"an independent online kurdish website

ماوەیەکە مەسەلەی  بە پارێزگابونی  مەهاباد هاتۆتە  گۆڕێو سرنجی کوڕو کۆمەڵو حیزبو سازمانە کانی  ڕۆژهەڵاتی  کوردستانی  بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە ،ڕاو بۆچونی جیاوازی لەسەر  دەر دەبڕدرێی، هێندێک بەخراپو  هێندێک بەباشی  دەزاننmela_biraym1

وەک خۆشم هەرچی لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامیدا بۆ کورد بکرێی هەرچی ڕواڵەتیشی باشبێ بەدڵنیایەوە لە ناوەرۆکدا بە زیانی کوردی دەزانمو پێموایە پیلانێکی گەورەی لە پشتە،  نمونەی  زەقو حاشا هەڵنەگرم لە بەردەست دایە وەک: وتووێژ بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد دەگەڵ ئەو کۆمارە کەدیتمان چ زەبرێکی قورسیان لێداینو چ خەسارێکی گەورەیان  پێگەیاندین،سوڵح شتێکی باشو پێویستە بەڵام دەگەڵ کۆماری  ئیسلامی  ئەوەی  لە پشتەوەیە!  ئەوە  ڕواڵەتو ناوەرۆکی ئەو کۆمارەیە. سەرجەمی ئەو ڕوو داوانە پێمان دەڵێن لە هەر پڕۆسە و بەرنامە یەکی بە ڕواڵەت جوانی ئەوڕیژیمەدا پیلانێکی مەترسیدار لە پشتەوەی خۆی حەشار داوە. منیش بەهۆی  ئەوە کە  لەسەردەمی  دەسەڵاتەکانی  پاشایەتیو  ئاخوندیدا  لە نێو جەرگەی ڕووداوەکانی کوردستان دا بوم پێم باشە کورتە ڕایەکی خۆمی لە سەر دەربڕم .

هیچ بەلامەوە  سەیر نیە کە شتێکی لەو بابەتە  لە کوردێکی  نوێنەری  پاڕلمانی  کۆماری ئیسلامی دەبیسم ،ئەوە یەکەم جارنیە شانۆیەکی بەو ناوەو بە ناوەرۆکێکی ترەوە  بڵاودەکر ێتەوە. ئەوەی ڕاستبێ ئەو کەسەی دەبێ بەنوێنەری پاڕلمان  بەپێێ یاسای  کۆماریئیسلامی  لە  پێشدا دەبێ  لەچەند فلتێڕ تێبپەڕێندری، واتە کەسانێک بن کە لە تاقیکردنەوەی سوپای پاسدارانو، ئیتلاعاتو، بەسیجو شۆڕا جۆر بەجۆرەکان  دەرچوبێ ، ئەگینا ڕێگای خۆ پاڵاو کردنیشی  پێنادرێ.ئەو کاتە ئەو کەسە خۆی نیەو بەڕیوەبەری بەرنامەو پارێزەری بەرژە وەندیەکانی کۆماری  ئیسلامی ئیرانە. ئەگەر  خۆشی لێی گێل نەکەین  هەمومان  دەزانینو دەبێ بشزانین ئەساسی  بەژەوەندی ئەو ڕێژیمە لە سەر نەمانی کوردو  بەردەوامی  داگیر کاری کوردستانە  ئەوەندەی من وەبیرم  دێی  نوێنەرانی کورد  لە ڕۆژهەڵاتی  کوردستان ڕاستە خەڵک دەنگی  پێداون بەڵام هەرگیز چالاکی  بواری دابینکردنی مافی  گەل نەبون، ئەگەر بەدەگمەن باسیان لە کەموکوڕی ناوچەکەیان کردبێ تەنیا دروستکردنی پردێک یان  ڕێگایەک یان  قوتابخانەیەک  بووەو  بەس ! هەرگیز  پڕۆسەیەکیان  بۆ دابینکردنی مافی نەتەوایەتی  گەلەکەیان نە خستۆتە دەستوری کاری  پارلمان. بەباوەڕی من پردو رێگا پێدا ویستی ژیانن،هەر مافی کوردنین بەتەنێ  بەڵکو ئیسەرجەم مرۆڤەکانن، خەباتوقوربانیدانی  گەلی کورد بۆمافێکی شەرعیو ڕەوایە  کە ڕزگاری کوردستانو سەربەخۆیی گەلەکەمانە. مەهاباد بکرێتە  پارێزگا یا نەکرێی  هیچ لە مە سەلەکە ناگۆڕێیو لەجێگەو پێگەی ئەوشارە  کەم ناکاتەوە ،کوردستان هەموی داگیر کراوە ، داگیرکەران بە مەیلی خۆیان ئەسپی سەر کێشیانی تێدا ڕادەدەن، کەچی ئێمە قسەمان لە سەر  بە پارێزگابون  یان  نەبونی  مەهابادە، مـەهـاباد  گـۆڕەپانی  دامەزرانی کۆماری  کوردستانە  لەلایەن   ڕێـژیـمێـک  کە دوژمنی نەتەوەیی مانە چۆن دەکرێێ چاوەروانی ئەوەی لێبکەی خەونی خێری بۆ  ببینێ!! مەهاباد، مەهاباد ناوەندی دامەزرانی کۆمارو هەڵکردنی ئاڵای کوردستانە ئەو شانازیەی  لەمێژودا بۆ سەبتکراوە،با دوژمنان بزانن وەک (لاها)ی هولەند ناوەندی سیاسی دەسەڵاتیکوردیمانە

بەڕێزان بەلای منەوە گرینگ نیە کە داگیرکەر چ  ناوێکم لێدەنێ و چ  خەونێکم بۆ دەبینێو چ لەقەبێکم دەداتی! ئەوەی بۆمن گرینگە یەکگرتوییو سەرکەوتنی گەلو ڕزگاری نیشتمانە، ئەو کاتەیە  کە ئیمە  نەک پارێزگا بەڵکو  ناوی شەقامو کۆڵانەکانیش  کە ئەو کۆمارە بۆی دیاریکردوین  دەگۆڕینو هیچ ئەسەواری ئەو دەسەڵاتە شومانەی  لێناهێڵین .تۆ بڵێی  دوای ڕزگار بونی کوردستانیش شەقامێک بەناوی شا یان ئیمام بمێنێ؟!؟!

جێی داخە کە ئێمە لەوە تێنەگەیشتون ئەو تەونو  بەستانە  بۆ لێک  کردنو هەسەڵسەنگادنی ڕاو بۆ چونو دژکردەوی ئێمەیە لە لایەن  دوژمنانمان تابزانن  ئالەو  کاتە هەستیارەدا ئێمە چۆن بیردەکەینەوەو چۆن هەڵوێست  دەگرینو  ئاستی  یەکگرتوییو هاوکاریمان  تا کوێیە. کاتێک  دەبینێ ماڵەکەمان کونو کەلەبەری  زۆرن ،هەوڵدەدا لە کامیانڕا هاسانترە  لەوێوە خۆی پێداکاو ئاگری دوبەرەکی داگیرسێنێ،بیرو فکرمان بشێوێنیو دنیا لەوە تێبگە ێینێ  کە خۆمان ناتوانین لەسەر مەسەلەیەکی ئاوا یەک بین چۆن دەتوانین کوردستان ڕزگاربکەین. شاراوە نیە دوژمن بۆ بەرژەوەندی خۆی پەنا بۆهەرحیلەو فرتو فێڵێک  دەباو لەرابردوشدا  بەردەوامبوەو ڕانەوەستاوە، دەزانێ کوردی بۆ لەبەین  ناچێ  بەڵام هـەرگیز بـۆی  قـبـوڵ ناکرێی کورد مافی خۆی هەبێ ، هەربۆیەشە بۆ پرشوو بڵاوکردنی ڕیزەکانی ئەو گەلە لە هیچ غەدرو خەیانەتو فێلو تەڵەکەیەک  رانەوەستاوە، زۆر  باش  دەزانێ  یەکگرتوییو هاو کاری گەلی کورد یاسینی مەرگی ئەوانە . لەو پەندەی فارسی کەڵکی وەرگرتوە کە دەڵێێ: (تفرقە بیاندازو حکومت کن)بەداخە تاڕادەیەک بەو ئامانجەی گەیشتوە.

بەبڕوای من ئەوەی ئەو دەرفەتانە  بۆ دوژمن دەڕخسێنێ (٢) شتی  زۆر گرینگن کە ئێمە بە هێندیان ناگرین کە برێتین لە (١) ئامانجی سەرەکی وگشتی  ئێمەی  کوردی  دژبەرانی ڕێژیم وەک پێویست ڕوون نیە.، بۆوێنە  یەکمان  بۆ سۆسیالیزم و یەکیتر بۆ  ئیسلامیزمو، ئەویان  مائۆییزمو  و… کە هەمو  ئەوانە  لە پێشەوەی   ئامانجی  ئەسڵی  گەلی  کورد کە وەدیهێنانی مافی نەتەوایەتیو  ڕزگاری  کوردستانە دانراونو  کاریان بۆ  دەکرێی . هەموی ئەوانە بۆ لایرنگرانیان  جێی  ڕێزنو  پیرۆزن ، بەڵام  بە باوەڕی  من  لە کوردستانومافی ئازادیوسەر بە خۆیی  گەلەکەمان  پیرۆزتر نین (٢)  پڕۆسەیەکی هاوبەش بۆبەدواداچونی ئەوئاما نجانە و بەرەنگاری داگیرکەرانمان نیەو کاریشمان بۆ نەکردوەو ناشی کەین. مێژو نیشانی داوە داگیرکەرانی کوردستان بە تایبەتی دەسەڵاتەکانی حاکم لە ئیران چ لە رابردوو چ  لە ئێستادا ئەوەی ئێمە پێی دەڵێین مافی نەتەوایەتی و دیاری کردنی چارەی خۆ  نوسین  نەک بروایان پێی  نیە بەڵکو  هەمیشە  دژی  بونو  هەنو  چاوەڕوانی   لەوانە  لە خەونو  خەیاڵیش بەولا وەترە! کورد یان نابێ هەبێ یان ئەگەر هەشبو دەبێ گوێلەمستی نەتەوەی باڵا  دەست بیی !!  لە قاموسی  ئەواندا   ئازادی و  دێمۆکڕاسیو  مافی  مرۆڤو و… قسەی هەوایینوهەرگیز لە کورد ناوەشێنەوە. بەداخەوە ئێمە هەمو کوردستانمان  لێداگیر  کراوە ، ئێستا بۆ بەپارێزگا  بونو نەبونی  مەهاباد  دەگرین !  ئەو مەسەلە  کوردیە  ڕاست لە  ئێمە ڕووی داوە  کە  دەڵێن: (گاڕانیان بە پانەوە بردبوو  لە گوێلکە  سوریان  دەپرسی  ماوە،یا  نەماوە!) ئێمەی  کورد بەگشتی و حیزبە کوردیەکان  بە تایبەتی  دەبێ  ئەو پەردەی ترسو  خۆ  پاریزیە بدڕێننو بەڕاشکاوی  کوردستان  لە کوێوە  تا کوێیە  بدرکێنن. دەبێ  بوێرانە  بڵێین  پارێزگ کانی کوردستان  برێتین لە ( ئیلام ،کرماشان، سنە،  ورمێی) با باشبزانین  بونی ئەو  هێزو غیرەتە لە یەکگرتویی گەلدایە ،دەبێی  پێکی  بێنین . ڕستەی ناوچە کێشە  لە سەرەکان لە ئەدەبیاتی   خۆمان  پاک  کەینەوەو  بەناوچەی  داگیر کراویان  ناوبەرین. ئەگەر گومان لەکودستانی بونیان دانیە، بۆچی کێشە لەسەرن!؟ کێشە لەسەر یانی هەردوک  لا بەئیخۆی  دەزانن ، بەڵام  داگیر کراو یانی ئی منەو تۆ دەستت  بەسەر داگرتوە.  بونی  زۆرایەتی  دانیشتوان پێوەری  کوردستانی بونی  مەڵبەندێک نیە ئەویش لە ژێر دەسەڵاتی   داگیر کەر دا. ئەگەر سەر زەویەکە  کوردستانە کێی  تیێدا نشتە  جێی بێێ هاو وڵاتیمانە.  دوپاتی دەکەمەوە ،کێشەی کورد پارێزگاو  شەقامو  کۆڵانو  شتی  لەو بابەتە  نیە ، داوای  کورد  قیلەتاوو  لولە کێشی  نیە! خەباتی  گەلێکە  بۆ ئازادیو  ڕزگاری زێدەکەی.

لێرەدا دەمەوێی  بڵێم:چاوەڕوانی دابینکردنی مافی نەتەوایەتی لە کۆماری ئیسلامیو، ئەگەر  بە  توندڕۆییشی نـەژمێرن لە هیچ کام لە داگیرکەرانی   کودستان  هەرگیز لە جێدا  نیە و وەخت زایە کردنو خۆ فریودانە، بۆیە تەنیا ڕێگەی وەدیهێنانی مافی  گەلەکەمان خەباتێکی هاوبەشە بە یەک بەرنامەی هاوبەش کە ئەویش خەباتێکە تەنیا لە ئازادی کوردستانو سەر بەخۆیی گەلەکەماندا خۆی دەبینێتەوە.

             براتان  مەلا برایمی  مەجیدپور      هولەند

              ١٤/١/ ٢٠١٤                 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی