"an independent online kurdish website

دەكارهێنانی دەسدرێژی جنسی كە بە شێوازگەلی بە كۆمەڵ و سامانمەند بەڕێوەدچێ، تاكتیكێكی دڕندانەیە كە بۆ ترساندن و سەركوتی ژنان لە رێگەی دەكارهێنانی دەسدرێژی جنسی دژی وان و هەروەها وەكوو كەرەسەو ئامڕازێكی شەڕی دەروونی بۆ سووككردنی دوژمن و تێكدانی رۆحیەی وان، لە قۆناغگەلێك لە شەڕ و ناكۆكی سیاسی نێوخۆی بە كاردەهێنرێت.shorsh_golkar10

جێگای ئاماژەیە كە ئەم شێوازە وەكوو ئاماڕازێكیش بۆ سڕینەوەی رەگەزی لە رێگەی چرووكبوون و نەوی كردن و لاوازكردنی رۆحیەی نەتەوەی ئازاردراو بەكاردەهێنرێت. لەم جۆرە دەسدرێژیگەلە جاروبار رێبەرانی چەكداری یان سیاسی بە كردەوە هێزەكان و چەكدارەكانیان هاندەدەن بۆ دەسدرێژی كردنە سەر خەڵكی مەدەنی. بەپێ یاسا نێونەتەوەیەكان، هەرچەند كە هیچ بەرپرسایەتیەك لە بەرامبەر”دەسدرێژی سامانمەند” لە ئارادا نیە، بەڵام ئەم جۆرە دەسدەرێژیە جۆرێك جەنایەتی جەنگیە،جەنایەت دژی مرۆڤایەتی و هەروەها وەكوو یەكێ لە راستێنە و رەوشت و یاسای ژینوساید دەناسرێت .

لە سەدەی بیست گۆڕانكاری زۆر لە یاسای نێونەتەوەی لە بۆاری دەسدرێژی جنسی لە كاتی شەڕدا هاتەئاراوە. دەسدرێژی جەنگی لە ساڵی 1949 لە خاڵی 27 كۆنوانسیونەكانی ژنێڤ وەكوو جەنایەتی جەنگی ناسرا و بە روونی دەسدرێژی و لاقەكردنی بە زۆری لە كاتی شەڕدا قەدەغە كرد. ئەم قەدەغەكردنانە لە لایەن پرۆتۆكولگەلی زیادكراو لە 1977 پەیمانامەكانی ژنێڤ پتەوتر بوو. لە 1998، خانەی دادی نێونەتەوەی سزایەكی بۆ رواندا كە لە لایەن رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پێكهاتبوو بڕیاراتێكی مێژووسازی دەركرد كە بە پێ ئەوە دەسدەرێژی وەكوو جەنایەتێكی كۆمەڵكوژی كەوتە ژێر یاسا نێونەتەوەیەكانەوە.

یەكێ لە هۆكارەكانی ئەم گۆڕانكاریانە لە بۆاری یاسای نێونەتەوەیەوە، هاتنە ئارای دەسدرێژیە سامانمەندە لە كارەساتی شەڕ لە كاتی شەڕی یەكەمی جیهانی و دووەم و بڕێك شەڕگەلی نێوخۆی وەكوو یووگسلاوی و رواندا بوو.

 

یاسای نێونەتەوەی لە مەڕ دەسدرێژی و توندوتیژی جنسی :

یاسای نێونەتەوەی مرۆڤدۆستانە کە بە یاسای شەڕیش بە ناوبانگە، باس لە بەرپرسایەتی و مافی هەردوولای شەڕەكەو هەروەها وڵاتانی بێ لایەن بە تایبەت خەڵكانی مەدەنی دەكات. گرنگترین یاسای نێونەتەوەی زاڵ بەسەر یاسای مرۆدۆستانە راگەیندراوی1874ی برۆكسێلە چوار پەیمانامەی ژنێڤ لە ساڵی 1949لەمەڕ باشتربوونی چارەنووسی برینداران و نەخۆشانی هێزە چەكدارەكان،باشتربوونی برینداران و نەخۆشانی مەدەنی،هەڵسووكەوتی باش لەگەڵ دیلەكانی شەڕ و پشتیوانی لە كەسانی مەدەنی لە كاتی شەڕدا كە تاكوو هەنووكە زۆربەی وڵاتان واژۆیان كردووە.

بڕیاراتی خانەی دادی نورنبرگ و دوو خانەی دادی تایبەت كە لە لایەن شورای ئاسایش بۆ بەدواداچوون بۆ كەسانی گومان لێكراو لە دەسدرێژیگەلی زۆر بە مافی مرۆڤدۆستانەی نێونەتەوەی لە یوگسلاوی كۆن و رواندا بەڕێوەچوون،ئەمانەش سەرچاوەگەلێكی گرنگی ئەم لەقەی مافی نێونەتەوەیە. لەم بەڵگەنامانە بە شێوەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ باسی قەدەغەكردنی دەسدرێژی جنسی كراوە.

– بەپێ خاڵی 38 راگەندراوی 1874 برۆكسێل، كەرامەت و مافی بنەماڵە دەبێ رێزی لێ بگیردرێت.

. – كۆنوانسیونی 1907 لاحە بە شێوەی تەماوی و ناڕاستەوخۆ،توندوتیژی جنسی وەكوو پێشێلكردنی كەرامەتی بنەماڵەیی قەدەغەكردووە

. – خاڵی 3 كۆنواسیونی ئەورووپایی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ و ئازادیگەلی بنەڕەتی 4 نوامبری 1950 سەبارەت بە قەدەغەكردنی ئەشكەنجە و خاڵی 4 لەمەڕ قەدەغەكردنی كۆیلایەتی و توندوتیژی جنسی لە خۆ دەگرێت .

– خاڵی 27 كۆنواسیونی ژنێڤ بە شێوەی راستەوخۆ باس لە دەسدرێژی جنسی دەكات”ژنان بە تایبەت لە بەرامبەر هەر جورە لاقەكردنێكی بە زۆر و دەسدرێژی جنسی و هەتكی نامووس پشتیوانیان لێ دەكرێت” بۆیە لە خاڵی 4ی پرۆتۆكولی دووەم بە راشكاوی هەر جۆرە هەتكی نامووس قەدەغەكراوە.

– خاڵی 6 كونوانسیونی لابردنی تەواوی جۆرەكانی دووچاوەكی دژی ژنان” حكومەتە بەرپرسیارەكان ناچار بە گرتنەپێشی تەواوی شێوازگەلی گونجاو وەكوو رەوشتی یاسای بۆ پێشگرتن لە قاچاخی ژنان و بەكارهێنانیان بۆ سكس.

– پەیمانامەی 798 شورای ئاسایش لە ساڵی 1992،دەستبەسەركردنی سامانمەند و لەپێشدا گەڵاڵە بۆداڕێژراوی ژنان بە شێوازی بە كۆمەڵ و هەتكی نامووسی وان بە تایبەت ژنانی موسڵمانی مەحكووم و ئیدانە كرد و ئەم كارەی بە كارگەلی وەحشیانەو دژە مرۆیی باس كرد و خوازیاری داخرانی تەواوی بەندیخانەكانی ژنان بوو.

– خاڵی 10 پەیمانامەی 1325 شورای ئاسایش پەسەندكراوی 2000 داوا لە حكومەتە دژبەیەكەكان دەكات كە” شێوازگەلێكی تایبەت بۆ پشتیوانی لە كچان و ژنان لە بەرامبەر توندوتیژی لەمەڕ رەگەز و دەسدرێژی جنسی لە كاتی شەڕدا بگرنە پێش.شوورای ئاسایش پێداگری لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە هیچ كەسێك كە دەستیان لە كۆمەڵكوژی و دەسدرێژی جنسی و توندوتێژی دژی ژنان بووە لە بەدواداچوون و سزادانی یاسای بەدوور نیە و لێ خۆش نابن.

وەهەروەها لە پەیمانامەی 2106 شوورای ئاسایش كە ژوئێنی 2013ی زایینی پەسەندكرا،پێداگری كراوەتەوە كە: توندوتیژی جنسی لە كاتێكدا وەكوو شێوازێك یان تاكتیكێكی جەنگی یان بەشێك لە هێرشێكی بەربڵاو سامانمەند دژی خەڵكانی مەدەنی بەڕێوەبچێت، پێش بە ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەی بگرێت و توندوتیژی جنسی دەتوانێ لە بارودۆخێكدا بە جەنایەتی جەنگی بناسرێت. هەروەها دەسدرێژی و شێوازەكانی دیكەی توندوتیژی جنسی لە دژایەتیە چەكداریەكان بە تاوانگەلی جەنگی دەناسرێت.

خاڵی جێگای سەرنج لەمەڕ پەیمانامەی شوورای ئاسایشی نێونەتەوەی ئەوەیە كە زۆری پەیمانامەكانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە تاكوو هەنووكە سەبارەت بەم مژارە     پەسەندكراوە، دەرخەری پێشێلكردنی زۆر و بەربڵاوی مافی ژنان و كچانە .

 

شۆڕش گوڵكار

 onij_1364@yahoo.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی