کاتێک له میدیاکان ده‌بیسم له‌لایه‌ن سیاسه‌توانانی کورد به‌درۆو له‌لایه‌ن سیاسه‌توانانی ڕۆژئاواش به‌هه‌ر مه‌به‌ستێک باس له پێویستیی یه‌کڕیزیی کورد ده‌کرێ، شه‌رم دامده‌گرێ.
هه‌رچه‌ند چاو به هه‌واڵه‌کانی کوردستانی باشووردا ده‌خشێنم، له بواری سیاسی‌دا ئه‌و مه‌سه‌له فارسییهم ده‌خاته‌به‌رچاو که ده‌ڵێ:
“هردم از این باغ بری می‌رسد
تازه‌تر از تازه‌تری می‌رسد!”
واته:
“تا دێ له‌و باخهیڕا به‌رێک پێده‌گا
تازه ده‌ڕوا، تازهترێک پێده‌گا”
باغی تڕتڕه لێداوی سیاسه‌تی کوردستانیش ئه‌و ڕۆژانه به‌داخه‌وه، هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌رێکی کرمێی تازه‌تر له تازه‌که‌ی پێش خۆی دێنێته‌به‌ر! ڕۆژێک بکوژی یه‌کێک له به‌نێوبانگترین و هه‌ڵکه‌وتووترین پیاوانی کوردی سه‌رده‌می خۆمان ده‌بێته نێوبژیوان بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی میری و دژه‌میری له کوردستانی باشووردا بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ته‌که‌ی، ڕۆژێک حیزبێکی کوردیی ئه‌وپارچه کوردستانه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کێشه‌و گرفتارییانه‌ی نێوخۆییمان، فرمێسک بۆ موورسی و ئیخوانی میسر هه‌ڵده‌وه‌رێنێ، حیزبێکی ئیسلامیی کوردستانیش له‌بنه‌وه گه‌نجانی کورد هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ و بۆ شه‌هیدبوون له‌ڕێگای ئیسلامدا ده‌یان نێرێته نێو داعش له سووریا، ڕۆژێک خه‌به‌ر ده‌بیسین که دووحیزبی کوردستانی ده‌چنه لای کۆماری ئیسلامی تا کێشه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تیان بۆ چاره‌سه‌ر کا، ڕۆژی دوایی ده‌بیسین که حکوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وساڵ دابی ههمووساڵهی خۆی خستۆته ژێرپێ و له‌ترسی دراوسێکانی نه‌یوێراوه یادی یه‌که‌م کۆماری کوردی، واته کۆماری کوردستان، پیرۆز ڕاگرێ، حیزبێکی دیکه‌ش ئه‌ندامێکی کارای له‌جیاتی پێکهێنانی هاوپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی دیاله بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌په‌رستانی عه‌ره‌ب و هه‌وڵدان بۆ سه‌لماندنی مافه‌کانی گه‌لی خۆی، ده‌بێته پاڵێوراوی حیزبێکی عه‌ره‌ب بۆ هه‌ڵبژاردن و حیزبی باسکراویش به‌گه‌رمی پشتیوانی لهوههڵویستهی ده‌کا و له‌وکاره‌دا ته‌نانه‌ت هاوڕای کوردیش بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر هکا. له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراق هه‌رده‌م بیانوویه‌کمان پێ ده‌گرن و هه‌ر ساته‌ی پێ په‌روا له‌یه‌کێک له به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهیییهکانمان ده‌ده‌ن و بۆ له‌کیسدانی هه‌ل و ده‌رفه‌ته له‌بار و شیاوه‌کان، ده‌گه‌ڵمان داده‌نیشن و به‌قسه‌ی خۆش دلخۆشمان ده‌که‌ن و که لهلاشیان وهلاچووین به‌ڵێنه‌کانیان له‌بیر ده‌چێته‌وه و له‌کاتێکدا که ئه‌وان ڕۆژبه‌ڕۆژ چه‌کی تازه‌تر وه‌ده‌ست دێنن و هێزه‌کانی خۆیان پته‌وتر ته‌یارتر ده‌که‌ن – بێگومانیش تا ڕۆژێک لهدژمانی به‌کار بێنن – و به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن و گێچه‌ڵمان پێ ده‌فرۆشن، که‌چی ئێمه هێشتا له‌گوێی گادا نوستووین و له‌به‌ر ویستی خۆمان مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئه‌و دۆخه نابینین و ئاواتهلهمێژینهکانی نه‌ته‌وه و هه‌لی زێڕینی ئێستامان له‌بیر چۆته‌وه و له‌جیاتی یه‌ک گرتن هه‌موو هۆش و بیرمان به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوا که له سه‌ر که‌وڵی پڕبه‌ره‌که‌تی حکوومه‌ته‌که‌مان ڕا چه‌ند وه‌زیر یا جێگر و سه‌رۆک بۆخۆمان بقاچێنین!
ئازیزان
ئاخۆ ئێمه چه‌نده له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نهتهوهیییه کانی خۆمان که‌مته‌رخه‌مین و چه‌نده له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاقمی و تاکه حیزبی لێێان دوور ده‌که‌وینه‌وه، که هه‌مووجیهان به ئاشکراو ڕاشکاوی گله‌ییمان لێده‌که‌ن که بۆچی یه‌ک ناگرین و چۆنه ناتوانین له‌حاست دوژمانن و داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان، ببینه‌وه یه‌ک و ویسته تاقمی و که‌سی و حیزبییه‌کان جارێ وه‌لانێین و پاش وه‌دی هاتنی هه‌موو مافهنهتهوایهتییهکانمان له‌سه‌ریان بهشهڕێین. ئایین شتێکی پیرۆزه، بیروباوه‌ڕ پیرۆزه، هه‌ڵوێستی سیاسی پیرۆزه، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیش چ که‌سی و چ تاقمی و حیزی پیرۆزن، حیزبایه‌تیش پیرۆزه و فره‌حیزبیش له‌وی پیرۆزتر، په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ش له‌گه‌ڵ دراوسێکان پیرۆزه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان به‌گشتیش پیرۆز، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌و پیرۆزییانه کاتێک له سنووری خۆیان تێده‌په‌ڕن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی و ناسنامهکۆمهڵایهتییهکان و سه‌ربه‌ستی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌که‌نه گه‌ڵایه‌کی وه‌ریوی دارێکی به‌ساڵاچوو و ده‌یانهاڕن و ده‌یانده‌نه ده‌م ڕه‌شه‌با، پیرۆزییه‌کان پیس ده‌بن و له‌ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان لاده‌ده‌ن.
فره‌حیزبی له وڵاتانی دێمۆکرات و پێشکه‌وتوودا خێر و به‌ره‌که‌ته، نه‌مامی ئازادی و دێمۆکراسی پێده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ڵه‌کان له‌قاو ده‌دا و ڕاستیان ده‌کاته‌وه و بڕیار و ویستی گه‌ل به‌سه‌ر میریدادهسهپێنێ، به‌ڵام به‌و شێوه‌ی له وڵاتی بهڵالێدراوماندا بۆتهباو، ده‌بێته مایه‌ی قه‌یران و دووبه‌ره‌کی و چه‌ندبه‌ره‌کی و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیی تاقمی کردن و سه‌ره‌نجام لێک ترازانی جمگه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان. ئه‌وجار پیرۆزییه‌که‌ی پیس ده‌بێ و خێری پێوهنامێنی که هیچ، شه‌ڕیشی لێ په‌یداده‌بێ!
ئیسلام به‌پێی ناوه‌که‌ی دینی ئاشتی و به‌ئاشتی پێکه‌وه ژیانه، کاتێک ده‌کرێته بانگه‌شه بۆ کوشتن و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌کی و کورده کوته‌نی “شه‌ل و کوێرم، که‌س نابوێرم” پاک وپیس، چاک و خراپ موسوڵمان و دژه‌ئیسلام و له منداڵی هێشتا له‌دایک نه‌بووڕا بگره تا به‌ساڵاچووی له‌رزۆکی هێز و تین لێبڕاو، وێکڕا به داسی مه‌رگ ده‌دروێته‌وه، کاتێک ته‌نانه‌ت مزگه‌وتیش له‌کاتی نوێژی هه‌ینیدا ده‌کاته ئامانجی کوشت‌وبڕ، کاتێک به‌کار ده‌برێ بۆ دووبه‌ره‌کی سازکردن له‌نێو برایانی موسوڵمانی کوررد بۆ مه‌رامی تایبه‌تیی حیزبایه‌تی، چۆن ئیسلامه‌تییه‌که‌ی تێدا ده‌مێنێته‌وه؟
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌کوردستاندا به‌ناوی بیروبڕوای سیاسی لهگؤڕێدایه، له‌ڕاستیدا باوه‌ڕ نیه، قه‌یرانی باوه‌ڕه. ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵگاکه‌مانی لێ دابڕدابڕ و پارچه‌پارچه کردووین و خه‌ریکه دهمانهاڕێ. سوودی گشتیی گه‌ل و کۆمه‌ڵگای له‌بیر بردووینه‌وه و هه‌مووی لێ ده ویستهتایبهتییهکانی خۆماندا کورت وپوخته کردووینه‌وه و به‌ره‌و ئاقارێکمان ده‌با که سه‌ره‌نجامه‌که‌ی له شکان و شه‌رمه‌زاری به‌ده‌ر نیه.
خوێنه‌رانی هێژا
له‌کۆتاییدا هیوادارم ڕه‌خنه‌م لێ نه‌گرن که بۆ نموونه‌کانم به‌ناو لێره‌دا نه‌هێناون. ئه‌وه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کردووه که نموونه‌کان له هه‌واڵه‌کانی ڕۆژانه‌دا له هه‌موو تۆڕه ئینتێرنێتی و ڕۆژنامه ئه‌له‌کترۆنی و نا ئه‌له‌کترۆنی و گۆڤار و نووسراوه‌ی بڵاڤۆکه‌کانی کوردستان و جیهاندا هه‌ن و به‌چاو پێداخشاندنێک نه‌ک هه‌ر یه‌ک و دوو، به‌ڵکوو به‌سه‌دان له‌هه‌رکامیان ده‌دۆزنه‌وه.