"an independent online kurdish website

         لە باسی پێشوودا باسم لە سەلەفییەت و بەرژەوەندی رژیم کرد.fatih_aresh12

بۆ ئەوەیی کە بتووانیم باشتر بیروبۆچوونەکەم بەگەیەنم دەبێت لێرەدا شیکاریم لە سەر شێوەی دابین بوونی بەرژەوەندی رژیم لە شوێنە جیاجیاکاندا بێنمە گۆڕێ، رژیم زۆر بەجیدی لە گەڵ بیڕۆکەی سەلەفیەت لە سیستان و بلوچستاندا بەرخورد دەکات چوونکە باری ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی لەو مەڵبەندەدا وەک کوردستان نییە، گەلی کورد و بلوچ هەردووکیان چ لە سەردەمی دەسەڵاتی ستم شایی دا و چ لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ئایینی ئێراندا چەوساونەتەوە بەڵام هێندێک هۆکار و ناتەبایی تایبەت لە کوردستاندا هەبوون کە بوونەتە ئامێرێک تا مەودایەک لە نێوان هەردوو چەوساوەدا پێکبێنێت، لە کوردستاندا پتر لە سەد ساڵە کە مەسەلەی نەتەوایەتیی باسی هەیە و بە شێوەی روون لە گەڵ کۆیلەیەتیی ڕامیاریی بەربەرەکانێ دەکڕێت و باس لە دیموکراسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتیی، مافی جێنایەتیی و تەنانەت سوسیالیزم دەکرێت، ئەم بەربەرەکانێ و باسکردنە توانیویانە ئایدیایی وڵاتێکی سکولاریسم لە زۆر مێشکدا لە کوردستاندا دەستەبەر کات، بەڵام باری ڕامیاریی و کۆمەڵایەتیی و ئایینی لە بلوچستاندا تا ڕادەیەک جیاوازە لە گەڵ کوردستان، ئەم جیاوازییە حوکم دەکات تا شێوەی هەڵسوکەتی رژیم لە گەڵ سەلەفییەت بەکوێرەی بیرکردنەوەیی زۆرینەیی خەڵکی ناوچەکان بێت.

 ئاساییە لە شوێنێکدا کە ئایدیایەک بەهێزبێت ئایدیاکانی دیکە لاوازن، ئاکامی خەباتی بێ پسانەوەیی نەتەوەکەمان هۆکارێک بووە تا لە هەموو کوردستاندا هەستی نەتەوایەتیی و بیرکردنەوە لە کۆمەڵگایەکی دادپەروەر بەهێز بێت، لە مێژەوە پرۆژە و پلان جۆراوجۆر لە کوردستاندا تاقی دەکڕێتەوە بەڵام بەرهەمی ئەوتۆیان بۆ پیلانگێر نەبووە، ئێستاکە دەیانهەوێت لە ڕێگای ئایدیایی سەلەفییەتەوە هەر نەبێت بۆ ماوەیەک مەودایەک لە نێوان هەست و ئایدییایی خەڵکدا دروستکەن، رژیم بۆ ئەم مەبەستە دەبێت کونتروڵی وەزعەکە لە دەست نەدات و بالانسێک یان سنوورێک دانات تا شیرازەیی کاری لە دەستی دەرنەچێت، باڵانس لە هەموو کوردستاندا هەیە بەڵام لە جوانڕۆدا تا ڕادەیەکی زۆر چاوپۆشی لەو باڵانسە کراوە ئەوش مەبەستی تایبەتیی لە پشتە و دەتووانێت لە یەک پارچە زەوی دوو بەرهەمی دەستکەوێت.

هەروەک چۆن سەردەمێک مهاباد بە سەری مارەکە دەناسرا جوانڕۆش هەر هەمان حسابی بۆ دەکەن چوونکە زۆرشت لە پێوەندی لە گەڵ جوانڕۆ هەن کە من و تۆ نازانین بەڵام ئەوان هەموو ئەرشیڤەکەیان لە بەردەستدایە و بۆچوونیان لە سەر جوانڕۆ هەمانە کە لە سەر مهاباد هەیانبووە.

