە پێ کردنى حیزبى چەپى ئاڵمان بە وەدەس هینانى ٨،٦% لە دەنگەکان توانى پوزیسیونى پێشویی خۆى لە پارلمان حیفز بکات و ئیستا لە پاش حیزبى مەسیحیەکان و حیزبى سوسیال دێموکراتەکان سیهەمین فراکسیون بە هێز لە مەجلیسى ١٨ى ئاڵمانە.

حیزبى سەوزەکانى ئاڵمان ٢،٣% رژەى دەنگى خۆیان لە دەس دا کە بۆ ئەم حیزبە وەک شکست بە حیساب دێت هەر بویە هەر کە نەتیجەى هەڵبژاردن ڕاگەیندرا سەرانى ناسراوى حیزب سەۆزەکان ئیستیعفایان دا و ریبەرایەتى ئەم حیزبە یان  تەحویڵى نەسڵى داهاتوو دا.

دوو هوکارى ئەسڵى سەرکەوتنى حیزبى دێموکرات مەسیحیەکانى دەستەبەر کرد هوکارى یەکەم شەرایەتى باشى ئابوورى وەڵاتى ئاڵمانە کە لە ماوەى چوار ساڵى ڕابردوو لە ژێر ریبەرایەتى حیزبى دێموکرات مەسیحیەکان ئاڵمان بە پیچەوانەى وەڵاتانى دیکەى ئوروپایی توشى قەیرانى ئابوورى نەهات و توانى قەیرانە ئابووریەکان کۆنترڵ بکات پلەى رژەى بیکارى لە ئاڵمان ٦،٨% کە لە تەواوى وەڵاتانى ئوروپایی کەمترە دەلیلى دیکە کە سەرکەوتنى حیزبى دێموکرات مەسیحیەکانى زەمانەت کرد رۆڵ و نەقشى شەخسى خانمى مێر کێل بوو لە ڕاپرسى دۆاى هەڵبژاردن ٤٨%  ئەو کەسانە کە حیزبى دێموکرات مەسیحیەکانیان ئینتیخاب کردوە ڕایانگەیاندوە کە دەنگیان بە شەخسى خانمى مێرکێل داوە.

 پارتى دێموکراتى کوردستان لە ژێر رێبەرى کاک مسعود بارزانی بە رژەیەکى بەرچاۆ توانى ٣٨ کۆرسى پارلمانى کوردستان بە دەس بینێ کە وەک بڕاوەى یەکەم دەژمێدرێت بزوتنەوەى گۆرانیش بە ٢٥ نوینەرى مەجلیسى کوردستان لە پلەى دووهەم بڕاوەى هەڵبژاردنەکانە.

هەر ئەو دوو دەلیلەش کە سەرکەوتنى حیزبى دێموکرات مەسیحیەکانى لە ئاڵمان دەستەبەر کرد بە جورێک  دەتوانین وەک هوکارى سەرکەوتنى پارتى دێموکراتى کوردستان لە ژێر ریبەرایەتى بەڕیز کاک مسعود بارزانى ناۆدێر بکەین لە بەر ئەوەى باشوورى کوردستان لە ماوەى چوار ساڵى ڕابردوو دا لە ژێر سەرۆکایەتى بەڕیز بارزانى گەلێک دەس کەۆتى باشى بۆ کورد تومار کرد لە بارى سیاسیەوە دەسەڵاتى کورد سەقامگیرتر بوو و هەمیش ژیانى دانیشتوانى کوردستان گەلێک باشتر بوە جگە ئەوەش شەخسى بارزانى بۆ خەڵکى کورد جێ متمانەیە و لە شەرایەتى ئەمرۆ باشترین لێدرى سیاسى بۆ کورد دەژمێدرێت.

دۆڕاوى ئەسڵى لە ئاڵمان حیزبى لیبراڵ دێموکراتەکانى ئاڵمانە کە بە شیوەیەکى فاجعە ئامیز پروسەى هەڵبژاردنى خۆلى ١٨ى مەجلیسى دۆڕاند ئەم حیزبە لە ساڵى ١٩٤٩ تا ئیستا یەکیک لە حیزبە ئەسڵیەکانى وەڵاتى ئاڵمان بە حیساب دەهات و لە ماوەى ١٧ خۆلى مەجلیسى ئاڵمان هەمیشە فراکسیونى خۆى بوە و سەرجەم ١٢ جار لە دۆڵەت هەم لە گەڵ سوسیال دێموکراتەکان و هەمیش لە گەڵ حیزبى دێموکرات مەسیحیەکان بەشدارى کردوە ئەزمونى حکوومەت کردنى لە هەموان زیدەترە ، ٤٨ ساڵ وەزیرى دەرەوەى ئاڵمان ئەندامى ئەم حیزبە بوە  ئەم حیزبە بە لە دەس دانى زیاتر لە ٩% لە دەنگەکانى پێشوى ، تەنیا توانى ٤،٨% رژەى دەنگ بینیتەوە کە ماناى ئەوەیە نە دەتوانى وەک جاران فراکسیوینى خۆى لە پارلمان دا هەبێت و نە ئیجازەى بەشدارى لە حکوومەت پێ دەدرێت.

شکستى حیزبى لیبراڵ دێموکراتەکان دەکرێ لە دوو روانگەوە لێکدانەوە ى لە سەر بکرێ روانگەى یەکەم ئەوەیە کە کە خەڵکى ئاڵمان بە دەنگ نە دان بە حیزبى لیبراڵ دێموکرات هەڵەیەکى مێژویی بەڵام دێموکراتیکى توش بووە چوونکە نە لە ئاڵمان رووداویکى گرنگى ئەوتو رووى داوە کە پارسەنى سیاسى بگۆرى و نە حیزبى لیبرال دێموکراتى ئازاد هەڵەیەکى وا گەورەى کردوە کە بەم چەشنە لە لایەن خەڵکەوە سزا بدرێ تئورسینى حیزبى لیبراڵ دێموکراتەکان لە وتوویژ لە گەڵ کاناڵى یەکى تلیویزیونى ئاڵمان پاش ئاگادار بوون لە نەتیجەى شکست ڕاى گەیاند ” ئاڵمان لە هەر کاتیک زیاتر پیویستى بە حیزبى لیبرال دێموکرات هەیە ” روانگەى دووهەم ئەوەیە دەڵى کە ” تاریخى مەسرەفى حیزبى لیبراڵ دێموکرات ئازاد روو لە تەواو بوونە چونکە بەشێک لە سیاسەتى لیبرال دێموکراتى بە وەسیلەى حیزبى سوسیال دێموکراتەکان  بەریوە دەچێت حیزبى سوسیال دێموکراتى ئاڵمان بە دۆاى جیابوونەوەى باڵى چەپ بە رێبەرى لافون تێن چى دیکە وەک ڕابرددو لە بەرەى چەپى ئاڵمان حیساب ناکرێ هەر بە پێ ئەم روانگەیە پروژەى یەکیەتى ئوروپا لە حاڵى شکست دایە بۆ ئەم پارتە سیاسەتى ئوروپایی هەمیشە لە ئولەویەت دا بوە  پروژەى یەکیەتى ئوروپا لە گەورەترین شاکارەکانى حیزبى لیبراڵ دێموکراتەکان ئەژمار دێت تەنات ئاغاى گینشر وەک معمارى ئەسڵى یەکیەتى ئوروپا ناۆ دەبەن کە لە ریبەرانى سەرشناسى ئەم حیزبەیە و زیاتر لە ١٦ سالانیش وەزیرى دەروەى ئاڵمان بووە موقایسەى رژەى دەنگەکان لە نێوان حیزبى لیبراڵ دێموکرات و حیزبى ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان ئەم راستیە دەسلمینى کە لاینگرانى سیاسەتى میللى لە ئاڵمان لە حاڵى زیاد بوون و لاینگرانى سیاسەتى ئوروپایی لە کز بوون دان.

دۆڕاوى یەکەم لە باشوورى کوردستانیش یەکیەتى نیشتیمانی کوردستانە بە کۆرتى دوو هوکارى سەرەکى دەتوانن خۆلقینەرى ئەم شکستە بۆ یەکیەتى نیشتیمانى کوردستان بن حەزفى مام جەلال تاڵەبانى لە سەحنەى سیاسى کوردستان وەک ریبەریکى زیرەک و ناسراوى کورد دەلیلى یەکەم بۆ ئەم شکستە حیساب دێت هوکارى دووهەمیش ئەوەیە کە یەکیەتى نیشتیمانى هەم پێش لە هەڵبژاردن و هەمیش لە موداى هەڵبژاردن دا  بزوتنەوەى گۆڕانى بە جیدى نەگرت و لە بەرامبەرى ئەم نەیارە بێ رەحمە ، کەمتر غەمى لە خۆ نیشان دا لە موداى هەڵبژاردنەکان بەرامبەر بە بزوتنەوەى گۆڕان حاڵەتى دیفاعى گرت لە حاڵیک دا بزوتنەوەى گۆڕان لە هەر هەلێکى تەبلیغاتى ، لە هێرش بۆ سەر یەکیەتى نیشتیمانى کوتایی نە دەکرد و هەرچى لە تواناى دا بوو  بۆ دەر کردنى  یەکیەتى نیشتیمانى لە سەحنە بەکارى هینا و توانى بییر وراى خەڵک بە تایبەت لە شار و ناوچەکانى سولیمانیە لە یەکیەتى بگۆرێت و خۆى وەک ئاڵتیرناتیوى ئەو نیشان بدات. پێش بینى ئەوە دەکرێ کە یەکیەتى نیشتیمانى توانایی قەرەبوو کردنەوەى ئەم شکستەى نەبێت و ئەم شکستە لە داهاتو ئاڵوزى لە ڕیزەکانى ئەم حیزبە  دروست بکات و یان قوڵتریان بکاتەوە و ئیحتیماڵى ئەوە هەیە کە یەکیەتى نیشتیمانى بە سێ شەق دابەش بکرێت ( شەقى یەکەم باڵى هێرۆ خانم ، شەقى دووهوم باڵى کۆسرەت رەسول و شەقى سیهەم باڵى مەلا بەختیار ) بە تایبەت ئەگەر نەمانى ئوتوریتەى بەڕیز مام جەلال تاڵەبانى لە سەر ئەم حیزبە لە بەر چاۆ بگرین ئەو دەم ئیحتیماڵى سێ شەقە بوونى یەکیەتى نیشتمانى لە داهاتوو ، مەنتیقى تر بە نەزەر دەگات.

سەرەراى زۆر خاڵى هاوبەش لە نێوان هەڵبژاردنەکانى باشوورى کوردستان و وەڵاتى ئاڵمان سێ خاڵى جیاواز سەرەکى دەبینرین کە شیاوى ئاماژە پێ کردنن خاڵى جیاوازى یەکەم ئەوەیە کە وەڵاتى ئاڵمان پیویستى بە دۆڵەتى بە هێز نیە بەڵکو پیویستى بە ئوپوزیسیونى بە هێز هەیە بە پیچەوانە کوردستان لە بەر ئەوەى سەربەخۆ نیە پیویستى بە حکوومەتى بە هێز هەیە و و ئوپوزیسیونى زەعیف. خاڵى جیاوازى دووهەم بریتیى لەوە یە کە ریبەرانى حیزبەکان لە ئاڵمان بەرپرسایەتى شکستى هەڵبژاردن وە ئەستو دەگرن و خۆیان بۆ سزای حیزبى ئامادە دەکەن و ئستیعفا دەکەن و ریبەرى حیزب تەحویلى کەسانى دیکە دەدەن بەڵام لە کوردستان ریبەرانى حیزبەکان بەرپرسایەتى شکست قبووڵ ناکەن و تەنانەت لە کاتى شکستیش دیسانەوە هەر خۆیان بە قارەمان دەزانن. جیاوازى سیهەم ئەوەیە کە هەڵبژاردن لە ئاڵمان بە هوى ئەوە کە مێژویەکى دوور و دریژى هەیە فەرهەنگى تایبەت بە خۆى پێک هیناوە و خەڵک بە بەرنامەى حیزبەکان دەنگ دەدەن بەڵام لە کوردستان نە حیزبەکان بەرنامەى هەڵبژاردنیان هەیە و نە خەڵکیش بەرنامەى بۆ گرنگە.

