"an independent online kurdish website

شەوی رابردوو لە سایتی کوردانە چاوم لە وتوویژێکی کاک بەهرام رەزایی کە باسی چونیەتی لە بەین چوونی گوردانی شوان لە جەریانی هەڵەبجە‌دا کرد، لە نێو قسەکانی‌دا چەند تێبینی‌یەکم لا درووست بوو، بۆ روونبوونەوەی زیاتر ئاماژەیان پێ دەکەم.braym_chukeli

ئیستا کە لەبەرەبەرەی نزیک بوونەوەی کارەساتی هەڵەبجە نزیک دەبینەوە جارێکی دیکە هەم سەرەخۆشی لەخەڵكی هەڵەبجە، هەم لەبنەماڵە‌و هاوسەنگەرانی گوردانی شوان کە لەو جەریانەدا لە بەین چوون دەکەم. من لەو چەند تیبینی‌یەدا ناچمە سەر ئیشکالاتی ئەو کات، کە کاک بەهرام بۆ خۆی بەشیكی باس کرد. بەڵام لە پێوەندی لەگەڵ حیزبی دیموکرات قسەم هەیە.

١_ کاک بەهرام دەلێ” نەوەد دەرسەدی هێزەکانی حیزبی دیموکرات خەڵكی ئەو ناوچەیە بوون کە لە رێگای تەشکیلات ئەو پێشمەرگانەی خۆیان تەحویل دابۆوەولە ریگای خزم کەس‌و کاریان ئاگاداری هیرشی رێژیم بوون.” کاکی برا ئەوەڵەن: ئەوە زۆر وەک راست ناچێ کە نەوەد دەرسەدی هیزەکانمان خەلکی ئەو ناوچەیە بن! چونکە ٦٠ دەرسەدی هیزەکانمان خەڵکی بۆکان، سەقز، هەوشار، مەریوان، دیواندەرە، سنە، کامیاران بوون

دووهەم: هێزەکانی حیزبی دیموکرات لە بەرەی لای نەوسود دوو رۆژ بوو لەشەر دابوون‌و حکوومەتی ئێران تێكشکاو نەیتوانی بستێک بێتە خاکی کوردستانی عێراق، دواتر لە راست وچەپەوە هاتە ئەودیو لەوبەرەیە بە ناچاری هێزەکانمان پاشەکشەی کرد.

 پاشان نەک حیزبی دیموکرات و کۆمەلە بەڵکوو هەرچی لەو دەڤەرە دەژیا دەیزانی ئێران خۆی بۆ هیرش ئامادە دەکا.

سیهەم: هێزەکانی ئێمە زیاتر لە ٧٠٠ کەس دەبووین نەک ٥٠٠ کەس، لەو پیشمەرگانەی کەلەوێ بوون لانی کەم ٦٥٠ پێشمەرگەی شەڕکەرو قاڵبووی مەیدانی خەبات‌و لە کڵدەرهاتوو، بە دەیان فەرماندەی پەروەردە لەمەیدانی خەبات، کە بە چەندین حەماسەی گەورەیان لە کوردستان خەڵقاند، لەوێ حزووریان هەبوو.  

0- لە بەشێکی دیکە‌دا دەڵێ” حیزبی دیموکرات لەکێشانەوەی هێزەکانی هیچی بە ئیمە نەگوت،” کاک بەهرام رەزایی بە باشی دەزانی کە حیزبی دیموکرات هیزی خۆی نەکێشابووە تا ئەورۆژەی کە دەولەتی ئیران هێرشی کرد بەڵام کاک بەهرام لەبیری چوو هەمان رۆژ لە گەڵ گوردانی شوان بە یەکەوە پاشەکشەمان کردو لە کاتیک‌دا شەری کۆمەڵەو دیموکرات لە ئەوجی خۆی دابوو لەدەمەو ئێوارێ کە دەرکەوت شاری هەلەبجە گیراوە لەوێ حوسنییەتی حیزبی دیموکرات دەرکەوت، بەرپرسانی حیزب کاک سەید ئەحمەد حوسێنی ئیستا لەوڵاتی فینلاند دەژی راسپێردرا بە بەرپرسەکەی گوردانی شوان کاک” شوکێ خەیراباد”ی بڵێ “کە هەرچەند شەرمان بەیەکەوە هەیە بەڵام دەتوانین لەو وەزعە بە یەوکەوە خۆمان دەرباز بکەین،” وڵامی کاک شوکێ خەیرابادی ئەوە بوو ” ئیوە بەرێی خۆتان‌دا، ئیمەش بە رێی خۆمان‌دا”. دوابەدوای ئەوەدا دەڵێ “دوو رۆژ پێشتر کە بۆ خۆشی لەبیارە بووە هەستیان بە نا ئەمنی کردوە دەولەتیش دەورووبەری تۆپباران کردوە”.

1- دەولەتی ئیران تا سەر لەبەیانی رۆژی هیرشەکە سەعات ٦ی بەیانی،  یەک چەشنی لەو دەورووبەرەی بیارەو هانی گەرمەڵە نەتەقاندبوو. تەنیا پێشمەرگەکانی حیزب وەک ئاماژەم پێ کرد لەبەرەی نەوسوود دوو رۆژ بوو لەشەر دابوون. ئەوە جالبە کە شەو لە هەڵبجە دەبێ وەک بۆ خۆی دەلێ” نەفەرێک ئاگاداری کردوون کە ئیران هیرشی سەدا لەسەد دەکا بۆ بەیانیش کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە ئاگادار دەکاتەوە وەک ئاماژەم پێ کرد دەلێ کەس بە ئێمەی نەگوتوە؟ لە کاتێک‌دا رێبەریشیان ئاگادار بوە.

٣- لە کاتێک‌دا باسی ئیشکالاتی کۆمەلە دەکا لەسەر لەبەین چوونی گوردانی شوان، بەڵام لەوسەری کوردستان بۆ ئەوسەری کوردستان باز دەدا بۆ ئەوەی خوێ بە برینەکانی کۆن‌دا بکا. واتە زۆر بەهاسانی بێ بەڵگە دەلێ ٣ هێزی حیزبی دیموکرات لە لای شمال مەعتەلی گوردانی ٢٢ی سامرەند کۆمەلە بوون کە بچن بۆ ئەو ناوچەیە لێیان بدەن. بەراستی نازانم بە کام بەڵگەو ئەسناد ئەو قسەیەی کرد، هەروەک خۆشی وتی حیزبی دیموکرات‌و کۆمەڵە شەری بوو کەوابوو لە هەرجێگایەکی ئەم کوردستانە تووشی یەکتر بوایەن تەقەیان لێک دەکرد، بەڵام ئەوەی درووسترە کە بۆ خۆی کوتی” ئێمە لەبەرامبەر حیزبی دیموکرات گوردانی شوانمان لە بیارە داناو گوردانی ٢٢ سامرەندمان رەوانەی شومالی کوردستان کرد. ئەوە بۆ چی ئەو کارەیان کرد ئەوە بۆ خۆی باشتر دەزانێ.

بابەتی پەیوەندیدار

   

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی