"an independent online kurdish website

ڕێکەوتی ٦ / ١١ / ٢٠١٣ یەکەمین کۆبونەوەی نوێنەرانی پاڕلمانی هەڵبژێراوی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. هەر چەند کۆبونەوە کە تەشریفاتی و تەنیا پارلمانتاران سوێندی یاساییان خواردوmela_biraym1

هیچ بڕیارو قەرارێک دەرنەکراو هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانیش بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا، بەڵام لە هەنگاوی هەوەڵیەوە کە ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز لە گیانی پاکی شەهیدان و هەستانە سەرپێ بۆ خوێندنەوەی سرودی ئەی ڕەقیب، ئاسەواری پیلانێکی داڕێژراو بۆ دژایەتی دەگەڵ هێما پیرۆزەکانی کورد و پاڕلمانی کوردستان و گاڵتە پێکردنیان و دانانی بناغەی دوبەرەکی و ئاژاوەگێڕی لە لایەن یەکێک لە نوێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناوی مەلا (هەورامان) بیرۆکە بۆ دارێژراوەکەی ڕێبەرەکەی مەلا (عەلی باپیر) هینا ناو پاڕلمان و ئە و کا کۆنەی دیسان لەبەر دەمولوتی نوێنەرانی کورد بەبا کردەوە! بۆیە دەکرێ ئەو مەسەلە کوردیە کە دەڵێ: چێشتی خۆش بەبۆنی ڕا دیارە، واپێدەچێ خەونی زۆر بۆ لە ناو بردنی هێما نەتەوایەتیەکان دیتراوە.

بە باوەڕی من ئەو هەڵوێستە لە ڕوی نەخشەیەکی لە پێشدا داڕژاوه ، دژایەتی کردنە دەگەڵ هەموو هێماو ئاسەوارە کوردیەکان. بێگومان سرنج ڕاکێشە کەسێک بڕوای بە پیرۆزیەکانی نەتەوەکەی نەبێ وەک نوێنەری کوردیش خۆی بخزێنێتە ناو پاڕلمانی کوردستان، بە وتەیەکیتر کڵاو لەسەرنانی دەنگ دەرەکانیەتی. من باوەڕم وایە ڕکەبەرایەتی لە بوارەکانی ئایینی و سیاسی بە شێوەی زانستیانە و مەنتیقی زۆر ئاساییە و نەک خراپ نیە بەڵکو پێویستیشە، دەکرێ مرۆڤ بڕوای بە ئیدە یان ئایینێک نەبێ، بەڵام بێحورمەتی بە باوەڕو شتە پیرۆزەکانی یەکترو خەوشدار کردنی نەتەوایەتی گەلێک، گەلێک ناڕەوایە نەک قبوڵ ناکرێ بەڵکو بەرەنگار بونەوەی هەموو خەڵکی کوردستانی پێویستە. لە هەموو پاڕلمانێکی ئەم جیهانە پان و بەرینە دا هێما نەتەواتیەکان پیرۆزن کەس ناتوانێ و ڕێگەش نادرێ بێحورمەتیان پێبکا.

داخوا نوێنەری پاڕلمان بۆیە دەنگی پێنەدراوە هێرش بکاتە سەر هێمای نەتەوەیی دەنگدەرانی؟! نەخێر ، بەڵکو دەبێ پارێزگاری لە پیرۆزیەکانی گەلەکەی بکا، بەرنامەو پڕۆسەی هەبێ بۆ ئاوەدانتر کردنی ولاتەکەی و گەشە پێدانی ژیانی گەل، نەک کار کردن بۆ ئەو ناوەندو دەسەڵاتە دژە کوردانەی کە بەشکڵ و شێوەی جۆراو جۆر هەوڵی لە ناوبردنی دەکەوتەکانی گەل و ئازادی و سەر بەخۆیی کە بە خوێنی دەیان هەزار ڕۆڵەی نیشتمان پەروەر وەدەست هاتوە دەدەن. وەک لە پێشەوە کوتم ئەو هەڵوێستە دەستێکی بە هێزی دژەکوردییشی لە پشتە کە لە پلەی یەکەمدا کۆماری ئیسلامی ئیرانە کە بۆ ئەو کارانە کەسانی وەک ( مەلا هەورامان) ی بۆ دابەزاندن و بەرەو پێشبردنی نیازە شومەکانی زۆر لێبڕاوانە کار پێدەکا.

بۆ ئێمە ی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەگەر خۆی لێی گێل نەکەین بەکردەوە دیتومانە کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەڕۆژی هاتنە سەرکاریەوە قەڵاچۆکردنی خەڵکی کورد و کاولکردنی کوردستان و ڕەخنە کردن لە ژێر ناوی جۆراو جۆر ، بۆ ناو هەست و سوزی خەڵک و شوردنەوەی مێشکی لاوانی کورد لە پلەی یەکەم و گرینگی بەرنامەی کارەکانی دا بوەو تا ئێستاش لە سەری بەردەوامە. بەهۆی ئەوەی زۆرینەی خەڵکی ئێران بڕوای ئایینیان هەیە، بۆ ئەو قەڵاچۆو بەلاڕێدا بردنە کاری جیدی دەکا و سەرمایەیەکی زۆریشی بۆ تەرخان کردوە. لەلایەک مەسەلەی شیعەو سوننەو لە لایەکیتر کوفرو ئیسلامو تاغوتو نۆکەری بێگانەی بەتەواوی زەقکردۆتەوە ، لە ڕاستیدا تۆوی دووبەرە کیو دڕدۆنگی چاندوەو بیروڕای زۆرانیشیلە ڕاستە ڕێی لاداوە، بەوەش ڕا نەوەستاوە هەوڵیداوە یەکێک لە پڕۆسە ئەسڵیەکانی سەرەتای شۆڕشی ئێران لە ژێر ناوی ناردنی شۆڕش بۆدەرە وە ، بەنەرمیو نهێنی بەتایبەت لە باشوری کوردستان درێژەی پێداوەو بە بەردێک دوو کێلی ئەنگاوتوە، واتە لە باشوری کوردستان بەڕواڵەت پێوەندیە کی توندی ساتو سە ودای دە گە ڵ هە رێمی کوردستان گرتوەو بە هەزاران تۆنی کەلو پەلی لە بار چوی خۆی خورد دە کاتە وە و لە بنەوەش بە دارو دەستە کانی فرچک دراوی خۆی هە تا بکرێی ژانەسە رو ئاڵۆزی بۆ حکومەتی هەرێم دروستکردوە، بە هۆی کە سانی دۆڕاو ڕاست بە ناوی مەلاو کەسی ئایینی لە ڕیشەی نەتەوەی کورد دەدەنو بێحورمەتی بە پیرۆزیە کانیان دە کەن ، هەڵوێستی ئەو مەلایانە بەندێکی ئەم پڕۆسە داڕژاوە بەر بڵاوەیەئەوانە لەو ئازادیو هێمنایەتیەی باشوری کوردستان کەڵک وەردەگرن بۆ تێکدانی ئەو ئارامی و پێشکەوتنە. بڵیند گۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێک لە سەرای سولەیمانی فتوای جیهادی ئیمام بە دژی کوردان دوپات دە کەنەوەو جارێک لە پاڕلمانی کوردستان هێرش دەکەنە سەر سرودی نەتەوایەتیەکەمان. ئەو هەڵوێستە نەک هەر فڕی بەسە ر دینەوە نیە بەڵکو دژی هەمو یاساو راسای پا رلمانی هەمـو دنیایە . ئە و مەلا بێچارەیە چ بکا! ئەو نەواریکە چی لەسە ر تۆمار کراوە هەر ئەوە دەڵێتەوە ! بەلای منەوە کۆمەڵی ئیسلامی هەر ئەوەیلێی چاوەڕواندەکرێی، چۆنکە سەلماندویانە خاوەنی بیرو ڕای خۆیان نین ، زمانو قەلەمـو تەنانەت هەستو سۆزی خۆیان لە گرەوناوەوبەکرێداوە.

چونکە ئەوانەی وەک مەلا و بە ناوی دین ئەو هەڵوێستەیان دەربڕیوە ! بە باشی دەزانم بە کورتی ئاوڕێک لە ئیسلام و نیشتمان بدەمەوە، بە بەڵگە ڕابگەیەنم کە ئەو چەشنە هەڵوێستانە فڕیان بە ئیسلامەوە نیە و بێحورمەتیشە بە ئیمانداران، نانەوەی ئاژاوەو دووبەرەکیە ، گاڵتە کردنە بە بەها نەتەوەییەکانی گەلی کورد. لە قورعانی پیرۆزو حەدیسی نەبەویدا بە تەوای ڕێز لە نیشتمان گیراوە تا ڕادەیەک کە خۆشەویستیەکەی بە نیشانەی ئێمان دانراوە. سرودی ئەی ڕەقیبیش یەکێکە لە پیرۆزیەکانی گەلەکەمان و لە مێژوی گەلدا سەبت کراوە، نەک هیچ دژایەتی دەگەڵ دین نیە بگرە بەشێکی گرینگی دینە. ئیمان واتە بڕوا ، تۆ هەر شتێکت خۆش بوێی یانی بڕوات پێی هەیە، ئەو بڕوایە پێی دەڵێن ئیمان. با ئەوەش بزانین هەمو بڕواو خۆشەویستیەک پەرستن نیە، خوشەویستی بە مانای وشە هیچ دژایەتیەکی دەگەڵ خواپەرستی نیە بڕوانە لە ڕوانگەی ئیسلامەوە نیشتمان دایکە، ئەوەنیە بە دەقی قورعان (ئادەم) کە باوکی مرۆڤەکانە لەو زەویە دروستکراوە ! ئەوەنیە خوا لە دوای خۆشەویستی خۆی و پێغەمبەر ڕێزگرتنی دایک و باوکی وەک ئەرک بۆ ئیمانداران دیاری کردوە ؟! هەمو پێغەمبەرانیش لەو سەر زەویە بوون و بە بەروبووی وەبەرهات و لەم زەویە ژیاون، کە جەنابی مەلا پێی وایە پیرۆز نیە. زەوی و ئەوەی تێیدایە هەر هەمویان دە سکردی خوان، ڕێز لێنان لە زەوێ و بەر هەمەکانی ڕاست ڕێز لێنان و دان پێداهێنان بەگەورەیی و عەزەمەتی خوایە. نیشتمان وەک باسم کرد دایکە هەمـو گیاندار و بێگیانەکانیش لەو زەویە لە دایکبون. بڕوا بەخوا یانی بڕوا بە دەسکردەکانی کە زەوی یەک لەوانە. هەمو ئەو شتانەی ژیان و کەڕامەت دەدەن بە مرۆڤ هەر لەو زەویە پەیدا دەبن . بە دڵنیایەوە خۆشەویستی نیشتمان کێی بیهەوێ و کێی نەیهەوێ خۆشەویستی خوایە. بەڕێزان کەس خوای نەدیوە و ناسینی خوا لە ناسینی دەسکردەکانیدایە . سەرت بەرزکەو بڕوانە عاسمان و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکان، سەرداخە و لە زەوی و ئەوەی تێدایە ڕامێنە ، لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ئەو هێزەی ئەوانەی چێکردوە ڕێک کردوە ڕیکخستوە ئەوە خوایە.

نیشتمان شوێنی لە دایکبون و ژیانی مرۆفەکانە ، شوێنی هە وڵ و تێکۆشان بۆ خۆشی و بەختەوەری و پێشکەوتن و ئاوەدانکردنی کۆمەڵگاو کوردستانە. ڕێز لێنان و پاراستنی ئەرکی ئایینی و ئەخلاقی و ویژدانی هەمومانە . ئایینی ئیسلام نمونەیەکی بەرزە بۆ خۆشەویستی نیشتمان تا ڕادەیەک کە ئەو خۆشەوێستیەی کردۆتە بەشێکی هەرە گرینگ لە باوەڕی ئیمانداران. بەرگری لێکردنی بە ئەرکێکی پیرۆز داناوە، کە ڕەوشت و رەفتاری پێغەمبەر(ص) نمونەیەکی بەرزە بۆ ئەو مەبەستە . بۆ وێنە کاتێک لە ژێر زەختی کافران لە مەككە ڕای دەکرد بە چاوی پڕ لە فرمێسکە وە دەیڕوانیە مەککە و دەیفە رموو : [ سوێند بە خودا ئەتۆ خۆشە ویستترین شاری لە لای خوا، خۆشەویستترین و ڕێزدارترینی لە لای منیش، ئەگەر خەڵکی ئەو شارە بە زۆر دەریان نەکردبام هەر گیز بەجێم نە دەهێشتی.] ئەو لە و ڕێگایەدا نیازی کۆشتنی گیراوە. لە حەدیسی قودسیدا هاتوە [ کێی لە ڕێگای نیشتمانیدا بمرێی شەهیدە] لە حەدیسێک دا کە زۆر کورت و بە ناو بانگە دەفەرموێی: [ خۆشەویستی نیشتمان لە ئیمانەوەڕایە ]واتە ئەوانەی سۆز و خۆشەویستیان بۆ نیشتمان نیە، ئیمانیشیان نیە. مرۆی بێ نیشتمان وەک مناڵی بێ دایک و باب وایە، لە کۆڵانان فڕێدراوە، کێبە بەخێری خۆی هەڵیگرتەوە باشە ئەگینا دەمرێی ، له هەر شوێنێک بێ هەر غەریب و نامۆیە ، کەڕامەتی وەک پێویست پارێزراو  نیە ، هەرکات خانە خوێکەی کوتی بڕۆ دەبێێ بڕوا. مرۆی بێ نیشتمان بەڕاستی بێ ناسنامەیە ، بەستراوەیە، کەسایەتی خۆی نادیارە و کەسانیتر بۆی دیاری دەکەن.

ترمزی لە پێغەمبەر(ص)ی گێڕاوەتەوە کە بە مەککەی دەکوت: [ بە لای منەوە هیچ شارێک لە تۆ پاکترو جوانترو خۆشەویستتر نیە ، ئەگەر بەزۆر دەریان نەکردبام لە هیچ شوێنێکی تر نەدەمامەوە] بو خاری و موسلیم لە حەزرەتیان گێڕاوەتەوە کە فەرمویە : [ خوایە کارێک بکەی شاری مەدینەم وەک مەککە خۆش بوێی] داواکەی لە خوا بۆ ئەوەیە بتوانێ لەدوری زیدەکەی ئۆقرە بگرێی لە قورعانی پیرۆزدا سەبارەت بەوانەی لە زێدی خۆیان دەر دەکرێن ئاوا باس کراوە { ئەو فەقیرو هەژارو دەرکراوانەی مەککە موهاجیرن، کەسانێکن لە زێدی خۆیان بەزۆر کۆچیان پێکراوە، ماڵ و داراییان لێ بە جێماوە، بە هیوای گەورەیی و بەخشندەیی و وەدەست هێنانی ڕەزای خوا ، یارمەتی خواو پێغەمبەرەکەیان داوە، ئەوانە ڕاستگۆن لە دینەکەیاندا.} کێشانی ئەو هەمو ئازارو مەینەتیە لە ڕێی ئامانج و ڕزگاری نیشتمان هەروەک ئەرکە، لەلای خواش پاداشتی هەیە. پێغەمبەر لە ڕوانگەی ئیسلامەوە مامۆستای مرۆڤایەتیە، زێدەکەی وەک ئەسڵێکی ئیمانەکەی خۆش ویستوە، بۆیە ئەو هەموو سۆزەی بۆ نواندوە . ئەگەر ئێمەی موسوڵمانیش بەڕاستی بڕوامان پێیەتی دە بێ ڕێبازی بەرنەدەین. لە ماناو ناوەرۆکی فەرمودەکانی ورد بینەوە و لێیان تێگەین، ئەو کاتەیە دەبینین خۆشەویستی وڵات لە جوانترین شکڵی خۆیدا دەردەکەوێ. نیشتمان وشەکەی هێندە جوانە مرۆڤ حەزی لێدەکا، لە ناوەرۆکی بەرزترین مەبەست هەست پێدەکا.

بۆ بەرز ڕاگرتنی شکۆی نیشتمان پێویستە پردی برایەتی و خۆشەویستی لە نیوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵەکەماندا هەڵبەستین ، کەش و هەوای گەرموگوڕو موتمانە پێکراو بڕەخسێنین ، تۆوی ڕێز لێگرتنو پاراستنی نیشتمان لە دەرونی هەمو تاکەکانی کۆمەڵەکەماندا بچێنین ، دیواری دوبەرەکیو بێگانە پەرستی بڕوخێنین ، دە با دڵان بەئاوی وەفاو دڵسۆزی ئاودێری بکەینو ئاوەدانیو تەبایی وەبەر بێنین . نیشتمان ژیانە ، هەمو کەرەسەی ژیانمان لەو دا بەرهەم دێی ، بەرەنگاری دەگەڵ هەر دیاردەیەک کە نیشتمان و ئازادی و سەر بەستیمان لێبستێنێ ئەرکێکی پیرۆزی ئینسانیو ئایینیمانە. بەرگری لە شکۆی نیشتمان بەکردەوەو بەقسەو هەر چەشنە فۆرمێکی گونجاو و ئاقڵمەندانە واجبی سەر شانی کوردی بەدینو بێی دینیشە. ئێمەی موسوڵمان ئەگەر خۆمان نە دۆڕاندبێ دە بێی لە بیر نەکەین ،پێغەمبەرە کەمان نەسرەوت هە تا لەگرتنە وەی زێدەکەی مەککە دا سە ر نەکەوت . دوای ئەو سەر کەوتنەش مەعموریەتەکەی دوایی هاتو لە حەجی ماڵ ئاواییدا ئا یەتی (ئەوڕۆ دینەکەتانم تەواو کرد) ی بۆ هات، هەر بۆیە (ئەبوبەکر) لە دوای خوێندنەوەی ئایەتەکە ی دەستی کرد بەگریان لێیان پرسی بۆ چی دەگریی؟ کوتی: مەرگی پێغەمبە ر(ص) نیزیک بۆتەوە.

خوێنەرانی هێژا ، وشیار بن ئەوە پیلانێکی نوێیە بەدژی کوردو دەسکەوت و خەبات و تێکۆشانی ، بەرپەرچدانەوەی گەشەی هەست و داوای مافی نەتەوایەتیە، هەڵاییساندنی شەرێکی دیکەیە لە ناو کوردان خۆبەخۆ، بەڵام ئەوجارەیان بەناوی دینە ، ئەگەر زۆر ژیرو وریا نەبین ئەگەر لە کیسیشمان نەچێێ ئامانجمان لێ دور دەکەوێتەوە. ڕاستی ئەوەیە لە پێوەندی دە گەڵ ئەو بابەتە ئایەتو حەدیس زۆرن کە لە یەک وتاردا کۆ ناکرێنەوە بۆیەدوایی پێدێنم ، ئاواتە خوازیشم مامۆستایانی ئایینی و سەرجەم گەلی کورد ، نەکەونە داوی نیشتمان فرۆشان ، لە بەرانبەر گەلو نیشتمانەکەیاندا هەست بە بەر پرسیایەتی زیاتر بکەنو ، بەچەکی زانست و مەنتیق وەدەست وەرن ، بیسەلمێنن کە دین تەنیا نویژو ڕۆژوو قسەی بێکردەوە نیە ، بەڵکو هەموو هەڵسوکەوتی مرۆڤ چ بە چاک و چ بە خراپ دەکەونە خانە ی بەدینی و بێدینیەوەو لە ڕۆژی سەڵاش دا هەر لە سەر کارنامەی کردەوەکانمان لەم دنیایە حیسابمان بۆ دەکرێی و هەر خواش دەزانێێ کێی پەزمەندەی هەیەو کێش قەرزدارە.!

 

بەو هیوایە مێشکمان لە شتی خوڕافی و دیاردەی بێگانە پەرستی پاک کەینە وە.

سەربەرزی بۆ نیشتمان پەروەران .

 براتان مەلا برایمی مەجید پور. ٢٢ / ١١/ ٢٠١٣ 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی