تۆ خۆ به‌خشی ، فیدا ده‌که‌ی ماڵ و گیان
تۆ ئوستوره‌ی ئه‌ی سمبولی هیوای ژیان
ئه‌مرۆ سه‌روکانی، دێرسیم، هه‌ڵه‌بجه
ده‌بێ یه‌کده‌نگ بن بۆ کۆنگره‌ی کوردستان
پاڵه‌وانان ، سارم به‌گ ، سه‌ردار و سمکۆ
قازی، قاسملوو ، شه‌ره‌فکه‌ندی ، خان هه‌ڵۆ
ده‌ڵێن، خۆ به هێز که تا ماف بستێنی
چاو له چه‌خماخی چه‌کن له شار و کۆ
سه‌رده‌مێک بوو..
دایکانی روژهه‌ڵاتی کوردستانم
وه‌کوو دایکی شه‌هید سه‌یفی به‌همه‌نی
ده‌ستیان له ماڵی دونیا و ته‌نانه‌ت گیانیان
هه‌ڵگرتبوو
بانگییان ده‌دا به بانگی به‌رزی پێشمه‌رگه
کوڕ
کوڕی مه‌یدانه و نه‌وه‌ک کوڕی ماڵان
سه‌رده‌مێک بوو
شاپوورهکانی فیروزی
ده‌ستیان له سامانی زۆریان ههڵدهگرتوو
ته‌نانه‌ت تاقانهکهشیان
کرده قوربانی
نیشتمان
دایکان
ده‌سرازه‌ی کۆرپه‌یان به توندی لێ شه‌ته‌ک ده‌دان
تا بگرن به‌رگه‌ی
به‌رگی
په‌تی
سێداره‌ی
تاران
ئه‌و سه‌رده‌مه
مه‌مکه‌کانیان شیری شێرانه‌یان ده‌دان
باکوور و باشوور و ناوه‌راستی وڵات
ده‌یان هه‌ژاند
چه‌شنی بۆمه‌له‌رزه
پێگه‌ی
داگیرکه‌ران
به هێرشی پڕ له ئاوات
ئه‌و سه‌رده‌مه دایکان
لایه لایه‌یان زۆر ، زۆر
جیاواز بوو
پراوپڕ له زه‌مزه‌مه‌ی
هیوای خه‌بات بوو
لایه لایه‌یان ئاوا بوو
هه‌ی لایه لایه رۆڵه‌که‌م لایه
ده‌زانم بۆ خه‌و له چاوت نایه
بابت له شه‌ڕی ئازادیدایه
چاوه‌رێی هاتنی ئازیزی دایه
که چی ئێستا
دایکه‌کانمان به تایبه‌ت دایکی شه‌هیدان
پرچیان سپی هه‌ڵگه‌راوه
ئه‌وه‌نده به‌فری ناهومێدی
له پێش چاوی چاوه‌روانی تۆڵه‌ی رۆڵه‌ی قاره‌مانی
به سه‌ربان و پێش ده‌رکه‌یان دا باریوه
به ناهومێدی بۆ یه‌کگرتنی حیزبه‌که‌یان
دۆش داماون
باوکانی پشت چهماوهمان به ئاخی پر له ناخیان
بۆ هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان
ده‌س به دوعاوه داماون
داخه‌که‌م که هه‌ڵۆکانی هه‌ڵمه‌ت به‌رمان له زمزیران و ته‌ره‌غه
به‌یان ولهندی شێخانم
له ئهربهبا تا داڵاهۆی کرماشانم
له‌وێشه‌وه تا ئاگری ئاگر پژانم
باڵ کراو وچنگیان قرتاو
نێو ئوردوگا هه‌ڵکورماون