با له پێشدا ئه‌و چه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه که رۆژی دووشه‌ممه 14/10/2013 له (رادیۆ زایه‌ڵه) رادیۆی کوردی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ی رادیۆ سوید په‌خشکراوه‌ته‌وه، بخوێنینه‌وه:
( یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی ڕه‌سمیی کوردستان
بڵاو کرایه‌وه: kl 11:30 , Kurdî …. کوردی بڵاوی که‌وه
له ماڵپه‌ڕی فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلاندای سوید نووسراوه: ڕۆژی هه‌ینی زاگرۆس جێت یه‌که‌مین فڕینه‌کانی خۆی له نێوان ستۆکهۆڵم و هه‌ولێر ده‌ست پێ کرد. ئه‌م هێڵه هه‌فتانه دوو جار، دوشه‌م و هه‌ینی په‌روازی هه‌یه و یه‌که‌مین شیرکه‌تی ڕه‌سمی کوردستانه. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆکه‌خانه‌که شه‌ل ئۆکه ڤه‌ستین پێشوازیی له زاگرۆس جێت ئه‌کات چوونکه له سوید کورد و ئێراقیی زۆر ئه‌ژین و هاتوچۆکان زۆرن. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی زاگرۆس جێت، دووکتۆر کرێکار گه‌ردی ئه‌ڵێت به هاوکاریی شه‌ریکه‌کانمان توانیومانه مێژووی فڕینی کورد بنووسین.).
***
له {لاپه‌ڕه (4)ی ژماره(19)ی هه‌فته‌نامه‌ی ئنترناسیۆناڵی(18/6/1379) هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 1999ی زایینی نووسراوه‌یه‌کی فارسی به‌ناوی {(چون قافیه تنگ آید… در باب سیاسی شدن “عمو جلال”} به پێنووسی (کورش مد‌رسی) چاپکراوه. ئه‌و به‌شه له نووسراوه‌که‌یان که پێوه‌ندی به‌م باسه‌وه هه‌یه ده‌خه‌مه به‌رده‌ست و به‌پێی توانایش کردوومه به کورد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فارسی و کوردی‌دا شاره‌زاییه‌کی باشم نییه، هه‌ر که‌س بییه‌وێت خودی نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز(مد‌رسی) ببینێت، ده‌توانێ به ئیملێک بۆ نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه کۆپییه‌کی وه‌ربکرێت.
به‌شێک له نووسراوه‌که:
{( …. از او خواهند پرسید مرد حسابی کدام دولت؟ کدام پارلمان؟ کجا است این دولت؟ چه کسی آنرا انتخاب کرده؟ چگونه می‌شود برکنارش کرد؟ منشا قوانیش کدام است؟ پولش را از کجا میاورد؟ مردم چه نقشی در آن دارند؟ پایتختش کو؟ فرودگاهش کو؟ پاسپورت و اجازه سفرش کو؟ برنامه اقتصادیش کجا است؟ آیا معیشت مردم قرار است تا ابد از همین گدایی سازمان ملل جور شود؟ قرار است آینده چه بشود؟ چه کسی در دنیا آنرا بعنوان دولت قبول کرده؟ کجا است پارلمان؟ شعبه سلمانیه منظورتان است یا شعبه اربیل؟ ….)
(…. لێی ده‌پرسن پیاوی باش کام ده‌وڵه‌ت؟ کام په‌رله‌مان؟ ئه‌م ده‌وڵه‌ته له کوێیه؟ کێ هه‌ڵبژاردووه؟ چۆن ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌رگریته‌وه؟ سه‌رچاوه‌ی ده‌ستوور دانانی کامه‌یه؟ پووڵه‌که‌ی له کوێوه دێنێت؟ خه‌ڵک چ ده‌ور و رۆڵێکیان هه‌یه؟ پاته‌خته‌که‌ی کامه‌یه؟ فڕۆکه‌خانه‌که‌ی کامه‌یه؟ پاسپۆرت و ئیجازه‌ی سه‌فری کامه‌یه؟ به‌رنامه‌ی ئابوورییه‌که‌ی له کوێیه؟ ئایا ژیانی خه‌ڵک ده‌بێت بۆ هه‌میشه به سواڵکردن له رێکخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه دابین بکرێت؟ داهاتوو چۆن ده‌بێت؟ چ که‌سێک له جهاندا وه‌ک ده‌وڵه‌ت ده‌یناسێت؟ په‌رلمانه‌که‌ی له کوێیه؟ مه‌به‌ستان لقی سلێمانییه یا لقی هه‌ولێر؟ ….)}
***
ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز مد‌رسی ئه‌و باسانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، نادورست نییه و پێویسته بۆ جێبه‌جێ کردنیان هه‌وڵ بدرێت، به‌ڵام باسه‌که‌ی ئه‌وان له دوو روانگه‌وه جێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه.
1 – ئه‌گه‌ر تاڵانچییان و خوێنمژانی جهانی رێگا بده‌ن مرۆڤ به ئازادی و ئاره‌زووی خۆی بژی، له‌م گۆی زه‌وییه‌دا تاکه مرۆڤ نابینێت که پێویستی به یارمه‌تی ماڵی که‌س بێت، چونگه خودی زه‌وی و ئیمکاناته‌کانی سروشت ژیانی مرۆڤ و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان دابین ده‌کات، به‌ڵام له بواری خۆشه‌ویستیی و هه‌ست و سۆزدا هه‌موو که‌سێک پێویستی به یارمه‌تیکردن و یارمه‌تیوه‌رگرتن هه‌یه!
2 – ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان واز له تاڵانچییه‌تی خۆیان له کوردستان بێنن و رێگا بده‌ن کورد به ئازادی بژی، کوردیش وه‌ک هه‌موو مرۆڤێک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌توانێ له ره‌وتی ژیاندا گه‌شه بکات و خۆی بگه‌ێنێته کاروانی جهانی.
په‌ندێکی کوردی ئه‌ڵێت: که‌س له پڕێ نابێت به کوڕێ
گه‌شه‌کردنی ژیان له سه‌رتاسه‌ری مێژووی مرۆڤدا یه‌کرۆژه و یه‌کساڵه نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌ر گه‌شه‌کردنێک کاتی تایبه‌تی خۆیی پێویست بووه و هه‌یه!
ئه‌و دیدوبۆچوونه‌ی به‌ڕێز (مد‌رسی) سه‌باره‌ت به ژیانی سیاسی کورد باسێکی هێناوه‌ته‌وه یادم، ئه‌وه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ده‌ورانی سه‌رۆککۆماری (ئه‌بوولحه‌سه‌ن به‌نیسه‌در) له ئێران.
به‌نیسه‌در له ته‌له‌ویزیۆنی تارانه‌وه کوتی:
{(این کردها از ما چه میخواهند، خودشان هیچی ندارند، هر چه دارند همانست که ما برای‌شان فرستاده‌ایم.)
(ئه‌م کوردانه چی‌یان له ئێمه ده‌وێت، خۆیان هچیان نییه، ئه‌وه‌ی که هه‌یانه هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه بۆمان ناردوون.)}
ئه‌گه‌ر رسته‌کانی به‌نیسه‌درم وه‌ک خۆیی نه‌نووسیبێت، داوای لێبوردن ده‌که‌م! به‌ڵام ناوه‌رۆکه‌که‌ی 100% به‌و جۆره‌یه.
هیوادارم به‌ڕێز (مد‌رسی) به‌چاوی سووکه‌وه تماشای (هه‌ژار و ده‌سکورته‌کانی) کۆمه‌ڵگای مرۆڤ به‌گشتی و کوردیش به‌تایبه‌تی که ژیانه‌که‌یان ده‌ستکردی سیستمه سیاسییه تاڵانچیی و خوێنمژه‌کانی جهانه، نه‌که‌ن. چوون خۆیان له باری چالاکی سیاسییه‌وه:
{(ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی کومه‌ڵه و ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) بوون.
سه‌رچاوه کتێبی{(3 ساڵ له‌گه‌ڵ ئیبراهیم عه‌لیزاده – به‌شی ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له کۆنگره‌ی (1)ه‌وه تا کۆنگره‌ی (13)} و { ئه‌ندامانی کۆمیته ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی دامه‌زێنه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران}.
پاشان به‌ڕێز مد‌رسی له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه و ده‌بن به ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران و …
***
وێنه: له فه‌یسبووکی به‌ڕێز (ناسر سینا) وه‌رگیراوه.
سه‌عی سه‌قزی – قایشی 16/10/2013
Qayshiyahoo.com