کاتێک کە دەڵێم زۆرشت هەن کە من و تۆ نازانین بەڵام ئەوان ئەرشیڤەکەیان لایە واقعیەیەتێکی حاشا هەڵنەگەرە، بۆ نموونە کەم کەس لە ئێمە دەزانێت کە لە ساڵی ١٣٥٠دا تێمێکی تەشکیلاتی حیزبی دیموکرات لە جوانڕۆدا هەڵسوڕانی هەبووە و کاک کەریم حەداد کاک لەتیف نەقشبەندی و کەسێک بە ناوی عەزیز بۆ ماوەیەک وەک پێوەندیی نێوان جوانڕۆ و ڕێبەرایەتیی ئەو کاتی حیزب هاتووچۆییان کردووە.

کەوابوو دەبێت وەک بەشەکانی دیکەیی کوردستان ئاستەم بۆ هەست و ئایدیایی خەڵک لە جوانڕۆدا دروستکەن، بەڵام ناتەباییەک لە نێوان ڕاگرتنی باڵانسی بەشەکانی دیکەیی رۆژهەڵاتی کوردستان و جوانڕۆدا هەیە کە مەبەستی تایبەتی لە پشتە و دەیانهەوێت وەک ئامێرێک لە جوانڕۆ بۆ دابین کردنی پلانی دژی گەلی خۆیان کەڵک وەرگرن.

 هەروەک دەزانن جوانڕۆ سەر بە هەرێمی کرماشانە، کرماشان و هەرێمی ئیلام دەراوسێن، هەرێمی کرماشان یەکێک لە هەرێمە هەرە گرینگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لەو هەرێمەدا وێرای ئایینەکانی دیکە سێ ئایینی سەرەکی وەک شیعە، یارسانی و سوونی هەن کە لە ساڵانی کۆتایی دەسەڵاتی دواین شایی پەهلەویدا پێکەوە بە ئاشتی دەژیان و ناتەباییەکان هەردەم جێگای خۆیان دەدا بە بەرایەتیی و هاودەنگی.

لەم سەردەمەدا کە فیکری کۆمەڵانی خەڵک روو لە ئاستێکی بەرز دەڕووات و تەکنۆلۆژیی پێشکەوتوو هۆکارێکە تا مرۆڤەکان باشتر سەر لە رازەکانی دونیایی گەشەکردوو دەڕبێنن و هۆکارەکانی تێگەیشتن و بیرکردنەوە دەستەبەر دەکەن، لایەنی دیکە یانی رژیم دەیهەوێت لە ڕێگای بەهێزکردنی سەلەفییەتەوە پێکدادانێکی ئایینی لە کرماشاندا دەستەبەرکات و لەم ڕێگایەوە مەودایەک لە نێوان کوردەکانی هەرێمی کرماشاندا کە ئایینی جیاوازیان هەیە دووبارە بنیاتناتەوە، لۆژیک وا دەڵێت کە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە جوانڕۆیان هەڵبژاردوە.

حکومەتی ئێران هەمووکات ئەوە دووپات دەکاتەوە کە حکومەتێکی بەتووان و بڕیاردەرە، ئەگەر وایە چۆن سەلەفییەکان دەتووانن لە جوانڕۆدا خەڵک سەرکوت کەن، بڕیاردەن، گەشتیان هەبێت، بە شێوەی تیم و گرووپ بەچەکەوە بگەڕێن و بەڕاشکاوی دروشم دژی ئایینەکانی دیکە سەردەن، لێرەدا دوو پرسیارمان بۆ پێش دێت یان دەبێت رژیم ئەوندە بێ دەسەڵات و داماو بێت کە ئەوان بتوانن بڕیار بدەن یان دەبێت هۆکارێک لە پشت کارکردی سەلەفییەکان هەبێت.

 لە ڕووانگەیەکی دیکەوە من پێموایە کە رژیم وێرای تێبینیەکانی لەمەڕ سەلەفییەکان، مەبەستی نانەوەی دوو شێوە ناتەباییە، یەکەم بەگوێرەی بەرژەوەندی کاتی هەواڵدەدات تا ئەو کێشەیە وەک کێشەیی خەڵکی جوانڕۆ پێناسەکات و بڵێت ئەوانە لە خۆتانن و دەبێت بۆ خۆتان بەرنگاریان بنەوە، دووهەم، سەلەفییەکان لە زەمینەدا (باکگراونددا) ئەوندە لە کوردستاندا بەهێز نیین بەڵام رژیم بەمەبەستی پێکدادانێکی ئایینی لە بەرژەوەندی درێژخایان لە کرماشاندا ڕێگا بۆ ئایدیایی سەلەفییەت خۆش دەکات و دوای ئەو پێکدادانە چاوەڕوانکراوە سەلەفییەت لە مێژوویی ناوچەکەدا چاڵ دەکات، بەڵام ئەوکات درەنگە و دەرئەنجامی نەرێنی (نێگاتیڤ) زۆری لە سەر خەڵک و ناوچەکە دەبێت.

ئەگەر کەسێک نەخۆش بێت و نەخۆشییەکەیی پێوەندی بە هەڵاوسان و چرککردنەوە هەبێت ئیمکانی هەیە کە دوکتور پنسلینی یان ئانتی بیۆتێکی بۆ بنووسێت بەڵام دوکتورێکی بە ئەزموون کە هەست بە بەرپرسایەتیی کات پێش لەوەیی کە علاجەکە بنووسێت لە سەر خۆڕاگری جسمی نەخۆشەکە لێکۆڵینەوە دەکات، مەبەستی من لێرە ئەوەیە داخۆ ئایدیایی سەلەفییەت کە بۆ کۆمەڵ و کۆمەڵگا لە ژار خرابترە بەگوێرەی کام بنەما بۆ جوانڕۆ نوسخە کراوە، هۆکاری هەرچی بێت کارتێکردنەکان لە سەر جوانڕۆ زۆرە و بێ نرخ نابن.

ئەوەیی کە لێرەدا لە هەمووشتێک گرینگترە شێوەی بیرکردنەوەی زۆرینەیی خەڵکی جوانڕۆیە، هەروەک لە سەرەتاوە باسکراوە جوانڕۆ زۆر تایبەتمەندی کۆمەڵگایەکی تێگەیشتوویی هەبووە و لە گۆمەڵگایەیی تێگەیشتوودا خەڵک تووانی پێناسەیی چاک و خرابی هەیە و ئایدیایی سەلەفییەت نەک هەر یارمەتی بە گەشەیی کۆمەڵگا ناکات بەڵکو کۆمەڵگا دەگەڕێنێتەوە بۆ هەزارها ساڵ پێش لە ئێستاکە، لە ئایدیایی سەلەفییەت دا بیرۆکەیی ئایینی مەحوەری هەیە و باوەڕە کە بڕیاردەدات بەڵام لە کۆمەڵگایەکی مەدەنی یان لیبراڵ دا عەقڵی خەڵکە کە بەشێوەی تاک یان کۆمەڵ ڕێڕەوی ژیان دیاری دەکات، مرۆڤ دەتووانێت بە ئایینەوە یان بێ ئایین بژیت بەڵام مرۆڤی تێگەیشتوو لە نەبوونی ئازادیدا لە گەڵ زۆر کێشە رووبەروو دەبێتە و ناتووانێت ژیانێکی ئاسایی هەبێت، نەبوونی ئازادی تاکە کەسی و هەموو کات بیرکردنەوە و بەخوداچوونەوە یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی سەر هەڵدانی کێشەیی دەروونییە.

لە کۆمەڵگایەکی لیبراڵ یان مامناوەندیی دا مرۆڤەکان دوو شێوە مافیان هەیە یانی مافە ئەرێنییەکان (موسبت) و مافە نەرێنییەکان (مەنفی)، ئەمڕۆکە خەڵکی جوانڕۆ وێرای ئەوەی کە هیچ چەشنە مافێکی ڕامیارییان نییە بێ بەشن لە مافی ئەرێنییەکان و تەنها مافە نەرێنییەکانیان هەیە، چارەسەری کێشەیی نەخۆشی یەکێکە لە مافە ئەرێنییەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگایەکی لیبراڵ یان سکولاردایە، بەڵام لە ئێرانی ئەمڕۆکەدا ئەگەر پارەت نەبێت چارە سەری نەخۆشی زۆر لاوازە یان هەر ئیمکانپەزیر نییە دەبێت بمری.

