"an independent online kurdish website

 ده‌بینین که‌ ئه‌مرۆ ته‌واوی ناوچه‌ی خاوه‌ر میانه‌ و زۆر شوینی تریش له‌ جیهان دا توش به‌ گه‌لێ نائارامی و نه‌بوونی ئاسایش له‌ زۆربه‌ی وه‌لاتانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ زاله‌ به‌ سه‌ر ئارامیه‌کان و شادی و پیشکه‌وتنه‌کانه‌وه‌،

ساله‌های ساله‌ که‌ له‌وان ناوچانه‌ بگره‌و به‌رده‌ و کوشتن وبڕین و مالوێرانیه‌کان درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش دیاره‌ که‌  رۆژ به‌ ڕۆژ کاره‌ساته‌کان له‌ په‌ره‌سه‌ندن دانه‌و کۆمه‌لگای نێو ده‌وه‌لتیش خۆیان مت داوه‌ و به‌ داخه‌وه‌  چاره‌سه‌ریه‌کان توش به‌ بنبه‌ست کراون، ئه‌مه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سیاسه‌تی هه‌له‌ی  زلهێزه‌کانی جیهان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لانی سته‌م دیده‌وه‌،که‌ هه‌ر یه‌ک له‌وان زلهێزانه‌ی جیهان،زیاتر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌ لاوه‌ گرنگه‌ وده‌پارین، چاوی ته‌ماعیشیان بڕیوه‌ته‌ سه‌ر سامانی ئه‌م ده‌ڤه‌رانه‌ و دوورن له‌ هه‌ولی سه‌پاندنی دادپه‌روه‌ری و گه‌یشتنی گه‌لانی سته‌مدیده‌ به‌ مافه‌ ڕه‌وکانی خۆیانه‌وه‌‌، به‌ تایبه‌تی گه‌لی کورد له‌ هه‌موو سه‌ر زه‌وی  کوردستانی مه‌زندا به‌بی ژیان کراون، گه‌لی کورد ساله‌هایه‌ توش به‌ گرفت و کوشتن و بڕین و له‌ ناو بردن و زه‌وت کردنی مافه‌ ره‌وکانی کراوه‌ و ده‌کرێت، به‌ ده‌ستی دوژمنانی کوردستانه‌وه‌ توش به‌ ده‌ها کاره‌سات و ناره‌واییه‌کان کراو،له‌ هه‌رکوێ که‌ ده‌ڕوانی له‌ سه‌ر خاکی کوردستان مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کورد به‌ ته‌واوی پێشێل کراوه‌و ده‌کرێت، ڕۆژانه‌ به‌ ده‌ها کورد له‌ ناو مال و کاشیانه‌ی خۆیه‌‌وه‌ ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کوردن به‌ ده‌ستی داگیرکه‌ران و ترۆریستان و هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ توش به‌ کوشتن و بڕین و له‌ سێداره‌ دان و زه‌وت کردنی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کراوه‌و داگیرکردن و ته‌عریب کردنی خاکی کوردستان هه‌ت ئه‌مرۆش له‌ ئارا دایه‌.

 تاکو ئه‌مرۆ داگیرکه‌رانی کوردستان دانیان به‌ هه‌موو مافه‌ ره‌وکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ سه‌ر خاکی کوردستان به‌ ته‌واوی له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ نه‌هێناوه‌،رۆژانه‌  رۆله‌کانی گه‌لی کورد له‌ سه‌ر داواکردنی مافه‌ ڕه‌واکانی میللی خۆیانه‌وه‌ به‌ ده‌ها ڕۆله‌ی قاره‌مان و دڵسۆزی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان لێ شه‌هیدو له‌ سێداره‌ ده‌درێن له‌ ناو زیندانه‌ ڕه‌شه‌کانی دوژمنانه‌وه‌ رۆله‌کانی گه‌لی کورد توش به‌ زه‌برو زه‌نگ و کوشتن و له‌ ناو بردن ده‌بنه‌وه‌و زێندانی ده‌کرێن، له‌ به‌ر چاوی هه‌موو کۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی ساله‌های ساله‌ کورد چه‌وساوه‌ی ده‌ستی زۆرداران و داگیرکه‌ره‌ دڕنده‌کانی کوردستانه‌، که‌ به‌ داخه‌وه‌ کۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تیش له‌ ئاست ئه‌و هه‌موو روداونه‌ خۆیان بێ ده‌نگ کردووه‌ و هیچ باسێک له‌ به‌ سه‌رهات و ژیانی خه‌ڵکی کورد بۆ چاره‌سه‌ریه‌کان  به‌ ته‌واوی ناگرنه‌ به‌ر،دیاریشه‌ که‌ به‌بێ چاره‌ سه‌ری و دان نان به‌ کوردستان و بوونی ده‌وله‌تێکی کوردی له‌ سه‌ر زه‌وی کوردستانه‌وه،هیچ ناکرێت‌،زۆر مه‌حاله‌ به‌ بێ بوونی ده‌له‌تی کوردی که‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌ی خاوه‌ر میانه‌وه‌ ئارامی و ئاسیشه‌کان بێنه‌ ئاراوه‌، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ گه‌لی کورد به‌ هه‌موو مافه‌کانی میللی خۆیه‌وه‌ شاد نه‌بێت و ده‌وله‌تێکی کوردی وه‌دی نه‌هێت،ئه‌وا دیاره‌ که‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌که‌وه‌ ئاسایش و ئارامیه‌کانی تیادا جێگیر نابێت‌، خۆ گه‌لی کورد له‌ دوای ساله‌ها خه‌بات و تێکۆشان و ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌ی که‌ له‌ ڕێگای ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی خۆیه‌وه‌ داویه‌تی،هیچ هێزێک نیه‌ که‌ بتوانێت ئه‌م ڕێگایه‌ له‌ کورد بگوڕێت و چۆک به‌ گه‌لی کورد له‌ ناو مال و لانه‌ی خۆیه‌‌وه‌ دابدات.

ئه‌مرۆ که‌ کونفرانسێکی نێو ده‌وله‌تی تازه‌ له‌ جنێف له‌ ئارا دایه‌ و کوردستانی پر له‌ سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانیش ‌ هه‌روا به‌ نائارامی و دوور له‌ ژیان و ئاسایشی گه‌لی کورد  ماوه‌ته‌وه‌، ده‌بینین که‌ له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ دوژمنانی کوردستان چاویان بڕیوه‌ته‌ کوردستان و ده‌یانه‌وێت که‌ ئه‌م کوردستانه‌ زه‌نگینه‌ی کورد هه‌روا بمێنێته‌وه‌ و هه‌میشه‌ نائارام بێت و لێ نه‌گه‌ڕێن که‌ گه‌لی کورد تامی ژیانی ئازادی و شادی ڕۆژانه‌ی خۆی به‌ ئارامی بچێژێت و به‌رێته‌‌ سه‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دوژمنانی کورد هه‌روا له‌ سه‌نگرن دژ به‌ کوردو کوردستان له‌ هه‌ول دان، خۆئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش وه‌ک په‌یمانه‌ شومه‌کانی رابوردوو که‌ کوردیان بێبه‌ش کرد له‌ مافی چاره‌نووسی خۆیه‌وه‌،ئه‌مجاره‌ش  دژ به‌ کورد ئه‌م کۆنفرانسه‌ی جنێف کار بکات و ده‌ستی دوژمنانی کورد له‌ ناو ئه‌و کۆنفرانسه‌ باڵا بێت و لی نه‌گه‌رێن که‌ مه‌رامه‌کانی کوردستان وه‌دی بێت، ئه‌وا ده‌بێت ده‌ست له‌ ئارامی و ئاشتی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ ته‌واوی بشووڕێت، ئه‌گه‌ر‌ دیسانه‌که‌ زوڵم له‌ گه‌لی کورد بکه‌نه‌وه‌و دان به‌ هه‌موو مافه‌ ره‌وکانی کوردو کورستان نه‌هێندرێت وکاری بکرێت که‌ هه‌مان جنایه‌ته‌کانی کۆنفرانسه‌ شومه‌کانی رابوردوو له‌ دژی کورد زیندوو بکرێته‌وه‌، ئه‌وا گه‌لێک مه‌حاله‌ بتوانین بڵێین که‌ کۆنفرانسێکی مرۆڤ دۆستانه‌ و بۆ چاره‌سه‌ریه‌کانی گرنگی ناوچه‌ی خاوه‌ر میانه‌و جیهانه‌وه‌ کاری سه‌رکه‌وتوانه‌ی خۆی کوردووه‌!! ئه‌مرۆ گه‌لی کورد وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل ملیۆنی دابه‌ش کراو به‌ سه‌ر تورکیاو ئێران و عێراق و ڕوسیاوه‌، حسابێکی گرنگ و مرۆڤ دۆستانه‌و وه‌ک ته‌واوی گه‌لانی جیهانی بۆ بەرێت،  بڕیاری وه‌دی هێنانی ده‌وله‌تێکی کورد له‌ سه‌ر خاکی باوک و باپیرانی خۆیه‌وه‌  له‌م کۆنفرانسه‌ گرنگه‌وه‌ بۆ بدرێت و کورد رزگاری بێت.

ئه‌وا پێم وایه‌ ئه‌وسا ئارامیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ به‌ ته‌واوی جێگیر ده‌بێت و ئه‌م هه‌موو ئاژاوه‌و بگره‌و به‌رده‌یه‌ ده‌تواندرێت کونترۆل بکرێت، که‌ چیتر گیانی پاکی ڕۆله‌کانی گه‌لی کورد و خه‌لکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ نه‌بێته‌ قوربانی ده‌ستی داگیر‌که‌ران و زۆردارانی دژ به‌ خاک و نه‌ته‌وه‌ی کورد، گه‌لی کورد چاوه‌ڕوانه‌ و ئه‌مجاره‌ کۆنفرانسی جنێف له‌ ئاستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد دابێت و کوردستان به‌ ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی که‌ بوونی ده‌وله‌تێکی کورده‌ له‌ هه‌موو کوردستان وه‌دی بێت، دیاره‌ که‌ گه‌لی کورد گه‌لێکی  زوڵم لێ کراوه‌و به‌ درێژایی میژوو به‌بی مافی ژیان و سه‌ربه‌خۆیی خۆی و چاره‌نوسی خۆی کراوه‌ و له‌ ژێر چنگی تازی و ڕۆمی عه‌جه‌مه‌کان به‌ هه‌زاران هه‌زار مرۆڤی له‌ ناو براوه،‌ ته‌نیا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کورد بووینه‌، گه‌لی کورد که‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاشتی خوازه و ته‌نیا داوای مافه‌ ڕه‌وکانی خۆی له‌ ناو مال و لانه‌ی خۆیدا ده‌کات و هیچ کات هۆکاری ترۆریستی و داگیرکردنی مافی هیچ گه‌ل و خاکی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بووه‌ و نابێت، گه‌لی کورد سه‌ربه‌رزانه‌ دکارێت که‌ له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی خاوه‌ر میانه‌وه‌ هۆکاری خێرو شادی و به‌خته‌وه‌ریه‌کانی دیموکراتیه‌ت ومرۆڤ دۆستی بێت له‌ ناو کۆمه‌لگای جیهانیه‌وه،کورد دکارێت ‌ ئارامی و ئاسایش بپارێزێت و جێگای خۆی به‌ چاکه‌و خۆشیه‌‌کانی  ژیانی مرۆڤه‌وه‌ چاک دیار بکات و ئاشتی  و ئاسایش به‌ ته‌واوی  له‌ ناوچه‌که‌ی خۆیه‌وه‌ بپارێزیت،لێ نه‌گه‌رێت که‌ چیتر ترۆریستان و ده‌ستی دوژمنه‌ چه‌په‌له‌کانی کوردستان له‌ سه‌رخاکی شیرینی نیشتمانی ره‌نگینی  و له‌م ده‌ورو به‌ره‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ کاری خۆیان بکه‌ن و ئا به‌م شێوه‌یه‌ی که‌  ئه‌مرۆ هه‌یه‌ ڕۆژانه‌ به‌ ده‌ها خه‌ڵکی سه‌بیل و بێ تاوان و بێ چه‌ک له‌ ناو مال و خاکی باوک و باپیرانی خۆیانه‌وه‌  دڕندانه‌  سه‌ر ده‌بڕێن وشه‌هید ده‌کرێن و ئه‌م هه‌موو مالوێرانی و کوشت و کوشتارانه‌ له‌ سه‌ر خاکی کوردستان و ده‌ورو به‌ریه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن. بژی کورد بژی کوردستان.

.25.19.2013

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی