پێش له‌وه‌ی بچمه‌ناو باسه‌که با بیره‌وه‌رییەکی خۆم له کاتێکدا له به‌ندیخانه بووم بۆتان باس بکه‌م، هه‌ر هه‌وتوو جارێک به‌رپرسی به‌ندیخانه ده‌هات بۆ سه‌ردان و چاوخشاندنێک به ناو به‌ندیه‌کاندا که له‌م دیداره‌دا به‌شێک له به‌ندکراوان به په‌له ده‌هاتن داوایان ده‌کرد که نامه‌ێکیان بۆبنووسم و داوای چه‌ند رۆژێک پشوودان له ده‌ره‌وه‌ی زیندانیان بۆ بکه‌م.
هه‌رچه‌ند ده‌مکووت پیان بێ هووده‌ییه و به‌لام له‌به‌ر دلی ئه‌وان بۆم ده‌نووسین و ده‌یاندا به به‌رپرسی و ئه‌ویش واژۆی ده‌کرد و دیدایه‌وه‌دستیان، پاشان ده‌هاتنه‌وه‌لام و ده‌یانکووت فه‌رموو ئه‌وه موافقه‌تی کرد!
منیش ده‌مکوت باشه پیرۆزتان بێت با بزانین چ نووسراوه له ژێریدا ! “با تقاضای نامبرده موافقت شود طبق قوانین ومقررات” که وابوو یاسای به‌ندیخانه ئیستاشی له گه‌ل بێت موافقه‌تی له گه‌ل نه‌کردن.
پاش تێپه‌ر بوون له دوو وه‌رز له یه‌کم سالی ده‌ستپیکی کاری سه‌روه‌ک کۆماری ئێران له دوای هه‌لبژاردنی خولی یازده‌هم به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی به‌لێنیه‌کانی ئه‌م سه‌رۆک کۆماره هیچ ئاسۆ و رووناکایکی بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان نه‌هیشتوه‌ته‌وه.
هه‌ر چه‌ند نێوه‌رۆک و ماهیه‌تی ئه‌م رێژیمە له دوای داسه‌پاندنی ده‌سلاتیه‌وه هیچ شاراوه نییه بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد، به‌لام به‌لێنی و وه‌عده‌کانی رۆحانی ئاسۆ وهیوای خسته دڵی کۆمه‌لێکی به‌ر چاو له خه‌ڵکی ئێران چ له نێوخۆی وڵات و چ له ده‌ره‌وی وڵات و ته‌نانه‌ت وڵاتانی به‌رژه‌وندیخواز و زل هێزیش که زۆر زوو مۆری ته‌یید کردنی ئه‌و به‌ڵینیانه دا له لاپه‌ری نوسراوه‌کانی کۆماری ئیسلامی که تا ئیستاش دوور له کرده‌وه و نه‌گه‌تیڤ بوون دا.
ئه‌گه‌ر ئاورێک له رێژه‌ی له سێداره دانی هاوولاتیان له دوای ده‌ست به کارکردنی ده‌سلاتی نۆێی سه‌رۆک کۆماری بدینه‌وه که له‌م ماوه‌یەدا چه‌ند به خێرای بۆ چاوترساندنی نه‌یارانی خۆیان و دوور له هه‌ر یاسا و بنه‌ره‌تێکی ماڤخوازانه نزیک به چه‌ند سه‌د که‌س به تۆمه‌ت گه‌لی جۆراوجور له ئێران له سیداره دراون که زۆر به‌ی هه‌ر زۆریان له نه‌ته‌وه بنده‌ستکانی گه‌لانی ئێرانن.
هه‌ر به‌م پیوه‌ر و پێوانه بروانینه هه‌ڵوێستی نۆێی به‌رپرسی باڵای” تۆمار و ناسنامه” موحسین ئیسماعیلی که نیومیلیون ناویان دیاری کردوه که ده‌بێت له مه‌وه به دوا بۆ ناوانی منداڵان ده‌بێت له‌م ناوانه که دیاریکراوان هه‌ڵبژێردرێن و ئامانجی به‌رپرسان له‌م کرده‌وه ئه‌وه‌ده‌بێت بۆ دو‌ر که‌وتنه‌وه له کولتووری رۆژئاوای و په‌ره‌پێدان و زیندووکردنه‌وه‌ی زیاتری کولتووری بالا ده‌ست له ئێران به بێ له به‌ر چاوگرتنی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌م زێده‌دا.
که‌واته منی کورد،ئازه‌ری،به‌لووچ وتورکه‌مه‌ن ماڤی ناونانی منداڵانی خۆمانمان هه‌رچه‌ند نه‌بووه دیسان ته‌ییدی ده‌که‌نه‌وه که به‌ربه‌ستی له سه‌ر رێگاداییه.
کۆماری ئیسلامی تا ئیستاش هیچ هه‌وڵی نه‌داوه بۆ به پراکتیزه‌کردنی ماده‌ی 15 و 19 که ساڵیانیکه هه‌ر وه‌ک نوسراوەیە‌ک له لاپه‌رانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه ، بۆییه سه‌رۆک کۆماری نۆێ روحانی دیسان ئه‌م باسانه‌ی وروژانده‌وه و بلێنی به ئه‌نجامگه‌یاندنیان وه‌ک که‌ره‌سەیەک بۆ فریودانی خه‌ڵک هێنایه گه‌مه‌ی سیاسی رۆژه‌وه که ده‌بینی پاش تێپه‌ربوونی له چه‌ند مانگ چون ئه‌مکناسی خۆی به بەلێنیه‌کانی سه‌لماندووە.
به پێی به‌لێنیکانی روحانی پێش هه‌ڵبژاردن که له راگه‌یندراویکدا که پشت به‌ست به جارنامه‌ی نێونه‌ته‌وی ماڤی مروڤه بوو به هاوکاری و یارمه‌تی کۆمه‌ڵێک له زانایانی ئاینی و کۆمه‌ڵناس له ده‌ورووبه‌ری خۆیان ئاماده‌یان کردبوو که ده‌لێت،
ناسنامه‌ی کولتوری،ده‌ربرین و راگه‌یاندن و هونه‌ری
3-21 هه‌مووهاوڵاتیانی ئێرانی ماڤی خۆیانە که ناسنامه‌ی کولتووری،نه‌ته‌وه‌ی،ئاینی خۆیان بناسێنن و بپاریزرێن و یاسا پشتگیریان بێت.
3-136 مندال له لایه‌ن دایکوو و باوکیه‌وه ماڤی پێده‌درێت که ئازادانه و راشکاوانه ناو بنرێت.
بۆییه دیسان بۆمان ده‌رده‌که‌وێتوه که کۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌ک پێشوو له سه‌ر بریاری خۆی ماوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به پێشیلکاریه‌کانی ماڤی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران و هیچ گۆرانکاری له دوای هاتنه سه‌رکاری سه‌رۆک کۆماری نۆی هیج پێ نه‌هاتووه به‌لکوو پیداگری زیاتر چه‌وسانه‌وه‌ی لێ ده‌رده‌که‌وێت.
سه‌عید گۆڵشه‌ن
15/01/14