له‌ساڵی 1966دا که پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن بووم. له ئه‌شکه‌وته‌که‌ی سه‌ردێمان له ناوچه‌ی باله‌کایه‌تی له نه‌زیک چیای مامه رووت،به‌رامبه‌ر به ئاوایه‌کانی قه‌سری و ماکۆسان و سایه، که له‌وبه‌ری سه‌رووی ڕۆژ ئاواوه‌ش چیا سه‌رکه‌شه‌که‌ی هه‌لگورد له‌و به‌رزاییه‌وه له لای سه‌ره‌وه به سه‌ر ئه‌و ناوه‌وه دا ده‌روانێت،
که له‌لای خۆرهه‌لاته‌وه‌ش،چیا سه‌رکه‌شه‌که‌ی سه‌کری سه‌کران دیاره که گونده‌کانی سوره‌بان و وه‌لزی و وه‌ڵاش و ئاوایی مێرگه‌ش له‌و ده‌ورو به‌ره‌ن و هه‌تا چاویشت هه‌ته‌ر ده‌کات ئه‌وا جوانی له‌و ناوچه ره‌نگینه‌وه ده‌بینیت و خه‌لكێکی نیشتمانپه‌روه‌رو کورد‌و مه‌ردو قاره‌مان له‌و ناوه وه‌ک هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی تری کوردستان ده‌ژین،ئێمه‌ش که پێشمه‌رگه بووین به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانی که هه‌میشه سه‌ری ڕێز‌و خۆشه‌ویستی و نه‌وازشمان بۆ ئه‌و خه‌لکه مه‌ردو پیاو چاک و ماقولانه‌وه بنه‌وێنین و خۆشمان ده‌ویستن و ئه‌وانیش ئێمه‌یان خۆش ده‌ویست، سه‌رتاپای هاکرو ره‌وشت و پیاو چاکیت له‌و خه‌لکه نه شه‌ره‌فه کوردپه‌روه‌ره وه‌دی ده‌کرد، که هه‌میشه حه‌زت ده‌کرد له گه‌لیان دابیت و گوی له نکته‌و قسه‌ی خۆس و پڕ له شادی و کوردانه‌یان بگریت،ئه‌و خه‌لکه به شه‌ره‌فه ساله‌های سال له ژێر هێرشی نامه‌ردانه‌ی داگیرکه‌رانی تازیدا ده‌چه‌وسانه‌وه و سه‌دان بۆمبی ناپالم و تیزاب و موشه‌کیان به سه‌ر داده‌باراندن،به‌ڵام هه‌رگیز وره‌ی کوردایه‌تی و پیاوه‌تیان به‌ر نه‌ده‌دا و ڕۆژ له دوای ڕۆژیش زیاتر حه‌زیان به کوردایه‌تی و خزمه‌ت کردنی شۆڕش و پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌کرد، هه‌رچه‌نده که دوژمنانی داگیركه‌رو دڕنده زۆر نامه‌ردانه و هیتله‌ر ئاسایانه هێرشیان ده‌كرده‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌مووئاوه‌دانی وگوند و زه‌وی و زاریان گڕ تێ به‌رده‌ده وه‌ک هه‌موو ده‌فه‌ره‌کانی تری كوردستانی ئازاد كرا‌و په‌لاماریان ده‌دا، به نامه‌ردی ته‌ر و وشكیان به یه‌كه‌وه ده‌سوتاند، ئه‌و سه‌رده‌مانه، ئێمه کومه‌ڵیک بووین که له ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان دا پێشمه‌رگه بووین، له‌و بنکه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی کوردستان له ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی سه‌ردێمان له ناوچه‌ی باڵه‌ك له نه‌زیک چیای مامه ڕوت ئێزگه‌مان دانا بوو، زۆر به شانازیوه هه‌واله‌کانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلولمان بڵاو ده‌کرده‌وه، دوژمنانی دڕنده هه‌میشه هه‌ولی دۆزینه‌وه‌ی ئێزگه‌ی ده‌نگی کوردستانیان ده‌دا، تا زیانێک به ئێزگه‌وه بگه‌یه‌نن، چونکه تا بڵێی له ئێزگه‌ی ده‌نگی کوردستان ده‌ترسان له بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واله‌کانی جه‌بهه و شه‌ڕی پێشمه‌رگه و دوژمنانه‌وه به جارێک زه‌نده‌قیان چووبوو، هه‌ر بۆیه‌ش بوو که فرۆكه‌كانی دوژمن هه‌موو رۆژێک ده‌هاتن و زۆر به خه‌ستی هێرشی دڕندانه‌ی خۆیان ده‌کرده سه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌ک و ده‌ورو به‌ری ئزگه‌ی ده‌نگی کوردستانیان بۆردومان ده‌کرد،ئه‌وان له هیچ کارێکی نامه‌ردانه درێغیان نه‌ده‌کرد، هه‌روه‌ک زۆر نامه‌ردانه به تانك و تۆپه دور هاوێژه‌كانیشیان و به‌هێرشی سه‌ربازیان په‌لاماری هه‌موو كوردستانیان ده‌دا، به تایبه‌تی ناوچه‌ی باڵه‌ك و هه‌موو سات و كاتێك فرۆكه‌كانیان له سه‌ر ناوچه‌ی باله‌كا‌تی ده‌سوڕانه‌وه، به‌ناپالم و تیزاب و موشه‌كه كاولكاره‌كانیان ئه‌و ناوچانه‌یان به ته‌واوی ده‌شێلا و خاپوریان ده‌كرد،ئه‌و ناوه‌یان کردبو به‌یەک پارچە ئاگردانی گر و دەیانسوتاند و کوردیان دەکوشت، وا بوو له ساڵی 1966 دا له لایه‌ن رژێمه‌وه شوێنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانیش كه له ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی سه‌ردێمان بوو، دۆزرایه‌وه و دوژمنان زۆر نامەردانە بنکه‌ی ئێزگه‌ی دەنگی کوردستانیان بە هەموو چەکێکی کۆمەلکوژ و کاولکارەوە دڕندانە بۆردومان کرد، که له مێژبوو، له‌دوای شوێن و ده‌نگی كوردستان ده‌گه‌ڕان، چونکه هه‌میشه له‌و ده‌نگه زولاله‌ی شۆڕش ده‌ترسان و زەندەقیان چووبوو، بە خەیالی خاوی خۆیانەوە دەتوانن که ئەم دەنگە ڕەسەنە کوردیە‌ی شۆرشگێران کپ بکەن و زیانێکی کوشەندە بە شۆڕشی مەزنی ئەیلول بگەیێنن، بەڵام هەرگیز نەیان توانی بەم ئاواتەیانەوە بگەن، هه‌رچه‌ند که زۆر نامه‌ردانه هێرشیان بۆ ده‌هێناین و بۆردومانی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانیان كرد، به‌ڵام نه‌یان توانی که ئه‌و ده‌نگه بۆ هه‌میشه کپ بکه‌ن، منیش كه له گه‌ڵ هه‌ڤالانم کاکه عه‌بدولخالیق و کاکه ئه‌مجه‌دعه‌بدولواحدو چه‌ند هه‌ڤالێكی ئازیزی ترم له‌و كاته دا له ژێر بۆردومانه‌كه دا بووین و سه‌لامه‌ت بووین و له دوای ئه‌وه‌ی که شه‌و داهات ئیتر ئێمه‌ش له‌وێ ڕۆیشتین، جا به‌و یاده‌وه ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌م به ناوی خوێنی خاک نووسیوه و لێره‌دا پێشكه‌ش به گیانی پاكی شه‌هیدانی پیشمه‌رگه‌و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رێكی به‌شدارله شۆرشی ئه‌یلولی مه‌زن ده‌که‌م،به تایبه‌تی ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی كه له ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان دا به یه‌كه‌وه كارمان ده‌كرد و ساله‌های ساڵ به یه‌که‌وه پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بووین.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیده نه‌مره‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه نه‌ماون،به تایبه‌ت سه‌روه‌ری شه‌هیدان مسته‌فا بارزانی نه‌مر و هیوای ته‌مه‌ن درێژی وخۆشه‌ویستیشم بۆ ئه‌وانه‌ی كه له ژیان دا ماون هەیە و بە هیوام کە هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن له ژیان دا و رۆژێکیش بێت و ببینین که کوردستان سه‌ربه‌خۆ و ئازاد‌و ڕزگار بووه‌و ده‌وله‌تێکی کورده‌واری له سه‌ر خاکی مه‌زنی کوردستانه ره‌نگیه‌نه‌که‌م هاتۆته ئاراوه‌و کوردستان به‌ره‌و پیشه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنه‌مه‌زنه‌کان بڕوات و کوردیش ببێت به خاوه‌ن ده‌وله‌تێکی به‌هێزو پڕ له توانا و به ته‌کنیک و زانست و ته‌کنه‌لۆژیای تازه‌وه به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان برۆات و هه‌موو جیهانیان دان به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ده‌وله‌تیێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان بهێنن، بژیت کورد بژیت کوردستان. 1.5.1966
خوێنی‌خاك
ئه‌حمه‌دده‌شتی
ئازیزه‌كه‌م
كوردوستانه شیرینه‌كه‌م
ئێستاكه من وا ده‌بینم
خاكی جوانی ڕه‌نگینی تۆ
شاروگوندی نه‌شمیله‌ی تۆ
جێی شانازی
گه‌لی كورد‌و ڕۆلانی تۆ
تالان ده‌كرێ
خاپـوورده‌كری
سه‌قفی به‌رزی خانووه‌كانیش
له گه‌ل خاك دا
یه‌كسان ده‌كرێ
ده‌ستی فاشست ده‌ستی سته‌م
بیری زۆرداری پـڕ له خه‌م
ساله‌هایه نیشتمانی ڕه‌نگینی من
خاكی جوان و دلگیری من
كوردستانی خۆشه‌ویست و
ئازیزی من
شوێنه‌واری دلێران و
سه‌روه‌رانی ڕێبازی من
نامه‌ردانه،دڕندانه
وێران ده‌كه‌ن
له‌ناو ده‌به‌ن
ئاوی كانی و ڕوبارانم
ده‌خنكێنن
تاڤگه‌ی جوان و
ئه‌شكه‌وتانم
سیمان ده‌كه‌ن
هه‌ڤالان و یارانی من
له ناو ده‌به‌ن
مه‌زرای دوور و مێرگه‌كانم
گشت پاوان و
زه‌نوێران و كوێستانانم
ڕه‌زو باغ و لێڕه‌واری نیشتمانم
به تكڕایی ده‌سوتێنن
وێران ده‌كه‌ن،خاپور دەکەن
بوونه‌وه‌ری خاكی جوان ودلگیری من
هه‌وای پاكی كۆساران و
فێنك و جوانی به‌هاری من
به تێكڕایی بێ ڕه‌حمانه
له ناو ده‌به‌ن
شار‌و گودنم داگیر ده‌كه‌ن
ته‌عریب ده‌كه‌ن شاری دڵ و
کوردستانی ڕەنگینی من
داگیر دەکەن زێدی
کورد‌و وەڵاتی من
خوێنی خاكی كوردستان‌م
نامەردانە وا ده‌ڕژن
به زۆرداری و به كورد كوژی
له ناو مال و ژیانی خۆم
ده‌رم ده‌كه‌ن ده‌مڕه‌تێنن
ون و وێل و ده‌ربه‌ده‌ری
ئه‌م جیهانه‌ی
پڕ له ژان و برینم ده‌كه‌ن
ئازیزه‌كه‌م كوردستان‌م
دایه گه‌وره‌ی خه‌مباری من،
خه‌م هه‌لمه‌گره
پێشمه‌رگه‌ی كورد
خاوه‌ن بیری ڕۆلانی كورد
شار‌و گوندی سوتێندراومان
خاكی به زۆر داگیر كرا‌و و
زه‌وت كراومان ده‌سه‌ننه‌وه
ڕابه‌ڕانی وه‌ک بارزانی
کوردستانم له دوژمنان ده‌پارێزن
هه‌رچه‌ند نازی و دڕنده بن
هه‌رچه‌ند وه‌حشی و مرۆ كوژ بن
تالان بكه‌ن خاپوور بكه‌ن
داگیر بكه‌ن
هێرش بێنن بۆ كوردستان
دڕندانه په‌لامارده‌ن
خاکی جوانی كوردستان‌م بسوتێنن
بۆمباكانیان دابارێنن
به ناپالم و موشه‌كه‌كان
به تیزاب و شه‌ست تیره‌كان
بتلێننه‌وه مێشكی ساوای
ناو بێشكه‌مان
گڕه‌ی تانك و لیرمه‌ی تۆپیـان
شه‌و هێرش و بۆردومانیان
به هه‌نته‌ر وبه باجه‌ر و مێكه‌كانیان
ببارێنن بۆمبای ژه‌هری و كاول كاریان
با تیزابی سوتێنه‌ریان هه‌لبڕێژن
شه‌و هێرشی فڕۆكه‌كان نه‌وه‌ستێنن
كارێ ناكات له باوه‌ڕمان
له ناو هه‌ستی به‌رزی ژیانمان
له ده‌روونی كوردایه‌تی و
ڕێبازه‌که‌ی بارزانیمان
ئێمه ده‌ڕۆین به‌ره‌و به‌هار
به‌ره‌و شـادی و خۆشی هه‌وار
كورد زیندووه قه‌ت نامرێ
هه‌ر ده‌مێنێ له ڕێی خه‌بات
بۆ ڕزگاری وسه‌ربه‌خۆیی خاكی وه‌لات
ئازیزه‌كه‌م
كوردستانه نه‌خشینه‌كه‌م
هیـوای دلی پڕ زامه‌كه‌م
ئه‌ی كه‌ركوكی داگیر كراوم
دلی خاكی له‌ت له‌ت كراوم
قه‌راجه‌كه‌م،سنجاره‌كه‌م
خانه‌قینی ته‌عریب كرا‌و و
زه‌وت كراوم
هه‌ولێره‌كه‌م
شاری خۆش ودیرینه‌كه‌م
به‌ڕانه‌تی و دزه‌ییاتی
دلداره‌كه‌م
كه‌ندێناوه‌و
ده‌شتی كۆیه‌ی خه‌مباره‌كه‌م
بادینان و پیرمامه‌كه‌ی
هه‌واری من
چیا‌و ده‌شت و
لوتكه‌ی به‌رزی مه‌تینی من
هۆ دیرۆكه خه‌مباره‌كه‌م
سلێمانی شاری شیرین
گه‌رمیانی دل پڕ له برین
ئه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌ت له‌ت كراوم
دایه گه‌وره‌ی به‌ش خوراوم
هۆ مه‌هاباد
چاوگه‌ی مه‌زنی کوردایه‌تی
دیاربه‌کره خه‌مگینه‌که‌م
ئه‌سیر له ده‌ست داگیرکه‌ره دڕنده‌که‌م
هۆقامشلوه سه‌ربه‌رزه‌که‌م
کوردستانی پاره پاره‌م
له یاد ناكه‌م كه شه‌و هاتن
هێرشیان كرد
سوتاندیان كاولیان كرد
كچۆله‌كه‌ی ساوایه‌كه‌م
هێشتان چاوی له خه‌و دابوو
جگه‌ر گۆشه‌ی تاقانه‌شم
هێشتان له ناو پێخه‌فا بوو
كه ناپالمیان به سه‌ر هه‌ل ڕشت
بۆ به‌یانی ته‌نیاو ته‌نیا
ته‌رمی پیرو ئافره‌تان و مندالانم
له ژێر كه‌لاو به جێ‌ما بوو
به یانی زوو پێشمه‌رگه‌كان
كه چوونه‌دێ
گوند خاپووره‌و هیچ ده‌نگ نایێ
كه‌س نه‌ماوه‌و دێ خامۆشه
خوێنی خاكی ئاواییه‌كه‌م
ڕژێندراوه
خۆله مێشی ته‌رم و خانوو
له گه‌ل یه‌ك دا
وا به‌خاكایه‌كسان كراوه
ئازیزه‌كه‌م كوردستانه
ڕه‌نگینه‌كه‌م
زامی كولی دیرینه‌كه‌م
خه‌م هه‌لمه‌گره
ئازاد ده‌بین ڕزگار ده‌بین
تۆ بڕوانه دیرۆكی خۆت
كه چه‌ند سووره
به خوێنی گه‌ل
به قوربانی وگیانبازانی
هه‌زار هه‌زار قاره‌مان و
شه‌هیدانی كوردی دلپاك
كوردستانه شیرینه‌كه‌م
دل گه‌وره به
زۆر نه‌ماوه ئاسۆ ڕوون بێ
ئه‌وا لێره
له سه‌ر ترۆپكی به‌رزی هیوا
له ناو دۆل و ده‌شت و چیا
له سه‌ر لوتكه‌ی پیرمامه‌كه‌م
له‌مه‌تین و له هه‌ندرێن و
مه‌گڕوونه‌كه‌م
له قه‌راغ وگه‌رمیان و
سه‌فینه‌كه‌م
تۆله له گه‌ل ڕقی په‌نجه
له سه‌ر ماشه‌ی تفه‌نگه‌كان
یه‌كگرتوونه داده‌گیرێن
هه‌تا تۆله‌ی وه‌لاته‌كه‌م
نه‌سێننه‌وه ڕا ناگیرێن
لێره هه‌موو
ئه‌ستێره‌كان ڕوون و گه‌شن
له سه‌نگه‌ری قاره‌مانان
خوێنی ئالی پێشمه‌رگه‌كان
گولی سه‌ربه‌ستی ده‌ڕوێنێ
وره‌ی به‌رز و هیوای ده‌روون
وا ڕزگاری و
ئازادی تۆم بۆ ده‌هێنێ
ئازیزه‌كه‌م كوردستانه دلگیره‌كه‌م
ئه‌وا لێره زۆر ڕۆلانمان
زۆر پێشمه‌رگه‌ی
ژیان نه‌دیو و تازه لاومان
به كوله بالی بیر و باوه‌ڕ
له كۆڕه‌ك و له هه‌ندرێن و
سه‌رێ به‌ردی و له گۆڕه‌زمان
په‌روازیان كرد بۆ ئاسمان
ئاسۆی دووریان ڕوون كرده‌وه
هیوای به‌رزی
ڕوژگارانیان نوێ كرده‌وه
وا ئه‌م شیعره‌م
له سه‌ر خاكی ڕزگار كراودا
له ته‌ك زناری به خوێن سوری
شه‌هیدانی پێشمه‌رگه دا
له سه‌ر دۆندی به‌رزی هیوا
له ناو سه‌نگه‌ر
له لای ده‌نگی زولالی كورد
لای هه‌ڤال و پاله‌وانان
له نزیك بنكه‌ی هه‌لۆی بارزان
به ئاواتی پڕ له شادی
دایه گه‌وره‌ی نیشتمانمان
ده‌نوسمه‌وه ڕێی سه‌ربه‌رزی
ده‌لێم گیانه‌كوردستانه
به‌هه‌شته‌كه‌م
چـاوه‌ڕوان به چاوه‌ڕوان
واڕۆناكی به‌رزی ئاسـۆ
به‌خوێنی سوور
له خه‌بات و
تێكۆشانی به‌بێ سـنوور
له دلسۆزی
ڕوله‌كانی وره‌به‌رز و
دل وه‌ك ته‌نوور
موژده ده‌ن به‌نه‌زیك و دوور
بـه ڕزگـاری و به ئازادی
به وه‌لاتێكی پڕ له شـادی و
سه‌ربه‌خۆیی كورده‌وه‌اری
1.5.1966 ناوچه‌ی باله‌کایه‌تی