لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات ، خولێکی فێرکاری ” خوێندن و نووسین ” بە زمانی کوردی بۆ مناڵانی کورد لە رێگای تۆری ئینترنێتی ” یوتووب”ەوە کە سەرجەم ٢٤ ویدۆیە ، کۆتایی پێهات .
ئەو خولە فێرکارییەی زمانی کوردی لەلایەن مامۆستا سەلاح حەبیبولازادە و بە کامیراوانی کاک ناسر جوامێری بەرهەم هێنراوە .
سایتی پیشمەرگەکان وێرای دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی کردن بە هەردوو بەریز و تەشکیلاتی دەرەوەی وڵات ، بە مەبەستی کەڵک وەر گرتنیان بۆ فێر بوونی زمانی کوردی ، سەرجەم بەشەکانی بە ریز لێرە دانایەوە.
بەو هیوایەی جێگای رەزامەندی ئێوەی بەرێز بن .