"an independent online kurdish website

ڕۆژی 23.11.2013 لە سەر داوای فەرمی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس کۆبوونەوەیەک لە نێوان کۆمیتەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

pdki-suis-kobunewe-le-gel-heze-siasiyekan-20131123-0

،پارتی سۆسیالسیتی کوردستانی باکور (پەسەک)،پارتی یەکیتی دیمۆکراتی کورد لە سوریە لە شاری بازل بەڕیوە چوو.

لە کوبوونەوەکەدا سەرەتا لە لە لایەن کامران رەسوڵی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی سویسبە خێرھاتنی میوانەکان کرا و پاشان ناوبراو لە وتەیەکی کورتدا  و لە چەند خاڵێک دا ئامانج لە و کۆبوونەوەیە بۆ نوێنەرانی ھیزە بەشداربوەکان روون کردوە.

ناوبراو سەرەتا و لە چەند خولەکێک دا ئاماژەی بە دۆخی ئیستای ڕۆژھەڵاتی کوردستان و سیاسەتەکانی ڕژیم لە کوردستای ئێران کرد  پاشان تەوەرێکی دیکەی قسەکانی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکرات لە ڕابیتە لە گەڵ سیاسەتەکانی حیزب بە نیسبەت پارچەکانی تری کوردستان وھەر وەھا سەرلەنوێ نۆژەن کردنەوەی کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە کوردستانیەکان ودۆزینەوەی  باشترین میکانیزم بوئاکتیڤ کردنەوەی ئەو کۆمیتەیەکە بۆ میوانەکان خرا روو.

بە دوای قسەکانی بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزب،کاک خالیدی حوسەینزادە ەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە کەنوێنەرایەتی کۆمەڵەی لە کوبوونەوەدا دەکرد سیاسەتی حیزبەکەی لە ڕابیتە لە گەل پارچەکانی تری کوردستان دا بۆ میوانەکان باس کرد و پاشان ناوبراو لە وتەیەک دا ڕا و بۆچونی کۆمیتەی کۆمەڵەی دەربارە پێوەندی نیوان ھیزەکوردستانیەکان خستە روو وە تاکید کردەوە لە سەر پەرە پێدانی ئەو چەشنە ھاوکاریانە لە نێوان ھیزە کوردیەکاندا کردوە و ھەروەھا ناوبراو پێداگری لە سەر کۆبوونەوەئ نێوان ھیزە کوردستانیەکان لە ئاستێکی بەرفراوان تردا کرد و لە تەوەریکی دیکەی قسەکانی دا ناوبراو ئاماژەی بە چالاک کردنەوەی گروپی پارلماتاری کورد/سویسی کرد کە بۆ ماوەیەکە ھەر چەشنە کۆبوونەوەیەک لە نێوان کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە کوردستاننیەکان و ئەو گروپە ڕاگیراوە.

پاشان بەڕێز شێخ مووس بەرپرسی پارتی یەکیتی دیمۆکراتی کورد لە سوریە لە ڕاپورتێک دا بە تێر و تەسەلی ئاماژە بە دۆخی ئیستای کوردستانی سوریە و ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە  لەم دوایانە لە نێوان گروپە تیرۆریستەیکانی سەر بە بەری نۆسرە و ھیزە کوردیەکاندا ھاتوونەتە ئاراوە دا،پاشان ناوبراو تاکیدی لە سەرھاوکاری و ھاودەنگی ھێزەکوردستانیەکان  بە دوور لە ھەر چەشنە دەستێوەردانێک لە کارووباری ناوخۆی بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا کردوە،

ھەروەھا بە دوای قسەکانی بەڕێز شێخ مووس دا خۆشکە فەوزیە بە نوێنەرایەتی لە پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور (پەسەک) ڕاو بۆچوونی حیزبەکەی خستە روو و ناوبراو تەکیدی لە سەر ھاودەنگی و یەکریزی نێوان ھێزە کوردستانەیە کان لە سویس کردوە.

پاشان لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لە لایەن نوێنەرانی ھێزە کوردستانیەکانی بەشدار لە کۆوبوونەوەدا بە تێک ڕای دەنگ پێداگری لە سەر ئەم خاڵانە خوارەوە کرایەوە.

1  لەیەن ھیزە کۆردستانیەکانەوە لە وڵاتی سویس بە فەرمی و لەچورچێوەی ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشدا سیاسەتی سەرکوت و زەبروزەنگ و لە سێدارەدانی ھاوڵاتیانی کورد لە کوردستانی ئێران مەحکووم بکڕێت

2 داوا لە ھەموو ھێزە کوردستانیەکان بکڕێت کە بە دوور لە ھەر چەشنە دەمارگرژیەکەی حیزبی بە دەم بانگەوازی کوردانی ڕۆژئاواوە بێن بۆ پشتگیری کردن لە ماڤ و داخوازیەکانی کوردانی ئەو بەشەی کوردستان بە مەرجێک کە ھیچ چەشنە دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی ئەو بەشەی کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان نەکەن

3 کۆمیتەی ھاوکاری ھێزە کوردستانیەکان لە سویس چالاکتر بکرێت

4 ھەوڵ بدرێت نۆێنەرانی حیزبەکان ڕاسپێندرێن بۆ زیندوو کردنەوەی پێوندی نێوان گروپی پەرلمانتاری کورد/سویسی لە پەرلەمانئ سویس

  1. 6بەشداری چالاکانە لە بوۆنە و ڕۆژە نەتەوەیەکاندا بکڕێت

6 ڕاسپاردنی نۆێنەرانی حیزبەکان بۆ دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی چالاکی دیپلۆماسی لە گەل ناوەندە  رەسمیەکانی سویسی دا بە مەنزەلەی گەیاندنی دەنگی خەڵکی کوردستان بە حکوومەتی سویس و ناوەند و ڕێکخراوەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ

/ لەو کۆبوونەوە دا ھەیئەتی  حیزبەکان بەم شێوەیە بوو

لە لایەن حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە

بەرپرسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکرات لە سویس  کامران رەسوڵی

بەرپرسی گشتی تەشکیلات  حەمید چوپانی

بەڕێزان رەحمەت درەخشانی و پەرویز نیعمەتی  ئەندامانی حیزب بەشدار بوون

/ لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانەوە

خالید حسین زادە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە

ھەژار ئەحمەدی بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵە  لە سویس

لە لایەن پارتی یەکیتی دیمۆکراتی کورد لە سوریە

/ بەرپرسی کۆمیتە شێخ مووس

/ لە لایەن کۆمیتەی پارتی سوسیالیستی کوردستان ( پەسەک)

/ خۆشکە فەوزیە وەک نوێنەری پارتی سۆسیالسیت وھاوڕی لە گەل دوو ئەندامی حیزبەکەیان

 

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سویس

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمیتەی سویس

پارتی سوسیالسیتی کوردستانی باکوور

پارتی یەکیتی دیمۆکراتی کورد لە سوریە

ڕاپورت : حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سویس

بەشی ڕاگەیاندن

24.11.2013

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی