بە بۆنەی ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 25.01.2014 مەراسمێک بە بەشداری ئەندامان،لایەنگران دۆستانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
و بەشێکی بەر چاو لە کوردانی ھەر نیشتەجی سویس بەڕێوە چوو
سەرەتا لە لایەن عابد عەزیزی بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێرھاتنی بەشداربوان مەراسیمەکە کرا وە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ”ئەی رەقیب” و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر لە لایەن بەرێز نامدار سەفەری یەکێک لە ئەندامانی دێرینی حیزبی دیمۆکرات بەرنامەکانی 2ی ڕێبەندان کرایەوە،پاشان پەیامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کامەران ڕەسوڵی بەرپرسی کۆمیتە سویسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێشکەش کرا،بە دوای ئەوەدا پەیامی یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس لە لایەن بەڕێز شۆڕش ئەحمەد ھەمزە پیشکەش کرا،لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا کە رەخان کرابوو بۆ ڕێز لێنان لە ئەندام وپێشمەرگە دێرینەکان بەڕێز حەمید چووپانی بەرپرسی تەشکیلات وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد وە “لۆحی ڕێزلێنان”ەکە لە لە لایەن نۆێنەرانی ھێزە سیاسیە کانی بەشداری مەراسیمەکە بە سەر پێشمەرگە دێرینەکاندا دابەش کرا.
لەبەشی کۆتایی ڕێو ڕەسمەکەداھەر دوو ھۆنەرمەندی لاو شێرکۆ مەریوانی و ئەرسەلان جودەت بە دەنگە خۆشەکەیان شایی و گۆڤەندی مەراسیمەکەیان ڕازاندوە
ڕێوڕەسمەکە لە کاتژمێڕ 11.30 خۆلەک بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب کۆتایی پێ ھات.
لە 68ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە سویس ئەم ھێز و لایەنانەی خوارەوە بەشدار بوون
1 کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
2 یەکیتی نیشتمانی کوردستان
3 پارتی دیمۆکراتی کوردستان
4 بزووتنەوەی گۆڕان
5 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
6 ناوەندی کۆردو ساید ” چاک”
7 کۆمەڵای ماڤی مرۆڤی کۆردستانی ئێران-ژنێڤ
8 تەڤگەری دیمۆکراتی کوردستان
9 سازمانی “اتحاد فدائیانی خەلکی ئێران-سویس
10 سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
11 ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
12 کۆمیتەی بەرگری لە خەباتی خەڵکی ئێران
ھەر وەھا پارتی پێشڤەرۆی کۆرد لە سوریە و پارتی سوسیالیستی کوردستان نەیانتوانی بەشدار بن بەڵام بروسکە پیرۆزبایی یان ناردبوو بۆ 68ەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کۆردستان لە سویس
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران-کۆمیتەی سویس