سه‌یدزاده فاتمه‌ی ئه‌حمه‌دین، ناوی ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه‌ی شاری مه‌هاباده، كه ئاڵاكه‌ی كۆماری مه‌هابادی (کۆماری کوردستان)به‌ده‌ستی خۆی نه‌خشاندووه.
سه‌یدزاده فاتمه، هاوسه‌ری كه‌ریم ئه‌حمه‌دین، وه‌زیری پۆست و ته‌له‌گراف وته‌له‌فۆنی كۆماری مه‌هاباد(کوردستان) بووه، دراوسێی ماڵی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بووه له مه‌هابادو، بیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده ناوداره‌كانی كورددا هه‌یه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدزاده فاتمه به‌هاوكاری كامێرامانێك سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ مێژوو تۆماریانكردووه‌و، تۆماره‌كه لای چالاكوانی ناسراوی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات “كاوه‌سوور” پارێزراوه، سه‌یدزاده فاتمه باس له‌وه ده‌كات، به‌ر له ڕۆژی مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌د، چه‌ندین جۆر ئاڵای جیاواز به‌ناوی ئاڵای كوردستانه‌وه له مه‌هاباد هه‌ڵكراوه، تادواجار كاربه‌ده‌ستێكی باڵای قازی محه‌مه‌د وێنه‌ی ئاڵای ره‌سمی كوردستان له‌سه‌ر كاغه‌زێك دروستده‌كات و، داوا له‌و ژنه ده‌كات له‌سه‌ر قوماش بینه‌خشێنێت.
سه‌یدزاده فاتمه، باس له‌وه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی دوریوه، قازی محه‌مه‌د ده‌ستخۆشیی زۆری لێكردووه، دواتر قازی و ته‌واوی وه‌زیره‌كانی كۆمار به‌و ئاڵایه سوێندییان خواردووه، له رۆژی راگه‌یاندنی كۆماری مه‌هابادیشدا هه‌ر ئه‌و ئاڵایه بووه كه له‌سه‌ر بینای شاره‌وانی مه‌هاباد به‌رزكراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆیه‌دا، سه‌یدزاده فاتمه، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كه دوای رووخانی كۆمار توانیویه‌تی ئاڵاكه بگه‌ڕێنێته‌وه لای خۆی و بیپارێزێت، به‌ڵام دواتر عه‌بدولره‌حمانی قاسملۆ (سكرتێری تیرۆركراوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) پێش ئه‌وه‌ی بۆ خوێندن روو له فه‌ره‌نسا بكات، چه‌ند جارێك له‌ڕێی دایكی و خوشكه‌كانییه‌وه داوای ئه‌و ئاڵایه‌ی كردووه، سه‌ره‌نجام ناچار بووه ئاڵاكه‌ی بداتێ.
وه‌ك سه‌یدزاده فاتمه باسیده‌كات، یه‌كێك له ئاواته‌كانی قاسملۆ ئه‌وه‌بووه، كه پێش سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا، ئاڵاكه‌ی سه‌رده‌می كۆماری مه‌هابادی ده‌ستبكه‌وێت و، لای خۆی بیهێڵێته‌وه، كاتێكیش ئاڵاكه‌ی پێگه‌یشتووه، زۆر به‌په‌رۆشه‌وه ماچی كردووه‌و، وه‌ك شتێكی زۆر پیرۆز چه‌ند جارێك به‌سه‌ر ده‌موچاوی خۆیدا هێناوه.
چه‌ند كه‌سێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سه‌یدزاده فاتمه كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، كه كورد كه‌مته‌رخه‌مه به‌رامبه‌ر مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و، تائێستا هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سه‌یدزاده فاتمه-ی به‌سه‌رنه‌كردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌رده‌وام دیمانه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران رێكده‌خرێت و، بیره‌وه‌رییه‌كانیان تۆمارده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده تائێستا رای جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی شێواز‌و دیزاینی ئه‌و ئاڵایه‌ی كوردستان كه له‌سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌ددا هه‌ڵكراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵناگرێت ئه‌و راستیه‌یه، كه ئه‌و ئاڵایه له لایه‌ن سه‌یدزاده فاتمه‌وه نه‌خشێنراوه، جا دیزاینه‌كه‌ی هی هه‌ر كه‌س و سه‌رده‌مێك بێت.
ئه‌و ژنه، تائێستا له‌ژیاندا ماوه، ته‌مه‌نی 87 ساڵه‌و، له‌شاری مه‌هاباد نیشته‌جێیه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 17ی كانونی دووه‌می وه‌ك “رۆژی ئاڵا” دیاریكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه له‌و رۆژه‌دا یادی بكرێته‌وه، به‌ڵام جه‌لیل گادانی، كه‌سایه‌تیی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له مه‌راسیمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستاندا له مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد به‌شداربووه، ئه‌م مێژووه به هه‌ڵه ده‌زانێت و ده‌ڵێت: “له‌رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی، كه ده‌كاته 16/12/1945 به‌به‌شداری قازی محه‌ممه‌د و سه‌ركرایه‌تی حیزبی دیموكرات و مسته‌فا بارزانی و نوێنه‌رانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان ئاڵای كوردستان هه‌ڵكراوه“.