چه‌رخی مێژوو وه‌کو ده‌ستاڕ من ده‌هاڕێ،
که‌س نابینم له ده‌وری خۆم، 
خه‌میش خۆیکردوه به هاوڕێ؟
له‌و ڕۆژه‌وه له نیشتمان دابڕاوم،
له ناو هه‌ر کۆڕ و مه‌حفه‌لێک،
له جێی پێکه‌نین گریاوم؟
زێده دوورم، له بێکه‌سیدا خاراوم،
هه‌رچه‌ند ئێستا هه‌م به‌جه‌سته،
به‌ڵام وه‌کو هه‌ودا، به ده‌ستی گه‌ردوون بادراوم؟
ساڵه‌هایه له گه‌ڵ بێکه‌سی شه‌ریکم،
له هه‌رچی خۆشیه‌ک ته‌ریک و ،
له گه‌ڵ خه‌ماندا ڕه‌فیقم؟
له هه‌ر شوێنێک خه‌م ده‌بینم،
چارم نیه ئه بێ بیخۆم،
له وڵاتی خه‌م و ئه‌ندێشه،
له خه‌م زیاتر ئه‌دی چی بخۆم؟
چه‌رخی مێژوو وه‌کو ده‌ستاڕ من ده‌هاڕێ،
که‌س نابینم له ده‌وری خۆم،
خه‌میش خۆیکردوه به هاوڕێ؟