ئەمڕۆکە لە هێندێک بواردا هێندێک لە مافە نەرێەنییەکان بەتایبەت بۆ ئافرەت لە گۆمەڵگای ئیسلامی دا ژێرپێ دەبێت، لە یاسایی سەلەفیەتدا یان لە کۆمەڵگایەکی چاودێریکراودا مرۆڤەکان تەنها مافی هەبوونی هێندێک لە مافە نەرێننەکانیانی وەک ئازادی کۆکردنەوەی سامان، ئازادی ڕۆیشتنە دەڕەوە و پیاسە کردنیان هەیە بەمەرجێک کە چاویان دەروێش کەن، لە یاسایی سەلەفییەتدا مرۆڤ ئازادە کە بژیت بەو شەرتەیی کە خلافی شەرع یان یان کاری دژی ئایین نەکات.

لە کۆمەڵگای ژێری چاودێریدا تاک بۆیی هەیە بەرگری لە کوژرانی خۆی بکات و ئەم بەرگریە مافی مەنفی تاکە، بەڵام بەشداری چالاک خەڵک بۆ دەستەبەرکردنی هۆکارەکان کە دەبنە هۆ نەکوژران و لە گرووپی مافە موسبتەکانە لە زۆر وڵاتدا ئیمکانپەزیر نییە بە تایبەتی لە دەسەڵاتی سەلەفییەتدا، کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جیاوازی لە گەڵ باوەڕی سەلەفییەت هەیە یانی یاسای کۆماری ئیسلامی باشترە، بەڵام ئەگەر چاو لە رۆژژمێری ئێران کەیت لە پتر لە سەد (١٠٠) شوێندا باس لە شێوە ناتەباییەک وەک پەژارە یان کوشتار هاتووەتە گۆڕێ و نەورۆژ وەک تەنها رۆژی خۆشی و شایی ئاسایی خەڵک جێگای سرنج نییە و هەوڵ دەدرێت تا ئەو چەند رۆژەش وەک رۆژانی دووری لە خودا پێناسەکەن جا بزانە سەردەمێک کە سەلەفییەت یاسا بێت خەڵکی دەبێت چ بکات!

لە کوتاییدا دەمهەوێت بێژم من پێموانییە کە جوانڕۆییەکان قەبووڵکەن کە رژیم بیانکاتە ئامێری دروستکردنی مەودایی نەتەوایەتیی و هۆکاری زیندوو کردنەوەیی کێشەیی ئایینی سەردەمی سەفەویی و عەسمانییەکان و سەلەفییەت لەو کۆماڵگادا جێگای نییە.

ئێمەیی کورد وێرای ئەوەیی کە لە زۆر بواردا چەوساوینەتەوە بەڵام تێگەیشتووین و نەتەوەیەکین کە لە باری ئایینییەوە دابەشکراوین بەسەر چەندها ئایین و باوەڕی وەک شیعە، یارسانی و سوونی، ئێمە وێرای جیاوازی ئایینی هەموومان کورد و براین و ڕێزی تایبەتمان هەیە بۆ هەموو ئاینەک و بەمەبەستی دووریکردن لە چەوسانەوە و کێشەیی ئایینی کۆمەڵگایەکی سکولار بۆ کوردستان یەکێک لە ئاواتەکانمانە، هەروەها لە ڕووانگەیی منەوە واباشە پێش لە هەر روداوێک خەڵک بەشێوەی یاسایی داواکاربن کە رژیم دەرکی ئەو دووکانەیی ببەستی و سەلەفییەکانی بنێڕێت بۆ ئەو وڵاتانە کە پێویستییان بەو شێوە بیرۆکە هەیە.

باری فیکری کورد لە کوردستاندا زۆر جیاوازی لە گەڵ باری فیکری خەڵک لە هێندێک وڵاتدا هەیە و ئێمەی کورد ئیجازە بەسەلەفی، وەهابی و جەهادی نادەین کە کوردستان بکەن بە ئەفغانستان و وەک هێندێک کەس لە پاکستان پێمان وانییە کە تەلەفزیۆن هۆکاری ڕەووشتیی مرۆڤەکانە و دەبێت بیسووتێنین. سەرکەوتووبن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی