"an independent online kurdish website

سێ پارچە هەڵبەست

دار و ئاسمانrehman-sofi

دارێک لە  باران دا،

لەم دەور و بەرە دەگەڕێ

لە ژێر لێزمەی و هەوری بۆزدا،

بە پەلە لە ئێمە تێدەپەڕێ

دیارە کێشەیەکی هەیە

لە بارانەوە ژیان دەهێنێ

وەکوو ڕیشۆڵەیک لە نێو باخی میوەدا

ئەودەمی باران خۆشی دەکاتەوە

دارەکەش دەوێستێ

بێ بزوە لە شەوانی ڕووناکدا

ڕاستەوخۆ دەترووسکێتەوە

چاوەڕوان وەک ئێمە، بۆ چاو لێکنانێک

تا دانار دانار بەفر لە فەزادا دەپشکوێ.

ڕوخسار بە ڕوخسار

لە ڕێبەندان دا دوایمەرگ ماوەکان داماون

باڵندەکان بە دڵ هەڵنەفڕن،

ڕۆح دیمەنی سروشتی ڕووشاند بوو،

هەر وەکوو پاپۆڕێک سەکۆی لەنگەرگە

تا لەنگەری بگرێ

دارێک پشت لێرە وێستا بوو

قورسایی بەفر بە کوڵۆشی پواو دەپێورا

شوێن پێ لە سەر توێژاڵە سەهۆڵ

لەژێر خێوەتدا زمانی لاواز کرد بوو

ڕۆژێک شتێک هاتە بەر پەنجێرەکە

من سەرم هەڵێنا، کارەکە پەکی کەوت

هەموو شتێک ڕووی خۆی وەرگێڕا

ئەرد و من بۆ لای یەک قەڵەمبازماندا.

زایەڵە         

لە ژێر دارێکدا وێستابووین

هەستمان بەوە دەکرد، کە

ڕۆژگار بۆ قووڵایی نووقم دەبوو

قلەڕەشە بە قڕەقڕ فووی لە ئێسکی مردوو دەکرد

گۆڕستان و حەوشی خوێندنگە

بەرین تر دەگەینە یەکدی

وەکوو شەپۆلی زەریا یەکدی بگرن

زایەڵەی ناقووسی کلیسا لە فەزادا

وێنەی فڕۆکەی دەمبادەوە

بە هێزی ئەهۆنی دەم با

بێدەنگێکی زۆریان بەجێ هێشتبوو لە سەر زەوی

دارەکەش بە ئەسپایی،

هەنگاو بە هەنگاو شوێنی بە جێما.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی