٦٨ساڵ پێش ئێستا، لە دونیایه‌کی پڕلە شه‌ڕ و شووڕ، پر لە خورافات، دونیایه‌کی لێواو لێو له زوڵم و زۆر و ناعەداڵهتی و دیکتاتۆری،
دونیایەکی پر لە برسییەتی و دوور لەم پێشکەوتنانه‌ی تکنیک و تەکنۆلۆژیای ئەمرۆی،رێبەری کورد پێشەوا قازی محهممەد، لە ئیرانی شاڕهتێنراوی داگیرکەردا، لە کوردساتێکی فیودالیته و نەخوێندەوار، لە کوردستانی بێ کارخانە و، دوور لە سەنعەت و کۆمپانیا و بازرگانی. بە دەستی خاڵی به‌ڵام بەفیکری كراوه و پێشكه‌وتنخواز وباوه‌ری قووڵ بە مافە ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كورد، ده‌ستی دایه كارێك كه كورد تا ئه‌و كات هه‌ر بۆی خه‌ون بوو.
پێشه‌وا به هه‌ڵكردنی ئاڵای كۆماری كوردستان نەتەوەکەی له گه‌ڵ مافه‌كانی ئاشت و ئاشنا كرده‌وه و بناغه‌ی به به فه‌رمی ناسرانی مافە ئینسانی و نەتەوەکانی كوردی كه لە سەر خاکی خۆی لێ بێ بەش بوو، به پته‌وی داڕهشتهوه. سەرۆک کۆماری کورد قازی محهممەد رێبەرێکی پر لەئەندێشەو فیکربوو، بناغەیەکی بۆ کورد‌و کوردستان کردە دییاری كه کورد بۆ هه‌تا هه‌تایه شانازی پێوه بکات،و دوژمنانی بێگانە لەگەڵ دیموکراسی و عەدالەتی كۆمه‌ڵایه‌تییش پێی ریسوا بن. نەترسی و لێهاتوویی بریاری سەر بە خۆی کوردستان لەو سەر دەمەدا، لە لایەن سەرکردایەتی کورد و شەخسی پێشەوا قازی محهممەد،یەکیک خاڵە هەرە گرینگەکانی ژیری و دوور بینیی پێشەوای کورد بوو.
پاشان بە سیستەم ئیدارەکردن و نێوه‌رۆكی دەوڵەتهکەی (کۆماری کوردستان) رێکخستنی هێزی چه‌كداری كورد له چوارچێوه‌ی سوپای میللی دا، دیاری کردنی ئالای کوردستان، دامه‌زراندنی ریکخراوە مەدەنییەکانی وەک : ژنان، لاوان و برەوی رۆژنامه‌گەری، باوەڕی بەئازادی به واتا راسته‌قینه‌كه‌ی و پاراستنی بەکسانیی مافی شارۆمه‌ندی دانیشتووانی كوردستان (مەبەست غەیرە کوردەکانە لە کوردستان) هه‌موو نیشانه‌ی دوور بینی و تیژ بینی ئازاد بیری پێشەواکەمانە. هه‌موو ئه‌مانه مشتێكن له خه‌رمانی پڕ به‌ره‌كه‌تی ئه‌و خه‌باته و ئەرکە قورس و قایمەی نەتەوەی کورد كه سەرۆک کۆمارەکەمان شه هیدی نەمرپێشەوا قازی محەممەد رێبەریی کرد و بونیادی نا بۆ نەوەكانی داهاتوو وکردی بە دیاری.
ئەگەر ئەمرۆش لە پاش لە شە ست و هەشت له ساڵ شەهید بوونی سەرۆک کۆمار پێشەوا، كوڕ و كچ ، پیر و لاو بە دەستە گوڵی خۆشەویستی و رێزه‌وه لە سەر گڵکۆی شەهیدانی ١٠ی خاکەلیوە رادەوەستن ،نیشانەی ئەوەیە كه فیکر‌و ئەندێشەی قازی محەممەد و شەهیدانی دەی خاکەلێوە بووه بە باوەرێک بۆ نەوەکانی داهاتووی نەتەوەكه‌مان. هەر بۆیە هەموومان لە ساڵرۆژی شەهیدانی دەی خاکەلیوەدا، رۆژی شەهید بوونی پێشەوای کورد قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان ،دەبێت خۆمان شەرمەزار نەکەین .
با هەموو نەتەوەی کورد لەم رۆژەدا، یه‌كده‌نگ بەدوژمنانی کورد بڵێن فەرموودەی پێشەوامان بۆ هه‌میشه لە گوێ و بیرمان دا دەزرهنگێتەوە : ئیوە قازی محەممەدێکتان شەهید کرد، ئێستا به میلیوێنان قازی محەممەد لە مەیدانی خەبات دان.