ئای که بێزارم به‌م شه‌وه دره‌نگه
خه‌وم ههڕمایه ودڵم زۆر ترنگه
له په‌نجه‌ره‌ی ژور ئاسۆ ده‌ڕوانم
ته‌نیا جه‌فاو خه‌م ده‌بنه مێوانم
نه‌مدیوه شه‌وێ که دڵم شاد بێ
خه‌و به ئارامی له چاوانم بێ
هه‌میشه دڵم پڕ له گریانه
جهستهمسهرتاپا ته‌ژی له‌ژانه
شه‌و به ته‌نیایی لهمنهخۆشخانه
دڵم ژان ده‌کات و ده‌ردم گرانه
که‌سێکم نیه شه‌و هاوده‌مم بێ
سه‌بوریم بێنێ وهاوڕێیشهومبێ
وا به‌یان هات و هه‌ردێ هاوارم
خه‌وم نایه‌ت و دوورم لهیارم
چاوم ده‌گێرم که‌س دیار نیه
هه‌رکێ ده‌بینم که‌سی خۆم نیه
بێکه‌س وتهنیام زۆر په‌رێشانم
چاوبه ئه‌سرین و جه‌سته پڕژانم
زۆر لهمێژساله ژیانی من وایه
له‌م دوور وه‌لاته دل پڕ جه‌فایه
ههردهلێم خوایه که‌ی رزگاردهبم
رۆژێ دی منیشدڵ بێ ژان ده‌بم
کوردیش رزگاروسهربهخۆدهژی
لهکاشیانهی خۆی ئازده ده‌ژی
دهستیتهرهس و نه‌یاران ده‌بڕێ
ئاڵایدهولهتی کوردیشههلدهدرێ
جیترتازیان و رۆمیان و عه‌جه‌م
له‌کوردستانا لێم نه‌که‌ن سته‌م
منیشدهولهتوکیانی خۆم هه‌بێ
وهکههموگهلان ئازادیم هه‌بێ
گشت ئاواره‌کان بگه‌ڕێینه‌وه
سه‌ربه‌خۆیی کورد ببینینه‌وه
ببینم ئاڵای کوردان وا به‌رزه
ئهوساچشبمرملهم خاکوئهرزه
شه‌وی 9.له سه‌ر.10. 12. 2013 له نه‌خۆشخانه‌ی ئێڤهرسڤالده له ئه‌لمانیا له نه‌خۆشخانه بووم له تههنیایی و دووری کوردستان زۆرم زگ به خۆمهوهسوتا و هه‌ستم نامۆییه‌کی زۆره‌وه ده‌کرد، له تاو دووری و ئاواره‌یی ساله‌های ساڵمان ئه‌و چه‌ند دێره‌م له‌و نه‌خۆشخانه‌وه نوسیوه .