بیرکردنەوە لەمێژووی ئیران ،هەمیشەمێژوونووس لەپلەی دەسەڵاتداری داریۆشدا ڕادەوەستێنێ
نەتەنیاشێوەی جێ گیربوونی ئەولەئیمپراتٶرییەکی تازەدانراودا،بەڵکوهەوڵەکانی ناوبراولەدروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ مێژوودا،قابارەیەکی مەزن لەبەڵگەنامە وزانیاری دیمانەیی،کەتەنانەت نیشاندانی ئەووێنانە مدێرن بوون و پێشکەوتوی سەردەمی خٶیان دەنوێنن،مێژوو نووس توشی سەرسووڕمان دەکات٠
پێ داگرتنی داریوش بٶڕٶشن کردنەوەی کارەکانی بەڕادەیەک وردبینانەیە کە وەکو کاردانەوەی بەڕێوەبەرانی ئەوکۆمەڵگاسیاسییانەیە کەپشتی ئەنجامی هەر تاوانێکی نائاسایی و نەگونجاو و گەورە،هەمیشە دەکەونە حاڵەتی پاساکردن و خۆپاراستن٠ لەم ڕوانگەوە بێگومان داریوش یەکی لەوبناغەدانەرانەیە کەهەمیشەبۆپاساکردنی کارە ناڕەواکانی،ڕووکەشی فەرهانگی دروست کردووە٠ لەیەک یان دوو دەهەی ئەم دووایەدا،سەرنج لەسەرنووسراوە خەستوخۆڵەکەێ داریوش لە بێستون،لەسەرەنج وتێ ڕوانینێکی ڕووت تێپەڕی کردووە وگەیشتووەتە ئاستی لێکٶڵینەوەی ڕەخنەگرانە٠ بەردە نووسراوەکەی بێستون یەکێ لەکلیلەسەرەکییەکان بٶکردنەوەی ڕووداوە پڕپێچ وقەمچەکانی سەرهەڵدانی هخامەنشییەکان وگرنگترینی ئەوانەیە٠ پشکنینی ئیمەلەم نووسراوە وئەم بەشەدا،دەگەرێتەوە بٶدٶزینەوەی ناسنامە و ڕەچەڵەک ناسی هخامەنشییەکان٠ کە لەوەتەنیا دوو بەڵگەێ سەرەتایی و دوورلە دڵنیایی مان بەدەستەوەیە،گڵەنووسراوەکەێ بابٶل وبەردە نوسراوەکەی داریوش لە بێستون کەبەم جٶرەێ خوارەوە ڕایدەگەیەنێ ٠
منم داریوش،پادشاێ مەزن.پادشاێ پادشایان،پادشاه لەپارس،پادشای وڵاتان،کوڕی وێشتاسپ نەوەێ ئەرشام هخامەنشی٠ داریوش شاه ئەڵێ..بابی من ویشتاسپ،بابی ویشتاسپ ئەرشام،بابی ئەرشام ئاریارەمەن،بابی ئاریارەمەن چیش پیش هخامەنش٠ داریوش شاه ئەڵێ،لەبەر ئەوە ناوبانگی ئیمە هخامەنشییە٠ ئیمە لە مێژوو ڕەگەزیکی ڕەسەنین٠ لە مێژەوە تٶخمی ئیمە پادشاه بوون٠ داریوش شاه ئەڵی ٨ (کەس)لە(تٶخمە)=پێشینیان)ی ئیمە پادشاه بوون.من نٶهامینم.ئیمە ٩ (کەس)پشتاوپشت پادشاین٠ (داریوش،نووسراوەێ بێستون،ستون اول،سطرهای اول تادهم)ئەمە رەگەزنامەی داریوشە لەبەردە نووسراوەکەێ بیستۆندا،کەئەمرٶبە گشتی بە درٶدەخرێتەوە ونیشانەیەک لە کێشەو کەلێنی ئیمپراتورییە تازەدانراوەکەیە،و بە تٶزێ ووردبوونەوە لەو ڕەگەزنامەدا،گشت ئەوداواکارییانەپووچەڵ دەبێتەوە٠ داریوش دووایی ئەم پێشینیان وبنەماڵە دروست کردنەێ،بەپەیوەندکردنی نەتەوەیی و بەڕواڵەت ڕەگەزیی قایم تردەکات ٠
من داریوش شاهی مەزن،شاه شاهان،شای وڵاتانێک کە هەمەجٶرە خەڵکی تێدا دەژی،شاه ئەم سەرزەوییە دوور و درێژە،کوڕی ویشتاسپ هەخامەنش،پارسی کوڕی پارسی،ئاریایی خاوەنی نەژادی ئاریایی٠ (نووسراوەێ داریوش درنەقش رستم د.ن.ئا و نووسراوەێ داریوش دەرشوش د.س.ئا)لە ڕوانگەێ مێژوو نووسەوە هەرسێ پەیوەندییەکەێ بە هخامەنش،بەپارس،وبە نەژادی ئاریاشەوە،بە گشتی تازەیە٠ ئەم وشانە،وشەێ خٶداوەندی ئورمەزد ش،کە تائیستابەهەڵە و بە ئەنقەست بۆئەهورامەزدا گٶڕدراوە،یەکەمین جارلە زمانی ئەم دەسەڵاتدارەوە خرایە نێووشەنامەێ مێژوو و کێشەیەکی سەرسووڕهێنەری لە ڕٶشن کردنەوەێ مێژوودا هروژاند٠ هەرچەندە گەڕان بە دوواێ هٶکاری ئەم شێوە وشە خولقاندنە و ڕیشەکانی،پێویستی بە لێکۆڵینەوە و پشکنینی دوور و درێژهەیە بەڵام من ناچارم لەم مەجالەوە ئاماژەیەکی کورت وبە پەلەێ پی بکام ٠ ئەلف٠ پارسە،پارس وهخامەنش٠ لە بارەێ پارسە،پارس و هخامەنش و سەرچاوەێ سەرهاڵدانی ئەم وشانە لە بەشی کٶتایی ئەم باباتە وەکو پێویست ڕٶشنی دەکەمەوە٠