سەرکەوتنى پروسەى هەڵبژاردن لە باشوورى کوردستان تەنیا لە روانگەى دێموکراسیەوە نەبوو ، بەڵکو ئەم سەرکەوتنە پتر لە بوارى ئاسایش و ئەمنیەتەوە گرنگ بوو لە حاڵێک دا لە ناوچەکانى دیکەى عیراق تێرۆر ، تەقینەوە ، شەرى ئاینى و مەزهەبى … ژیانى ئاسایی لە خەڵک بڕیوە لە کوردستان لە کەش و هەوایەکى ئەمن و ئەمان هەڵبژاردن کرا.

کوردستان لە خۆلى چوارمى هەڵبژاردن پیشانى دا کە شایستەى دۆڵەتى خۆیەتى و ئەم سەرکەوتنەش بۆ کورد گەلێک پیویست بوو کورد بەم سەرکەوتنە بە کۆمەڵگاى نێونەتەوەیی سەلماند کە کوردستان دەتوانى یەکەمین وەڵاتى دێموکراتیک لە رۆژهەڵاتى ناوەراست بێت.

رژەى دەنگى حیزبە ئیسلامیەکان تا رادەیەک بەرچاۆ بوو کە وەک خاڵى نیگاتیڤ بۆ پروسەى خۆلى چوارەمى هەڵبژرادن لە باشوورى کوردستان دەژمێدرێت دیارە ئەم خاڵە نیگاتیڤە لە وەڵاتى ئاڵمانیش بە شیوەیەکى دیکە بەرچاۆ دەکەوێت حیزبى رەگەزپەرەستى نیو نازیسم (NPD) تا رادەیەک دەنگدەرى خۆى هەیە باشتر و مەنتیقى تر ئەوە بوو کە لە جیاتى ئیسلامیەکان خەڵکى کورد بەو حیزبە چکۆلانە دەنگى دابا کە پرۆسەى سەربەخۆ کردنى باشوورى کوردستان بەرۆ پێش دەبەن.  هەڵبت ئەم خاڵە نیگاتیڤە بە قەولى بەڕیز کاک دوکتور قاسملوو باجى دێموکراسیە و لە بارى زانستیشەوە پارادۆکسى دێموکراسیە پیناسە دەکرێ.

هەڵبژاردنى خولى چوارەمى مەجلیسى کوردستان و سەر کەوتنى پارتى دێموکراتى کوردستان لە ژێر ریبەرى بەڕیز بارزانى ئەرک و بەرپرسایەتى ناۆبراوى گەلێک زیدەتر کردوە بە پشت بستن بەم سەرکەوتنە پیویستە بەڕیز بارزانى پروسەى سەربەخۆ کردنى باشوورى کوردستان خێراتر بکات ، ئاسەوارى دوو دۆڵەتى لە هەریمى کوردستان بە تەواوى بسرینیتەوە ، بە بەرگوزارى کۆنگرەى نەتەوەیی  پیوەندى خۆى لە گەڵ بەشەکانى دیکەى کوردستان چڕ و پڕ بکات….

بێ گۆمان سیبقەت گرتننى بزوتنەوەى گۆڕان لە یەکیەتى نیشتیمانى کوردستان ئاڵو وگۆڕ و ئاڵوزى سیاسى بە دۆاوە دەبێت لە بەر ئەوەى هەڵسوکەوتى بزوتنەوەى گۆڕان لە چند ساڵى ڕابردوو نیشانى داوە کە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات لە باشوورى کوردستان حازرە لە گەڵ تەنانەت کۆنەپەرەسترین هێز هاۆپەیمان بێت.

هەڵەیە ئەگەر پارتى دێموکراتى کوردستان لە هاوپەیمانى لە گەڵ یەکیەتى نیشتیمانى جیا بیتەوە و بزوتنەوەى گۆڕان وەک شەریکى سیاسى بۆ خۆی دیارى بکات هەر بویە بە قازانجى کورد و پارتی دێموکراتى کوردستانە کە بە هاۆپەیمانى ئیستراتژى خۆى لە گەڵ یەکیەتى نیشتیمانى کوردستان دریژە بدات.

ع ـ شریف زادە ـ ئالمان ـ  ٦ى رەزبەرى ٢٧١٣ى کوردى

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی