له‌و رۆژانه دا هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ مافی ئه‌ندامه‌تیی له دوو نه‌فه‌ر له کادره له‌مێژینه‌کانی خۆی سه‌ندوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌واڵه چ له نێو ڕیزه‌کانی ئه‌و حیزبه و چ له نێو تێکۆشه‌رانی سیاسیی دیکه دا ناڕه‌زایه‌تیی لێکه‌وتوه‌ته‌وه. لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی له ئه‌ندامان ئه‌گه‌ر خه‌تای ته‌شکیلاتییان کردبێ و خه‌تاکه هه‌ڵگری سزای وا بێ، بۆ هه‌موو حیزبێک به کارێکی ئاسایی ده‌ژمێردرێ و قسه‌ی له سه‌ر نابێ. هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تیی لێکه‌وتوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که ڕێبه‌ریی کۆمه‌ڵه به دانی حوکمی وا سیاسه‌تێکی دیاریکراو ڕه‌چاو ده‌کا. ڕێبه‌ریی کۆمه‌ڵه به‌مجۆره ده‌یه‌وێ به‌ر به هه‌ر چه‌شنه ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی و بیرێکی سه‌ربه‌خۆ له نێو حیزبه‌که‌ی دا بگرێ. ئه‌وه سیاسه‌تێکه که له دوای کۆنگره‌ی ١٤ی ئه‌و حیزبه به ڕه‌سمی و به ئاشکرا له لا یه‌ن ڕێبه‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵه‌وه گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئێستا ڕه‌وتێک به سه‌ر کۆمه‌ڵه دا زاڵه که چ له باری خه‌تی سیاسی و فکری و چ له باری شێوه‌کاری حیزبی و ته‌شکیلاتیه‌وه سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و حیزبه داده‌ڕێژێ. ئه‌و ڕه‌وته که له لایه‌ن کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سکرتێری حیزبه‌وه ڕێبه‌ری ده‌کرێ، له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی به‌شێکی به‌رچاو له کادر و ئه‌ندامان و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی ئه‌و حیزبه به‌ره‌وڕوو بوه‌ته‌وه. . ئه‌و ڕه‌وته فه‌زای موناسه‌باتی نێوخۆیی بۆ ڕه‌خنه‌گران و ناڕازییان قورس و ناخۆش کردوه، هه‌وڵیداوه ڕێبه‌ریی تاکه‌که‌سیی کاک عه‌بدوڵڵا موهته‌دی به سه‌ر کۆمه‌ڵه دا داسه‌پێنێ و ئیجازه نه‌دا هیچ ده‌نگێکی دیکه بێجگه له‌و شتانه‌ی ئه‌و پێی باشه و ئه‌و به دروستی ده‌زانێ له کۆمه‌ڵه دا ببیسترێ، ده‌یه‌وێ هیچکه‌س نه‌توانێ قامک بۆ هه‌ڵه سیاسی و ته‌شکیلاتییه‌کانی ئه‌و ڕاکێشێ یا له سه‌ر ئه‌وانه لێیبپرسێته‌وه. ڕه‌وتی زاڵ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گوێبیستی تێبینی و ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌ندامانی ناڕازی بێ و ده‌رگای قسه‌وباس و دیالۆگیان له سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ بکاته‌وه، تا بۆیکراوه کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی خستوه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕێگایه و مه‌یدانی بۆ هاتنه‌ئارای بیر و بۆچوونی سه‌ربه‌خۆ و ده‌ربڕینی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ت و کرده‌وانه‌ی له‌و حیزبه دا قسه‌یان له سه‌ره، به‌رته‌سک کردوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند ئه‌و ڕه‌وته هه‌رچۆنێک بووه توانیویه‌تی مه‌به‌سته‌کانی خۆی بکاته په‌سندکراوی کۆنگره‌کانی حیزب و ئێستا ده‌یه‌وێ به پشتبه‌ستن به‌وه ئه‌و مه‌به‌ستانه وه‌دیبێنێ، به‌ڵام بۆخۆیان باش ده‌زانن که به‌تایبه‌ت کۆنگره‌ی ١٤یان چۆن به‌ڕێوه‌بردوه و چه‌نده ژێرپێیان بۆ وه‌دیهێنانی مه‌به‌سته‌کانیان سسته. به هۆی ناڕه‌زایتی به‌رامبه‌ر به پرۆسه‌ی ئاماده‌کاری و چۆنیه‌تیی ته‌داروکی کۆنگره‌ی ١٤ی حیزب، ٦ نه‌فه‌ر له ئه‌ندامانی پێشووی کومیته‌ی ناوه‌ندی حازر نه‌بوون له کۆنگره دا به‌شداری بکه‌ن و خۆیان بۆ نوێنه‌رایه‌تیی کۆنگره کاندید نه‌کرد. به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ش له ئاماده‌کارییه‌که‌ی خراپتر بوو، له‌و کۆنگره‌یه دا ١٢ نه‌فه‌ر له ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پێشوو (زیاتر له نیوه‌ی کومیته‌ی ناوه‌ندی)، بۆ کومیته‌ی ناوه‌ندیی تازه ههڵنهبژێردرانهوه، ٧ نه‌فه‌ر له‌و ١٢ نه‌فه‌ره که دوانیان ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی بوون، حازر نه‌بوون خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تیی کومیته‌ی ناوه‌ندی کاندید بکه‌نه‌وه. ئه‌وه گۆشه‌یه‌ک له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ته‌نیا له ئاستی ئه‌ندامانی پێشووی ده‌فته‌ری سیاسی و کومیته‌ی ناوه‌ندی به‌رامبه‌ر به کارکردی ئه‌وه ڕه‌وته له نێو حیزبه‌که‌ی دایه. له ئاستی باقی کادر و ئه‌ندامانی حیزبیش وه‌زعه‌که له‌وه باشتر نیه. له‌به‌ر ئه‌وه بۆخۆیان باش ده‌زانن چ پوتانسیه‌لێکی ناڕه‌زایه‌تی له نێو حیزبه‌که‌یان له به‌رامبه‌ریان دایه.
به‌داخه‌وه ڕه‌وتی زاڵ و له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وته کاک عبدوڵڵه موهته‌دی، بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاستییانه، هه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌شیان خستوه‌ته سه‌ر باقی هه‌ڵه‌کانیان. ئه‌وان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی موشکیله‌که به ڕه‌سمیه‌ت بناسن و ڕێگاچاره‌ی مه‌نتیقی و ئوسووڵیی بۆ بدۆزنه‌وه، به یه‌گجاری حاشا له بوونی موشکیل له نێو حیزبه‌که‌یان دا ده‌که‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌وه بگرن که‌س بتوانێ راستیه‌کانیان لێوهدهرخا، ڕێگای ترساندن و تۆقاندن و سه‌رکوتیان گرتوه‌ته‌به‌ر. ئه‌وه ڕه‌وشێکی کۆن و تاقیکراوه‌ی مێژوویی نه‌ک هه‌ر له کوردستان یا ئێران، به‌ڵکوو له ئاستی دنیا دایه، ڕه‌وشێکه که ئێستاش چ له نێو حیزب و ڕێکخراوه‌کان و چ له نێو ده‌وڵه‌تان و ده‌سه‌ڵاتداران دا، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به زۆر خۆیان داسه‌پێنن، که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. له‌خۆڕا نیه له حاڵیک دا ڕیزه‌کانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه قه‌ت ئه‌وه‌نده شپرزه و لێکترازاو نه‌بووه و هیچ پڕۆژه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و لێکترازانه نه له کۆنگره دا و نه بۆ دوای کۆنگره له ئارا دا نیه، کۆنگره‌که نێودهنرێ “کۆنگره‌ی پته‌وی و یه‌کڕیزی”، له حاڵێک دا سه‌رتاپای ئه‌و حیزبه موشکیلاتی لێدهبارێ، له ته‌له‌ویزیۆنی حیزبه‌وه و له کۆبوونه‌وه ته‌شکیلاتییه‌کان دا بزه له سه‌ر لێو، مزگێنیی ئه‌وه ده‌درێ قه‌ت کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌نده یه‌کده‌ست و بێگیروگرفت نه‌بوه. له‌خۆڕا نیه به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س هیچی کوتبێ یا شتێک ڕوویدابێ کاک عه‌بدوڵڵا له ته‌له‌ویزیۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه ده‌کا که له‌وه‌به‌ولاوه ئیجازه نادا که‌س “یه‌کڕیزی”ی کۆمه‌ڵه تێكدا، (مهزووعهکه ئه‌وه‌نده بێموناسهبهت ده‌بێ که ئه‌و که‌سه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کا به سه‌رسوڕمانه‌وه لێی ده‌پرسێ: کاک عه‌بدوڵڵا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه ڕووی له کێیه؟). ئێستا شیروتیرکێشان له ڕاگه‌یاندراوه ڕه‌سمی و ڕووبهدهرهوهکانی سکرتاریه‌ت دا ده‌بینرێ، به سه‌ڕاحه‌ت باس له‌وه ده‌که‌ن که سه‌فحه‌ی فه‌یسبووکی ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کان کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن، له سه‌ر ئه‌وه‌ی فڵان بابه‌ت له فه‌یسبووک لایک کراوه لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامان ده‌کرێ.
ئه‌وانه و دیارده‌ی ناشیرینی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه له لایه‌که‌وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه ئه‌و ڕه‌وته بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانی خۆی له قوربانی‌کردنی به‌هاکان و پڕه‌نسیپه دێموکڕاتیکه‌کانی کۆمه‌ڵه سڵ ناکا، له لایه‌کی دیکه‌وه نیشانه‌ی نیگه‌رانیی جیدیی ئه‌وان له خۆڕێکخستنی ناڕازییان و له‌ده‌ستدانی ئه‌و “ده‌سکه‌وت” و مهوقعییهتانهیه که تا ئێستا له ململانه نێوخۆییه‌کانی نێو ته‌شکیلات دا به‌ده‌ستیانهێناوه. لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامه‌تی له‌و ٢ نه‌فه‌ره له کادره هه‌ره‌دێرینه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌و چوارچێوه‌یه دا ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگێندرێ.
ئه‌و شیوه‌یه له کاری حیزبی و ئه‌و بۆچوونه له هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ناڕازییان و موخالیفان له ته‌جره‌به‌ی مێژوویی دا زۆر جار کاره‌سات و ئاکامی خراپی کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌دواوه بوه، ئه‌گه‌ر له موناسه‌باتی حیزبیی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان و له فه‌رهه‌نگی سیاسیی کۆمه‌ڵگای کوردستان دا به‌هێز ببێ و په‌ره‌بستێنێ، مه‌ترسییه‌کی جیدی بۆ بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی کوردستانه. جێی خۆیه‌تی تێکۆشه‌رانی سیاسی و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوه و ڕه‌وشانه دا بێده‌نگ نه‌بن، له هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌ر که‌س و هه‌ر حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک دا ده‌یبینن، وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ پێشکه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی سیاسیی کۆمه‌ڵگای کوردستان چاوی لێبکه‌ن، له دژی بوه‌ستنه‌وه، مه‌حکوومی بکه‌ن و به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بناسێنن. بۆ کادر و ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی کۆمه‌ڵه، بێجگه له‌وانه، بۆ پاراستنی پڕه‌نسیپه به‌نرخه‌کانی کۆمه‌ڵه و بۆ پاکوخاوێنیی موناسه‌باتی نێوخۆیی حیزبه‌که‌شیان، به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وشانه ده‌بێته ئه‌رکێ جیدیی سه‌رشانیان.
به‌همه‌ن عهلییار _ ٢٧/١٢/٢٠١٣