"an independent online kurdish website

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 02.03.2014 سیمینارێک لە شاری زوریخ بە بەشداری بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب کە بۆ بەڕێز کاک خۆسرەو عەبدۆڵای ساز کرابوو بەڕێوە چوو .pdki-zurkh-20140302-01

سەرەتا لە لایەن  بەڕێز ھیوا خۆشنمەک بەرێوبەری بەرنامەکە بە خێر ھاتنی بەشداربوان کرا و دواتر بە سرودی ئەی ڕەقیب خۆلەکێک  بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کۆردستان بەرنامەکە دەستی پێکرد

سەرەتا کامران ڕەسوڵی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سویس وتەیەکی  کورتی پێشکەش کرد.

بە دوای ئەو دا لە لەیەن بەڕێوبەری سمینارەکە  کورتەیەک لە ژیانی ئاکادمی و سیاسی بەڕێز عەبدوڵایی  پێشکەشی بەشداربوان کرا

پاشان داوا لە میوانی سیمینارەکە  بەڕێز عەبدوڵایی کرا کە تەشرتف بێنێت بۆ پێشکەش کردنی وتارەکەی.

کاک خۆسرەو لە سەرەتای وتارەکەی دا ئاماژەی بە ھەموو لایەنەکانی زمانی زگماکی دا و نەقش و ڕۆلی زمانی دایکی لە ژیانی منداڵ دا بۆ بەشدرا بوان شی کردەوە، ناوبراو وێرای پێداگری لە سەر ئەوەی کە دایک و باوک دەبێت ڕۆڵی بەھێز لەژیانی منداڵ دا بگێرن ھەر بۆیە قسە نکردنی منداڵانی کوردی لە تاراوگە  بە زمانی  زگماکی بۆ کەم تەرخەمی دایک و باوک گێرایەوە،ناوبراو لە درێژەی وتارەکەی دا  ئاماژەی بە لایەنی مێژووی و سیاسی زمانی زگماکی دا و زیندوو ھێشتنەوە و مانەوەی ھەر نەتەوەێک بۆ زمانی زگماگی گەڕاندوە وە  ئاماژەی بەوە دا کە  زمان کۆڵەکەی ئەسڵی پێکھینانی نەتەوە یە.

دواتر کاک خەسرەوە بە زمانی فەرانسەیی  وتەیەکی کۆرتی پێشکەش کرد

لە کۆتایی دا  بەڕێزی وڵامی پرسیاری بەشیک لە بەشداربوانی دایەوە

بەرنامەکە دوای 2 کاتژمێر بە سرودی  ئەی ڕەقیب کۆتایی پێ ھات

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی سویس


 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی