"an independent online kurdish website

 لە فەرهەنگی كۆماری ئیسلامی دا، بۆ هەرچی نزیكتر بوون بە خوا، دەبێ مرۆڤ بەسەر هەموو هەست و حەزەكانی جەستەیی خۆی زاڵ بێت و كۆنترۆڵیان بكات، بە داخەوە ژن و بە تایبەت جەستەی ژن وەك سەرچاوەی جووڵاندنەوەی هەست و حەزە ئینسانیەكانی پیاو ناساندراوە و دەبێ پیاو تا پێی دەكرێت،ilham_chaychi13

لە ژن دووری بكات هەتا تووشی خوڵیا، جادووی ژنانە و سستی لە فیكر و ئیمان نەبێت! بەڵام بە هۆی نامومكین بوونی ئەم هەڵوێستە، )بە تەواوەتی دوور كەوتنی ژن و پیاو لە یەكتر( تەنیا رێگا چارەیەك كە دەمێنێتەوە ئەوەیە كە ژن لە ژێر كۆنترۆلی پیاودا بێت.

بۆیە زۆر جار، پیاو كە ئەم ئەركە وەك ئەركی پیرۆز و سەرشانی خۆی دەزانێت، بۆ هەرچی باشتر بەرێوەبردنی ئەركەكەی روو دێنێتە لێدان، بێ حورمەتی، شكاندنی كەسایەتی و تەنانەت كوشتنی ژن بە ناوی پاراستنی نامووس كە بە داخەوە یاساكانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانیی لێ دەكات. لێرەدا پرسیارێك دێتە پێش كە ئایا لە هەموو وڵاتانی موسڵمان هەر بەم شێوە و ئاستەی كە لە ئێران بەرێوە دەچێ ، توندوتیژی دژ بە ژنان هەیە؟ لەوانەیە جیاوازیی ئێران لەگەڵ هێندێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی حكومەت و ئیدئۆلۆژیەكی توندوتیژە كە بە داخەوە زۆربەی كردەوەكانیان لە ژێر ئاڵای یاسادا ئەنجام دەدرێت و كوشتنی تاوانبارەكان وەئەستۆی تاكەكانی كۆمەڵگایە، وەك كوشتن لە تۆڵەی كوشراودا )قصاص( لەبەر چاوی خەڵك، ئێعدام لە مەیدان و شەقامەكان و دیسان لەبەر چاوی خەڵك و قەتڵە نامووسیەكان.

هەروەها بەرخوردی هێزەكانی ئینتیزامی لەگەڵ خەڵك و بە تایبەت بە بیانووی بێ حیجابی لەگەڵ ژنان، ئەشكەنجە، زیندانی كردنی خەڵكی بێ تاوان بێ ئەوەی مەحاكمە بكرێن و مافی پارێزەریان هەبێت، حیجابی زۆرە ملی، شەڵاق، سیاسەتە كۆمەڵایەتیەكان، یاساكانی دژ بە ژن و توندوتیژی كۆماری ئیسلامی و … دەیان نموونەی دیكە بووە بە هۆی دروست بوونی كۆمەڵگا و تاكەكانی توندوتیژ كە ئەمەش هێندێك دیاردەی دیكەی وەدوای خۆی دا دەهێنێتەوە. بە لەبەر چاو گرتنی حكومەتێكی وەها توندوتیژ، پەروەردەی كەسانێكی توندوتیژ شتێكی سەیر و مەحاڵ نیە.

ئەمرۆكە كوشتن لەژێر ناوی پاراستنی نامووس یەكێك لە دیاردە دزێوەكانی كۆمەڵگای ئێرانە كە رۆژانە هەواڵی كوشتنی ژنان و كچانی بێ تاوان لە راگەیەنەكان بڵاودەبێ و ئامارەكان لەو بوارەیەوە بێ داد دەكات، نموونەی هەرە ئاشكرای ئەم بابەتەیە. بەشێكی بەرچاو لەو كوشتنانە كە لە لایەن پیاوەوە ئەنجام دەدرێت )لە ژێر ناوی پاراستنی نامووس(، سزادانێكی سەرەڕۆیی یە، ل ەو ن موونانە كە پیاو بە هۆی دروست بوونی شك و دوودڵی، ژن، دایك، خوشك و یان كچی خۆی دەكوژێت، لە واقێعدا دەیهەوێ سزای ئەو كەسە بدات كە ئابڕوو و نامووسی بنەماڵەكەی لە مەترسی خستووەتەوە، سزادانێك كە ئەگەر قەرار بێت لە لایەن دەزگاكانی قەزایی و یاسا جێ بە جێ بكرێت لەوانەیە بەو زووانە بە ئاكام نەگات و بەو شێوازە نەبێت، تەنانەت لە لایەن هێندێك پیاو و بنەماڵەدا، پرۆسەی دادگایی كردن شێوازێكە لە بێ ئابروو بوونی ئەو بنەماڵەیە و بە تایبەت باوكی بنەماڵە.

ئەم شێوازە كوشتنانە سەلمێنەری بوونی كۆمەڵگایەكی پیاوسالار و باوك سالارانەیە، كۆمەڵگایەك كە سزادانی كچ و ژن لە مافەكانی باوك، هاوسەر و بڕا ئەژمێردرێت. ئەمە فەرهەنگێكە كە بە داخەوە بە پشتیوانیی یاسا جێ بە جێ دەبێت، هەر ئەوە كە لە یاسای قەزایی كۆماری ئیس لامی دا لە كاتی كوشتنی منداڵ بە دەستی باوكی یەوە، باوك )قصاص( ناكرێت و بە پێچەوانەی كوشتن )قتل(ەكانی دیكە سەزایەكی كەمی بۆ دیاری دەكرێت، هەروەها لە كوشتنی ژن بە دەستی هاوسەرەكەی كاتێ لەگەڵ پیاوێكی دیكە بیانبینێت مافی كوشتنی ئەو ژنەی هەیە،)لە حاڵێكدا ئەم مافە بۆ ژن لەبەر چاو نەگیراوە(، سەلمێنەری مەشروع بوونی ئەم شێوە كوشتنانەیە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی