"an independent online kurdish website

ئه‌وا دیسـان   سـاڵ    نـوێیه‌  

خـه‌لكان هاتن ‌گوڵـیان   پێیه‌   ahmad_deshti_01

 

هه‌موو شاد و دڵ   خـه‌ندانن

له‌ گۆوه‌ند و  له‌   سـه‌یرانن

 

شاریان  هه‌مووی ڕازاوه‌یه

پـڕ له‌  گوڵ  و   پاراوه‌ ‌یه

 

ده‌ست‌‌ له‌ملن دۆسـت ویاران‌

به‌بزه‌ی‌ لێوان‌ ده‌چنه ‌سه‌ران

 

به‌لام كوردی‌غه‌ریب و دوور

دڵ پڕ خه‌م و به‌بێ سـروور

 

هه‌رچاوه‌ڕێن  كه‌وا  شادبن

خاوه‌ن‌خـاكی سـه‌ربه‌خۆ بن

 

جه‌ژنه  بگرن   به‌ ئـازادی

له‌هه‌وارمان   به‌دڵی  شادی

 

ئاڵای  ئێمه‌ش    شه‌كاوه‌بێ

سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردمان‌هه‌بێ

 

ئه‌وسا  سه‌دان  چه‌پكه‌ گوڵم

له‌گشت شوێن و شاری دڵم

 

بۆجه‌ژنـانه‌  و پیرۆز بایی

پێشكه‌ش  ‌ده‌كه‌م‌  به‌دڵنـیایی

 

به‌ڵام هیشتان‌‌ ده‌ستی نه‌یـار

ماوه  ‌ له‌‌سه‌ر خاكی هه‌وار

 

داگیـر   كه‌ران ‌نه‌گـۆڕاون

یه‌كترده‌گرن خه‌ریك داون

 

نه‌یارانی  پیس  و ناكـه‌س

له‌سه‌نگه‌رن‌په‌سـت‌وته‌ره‌س

 

پاك نابنه‌وه‌ زۆر  نامه‌ردن

هه‌ دوژمنن ودژبـه‌ كوردن

 

به‌ڵام منیش پـه‌ند وه‌رده‌گرم

تازه‌  له‌ ژێرده‌سـتان نامـرم

 

فێلی  نه‌یار له‌  نـاو ده‌بـه‌م

دوژمـنانم  ڕیسوا   ده‌كه‌م

 

چه‌ند بكوژبنخه‌یاڵ خـاون

سه‌ر ناكه‌ون   ژین بڕاون

 

تازه‌ ئه‌من  وه‌ك ڕابوردوو

قـه‌ت نابمه‌وه‌ به  ئاوردوو

 

چاره‌ی ده‌ردی خۆماده‌كه‌م

دوژمنانم    له ناو  ده‌بـه‌م

 

یه‌كتـر ده‌گرین‌ تا سـه‌ركه‌وین

له‌گه‌ل ‌‌یه‌كتر ڕێك ده‌كـه‌وین

 

نه‌وت وکان وسامانی خۆم

نایده‌م‌به‌که‌س‌سه‌روه‌تیێخۆم

 

له‌ یاد ‌ناكه‌م ئه‌وانه  بوون

خـاوه‌ن‌ ئه‌نفـال‌ و كیـمیا بوون

 

هه‌رچی‌هه‌مبوولێیان‌سه‌ندم

گیانی  هـه‌زارانیان  بردم

 

هه‌زار  هـه‌زار شه‌هیدم دا

بۆ كوردستانی خـۆمم  دا

 

سـاڵه‌ها یه‌ ته‌عریب ‌ده‌كه‌ن

کان و نه‌وتم داگیر ده‌که‌ن

 

به‌ نـاوی  دین ده‌مبه‌زێنن

دێنه‌ سه‌رم ده‌مره‌تێنن

 

لێ  ناگه‌ڕێن به‌  ئازادی

ساتێ بژیم به‌ دڵی شادی

 

دوژمن له‌ خاكم ده‌رده‌كـه‌م

سـه‌ربه‌خۆییم دابین ده‌‌كه‌م

 

گشت‌ سامان‌ و سه‌روه‌تی‌خۆم

نایده‌م‌ به‌ که‌س من‌ ماڵی‌خۆم

 

نه‌خشه‌ی‌كوردوكوردسـتانم

ده‌ده‌م له‌ گشت   ه‌تله‌سانم

 

خاوه‌ن قه‌واره‌ی‌كورد ده‌‌بم

له‌‌ژێرده‌ستی ‌یچ كه‌س نا‌بم

 

شارو  گوندم  جوان ده‌كه‌م

به‌رگی شـایی له‌‌به‌ر ده‌كـه‌م

 

له‌چیاوده‌شت وهه‌موهه‌ردم

بۆ شه‌هیدی ڕۆله‌ی كوردم

 

هه‌زار هه‌زار چه‌پكه‌ گوڵان

ده‌به‌م‌‌ بۆ سـه‌ر گلكۆی‌ نه‌مـران

 

نه‌فرین ده‌که‌م له‌ داگیرکه‌ر

له‌ خائین و پیس و ده‌غـه‌ر

 

کێ که‌دڕک‌وگه‌نده‌ل‌کـاره

ده‌بێ  بڕونه‌له‌م   هه‌واره

 

منیش وه‌کو هه‌مووگه‌لان

ده‌رۆم‌به‌ره‌ولوتکه‌وسه‌ران

 

ده‌چنم‌سه‌دان‌ چه‌پکه‌گولان

دەچمه‌ ڕێزی هه‌مووگه‌لان

 

ده‌رۆم به‌ره‌وبه‌رزی‌به‌هار

ڕزگار ده‌که‌م خاکی هه‌وار‌‌

 

به‌سامان و  نه‌وت وکانم

وه‌پێش ده‌خه‌م کوردستانم

 

سازش‌ناکه‌م له‌گه‌لدوژمن

له‌سه‌ ربستێ له‌خاکی من

 

 به‌‌یادی هاتنی سه‌ره‌ ساڵی نوێ وجه‌ژنه‌ پیرۆزه‌.

پێرۆزبێت جه‌ژنی نه‌ورۆزی کوردان

له‌ دڵسۆزانی  کوردو    کوردستان

خوایه‌ سه‌رکه‌وێ کێ کوردی  پاکه‌

هه‌رکێ دڵسۆزه‌ و بۆ گه‌ل و  خاکه  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی