ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن به یه‌کگرتن بکرێت که به دڵنیایه‌وه هه‌روایه، که‌وایه حدکا‌و حدک ئه‌رکی ره‌وای خۆیانه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌یان له قوربانیدان نه‌پرینگێنه‌وه، جا چ ئه‌وانه‌ی به بیانووی بۆ یه‌کده‌گرنه‌وه ده‌رۆن‌و چ ئه‌وانه‌ش که بۆ یه‌کناگرنه‌وه ده‌رۆن؟
که جار‌و بار ده‌بیسین ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب رۆیشت، بێگومان ناخۆشه‌و مافی هه‌ر تاکێکیشه گه‌رچی پرنسیپی ئه‌خلاق له سیاسه‌ت کردندا دیاره‌و به‌ڵام له‌وه ناخۆشتر ئه‌وه‌یه که ره‌نگه پله‌ی حیزبی له حیزبی یه‌کگرتوویی دێمۆکراتی سبهیو هه‌روه‌ها مه‌سله‌حه‌تی شه‌خسی وهخهتهر کهوتبێتو جا تێرێک تێئۆریشی بۆ دادهتاشێتو سه‌ره‌نجام مێدیای بێکارو بێعاریش زوو بڵاوی ده‌که‌نه‌وه .
بۆ ده‌ڵێم ناخۆشتر، چۆن ئه‌و مرۆڤه خۆی له حیزب که هیچ له یه‌کگرتنه‌که‌ش، که داوای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه وه‌گیان هاتووهکهیانه به فه‌رزتره، به واتایه‌کی تر خۆی بۆ خه‌ڵکی ناوێت، به‌ڵکوو سه‌ره‌تا خه‌ڵکی بۆ خۆی‌و پاشان خۆشی بۆ خۆی ده‌وێت .
ئه‌گینا چه‌ندین ساڵه هاوار ده‌که‌ین یه‌کگرن گه‌رچی زۆر دره‌نگ وه‌ڵامیان داینه‌وه‌و هێشتا تروسکه‌کانی نوورێکی لاوازن، به‌ڵام دیسان جێی هومێدی شه‌وانی پڕ تیره‌و تارمانن، له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا بیستنی ئه‌مجۆره هه‌واڵانه گه‌رچی ناخۆشن، به‌ڵام گه‌ر له‌سه‌ر پرسی یه‌کگرتن برۆن ئه‌وه باشتره تا بمێننه‌وه‌و به‌ردی زیاتر بخه‌نه سه‌ر رێی قه‌تاری وهرێکهوتوو به‌ره‌و ئیستیگای یه‌کخستن که به وته‌ی هێندێ رێبه‌رانی دوور ئهندیشی حیزب “تازه به‌ره‌و دواوه گهراونهوهی نیه‌و ناشکرێت بگه‌رێته‌وه “.
لام وابوو که ئه‌ندامان ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر برۆنه پێش تا جێیه‌ک هه‌ره‌شه له ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه له حیزب‌دا بکه‌ن، که بۆچی یه‌کناگرنه‌وه رێبه‌ران! که‌چی به‌داخه‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت، واته بۆچی یه‌کده‌گرنه‌وه؟ ئه‌مه راست مه‌نتقی به‌رێوه‌بردنی ناراسته‌وخۆی خائینان به حیزب‌و گه‌لی کوردی له ژێر چه‌کمه‌ی سته‌می، کۆماری ئیسلامی له روژههڵاتمانه. گوتویانه بۆ باشه پێش که‌وه یان “که گوڵ نیت درروش مه‌به ” که‌چی هێندێک هه‌نه که دروهکهشیان ده‌که‌نه گوڵ‌و ده‌یکه‌ن به چاوی خونچه‌ی تازه پشکووتووی یه‌کگرتندا. ئه‌مه ده‌بێ چ میدیایهکو چ بیرێکی له پشت دا بێت، بۆیه داوا له خاوه‌ن بیرانی ئه‌ندێشه‌ی یه‌کگرتن له حیزب ده‌که‌م که زیاتر دیالۆگ‌و زووتر ئه‌م برینی لێکدابرانه سارێژ بکه‌ن تا ئه‌وانه‌ی دوردونگن به خۆدا بێنه‌وه‌و بیرله هه‌ڵاتن له مه‌یدانی یه‌کخستنه‌وه‌ی حیزب نه‌که‌نه‌وه. باشه ئێمه‌مانان که نه‌سڵی شۆرشینو ده‌فته‌ری سیاسی یان کۆمیته ناوه‌ندی نین چمان که‌متره له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی؟
ئه‌وانه‌ی که له پێناو پله‌و قازانجی شه‌خسیدا مه‌سله‌حه‌تی میلله‌ت ده‌خه‌نه ژێر پێ ناتوانن سبه‌ی به‌رانبه‌ر بنهماڵەی زیندانیانی سیاسی‌و شههیدانو زامدارانی خه‌ڵکه‌که‌مان سه‌ربه‌رز بن .
حیزبی دێمۆکرات له پێناو یه‌کگرتنه‌وه‌و به هێز بوونی هێزه‌که‌یدا وه‌ک یه‌که‌م هێزی سیاسی رۆژهه‌ڵاتمان نابێ له قوربانیدان‌و پرته‌و بۆڵه‌ی مهسلهحهتچیان بترسێتو هه‌روه‌ک له‌پێناو ئازادی‌دا له هیچ جۆره شه‌رێک نه‌ترساوه‌و ته‌نانه‌ت به قه‌ت ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئێستای هه‌ر سه‌رکرده‌ی فیدای باره‌گای به‌رزی سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌ی کردوه .
نزار کوێستانی – فینله‌ند