ئه‌مشه‌ویش وه‌ك هه‌میشه
خه‌م و خه‌یال هاتنه‌وه لام
بردمیانه‌وه شه‌وگارانی زوو
هه‌موو خه‌م و ئازارانیان
گێڕایه‌وه و هێنایانه‌وه لام
من به هیوای گه‌رانه‌وه‌ی
ئازارانی دوێنێ نه‌بووم
چاو له ڕۆژی به‌خته‌وه‌ری
پڕ له شادی و سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانی سه‌رکه‌وتوو بووم
من نه‌م ده‌ویست چاوه‌ڕوانیی و
کارونی خه‌م بگه‌ڕێنه‌وه
دیسان دڵی پڕبرین و‌ئازارانم
له‌م وه‌ڵاته شیرینه‌ی خۆم
چیدی‌نه‌هامه‌تی و‌ئازارانم نه‌بینمه‌وه
من به هیوای ئازادی بووم
که هه‌وارم سه‌ربه‌خۆ بێ
کوردستانی منی مرۆڤ
بۆ هه‌تایه ڕزگار ببێ
کوردیش خاوه‌ن ده‌وله‌تی بێ
من نامه‌وێ هه‌مووشه‌وێ
له خه‌ویشدا پشوێ نه‌ده‌م
دیوه‌جمه‌ی کاره‌ستان بێنه گژم
له کاشیانه و هه‌واری خۆم
تاوێ پشوی ژینم نه‌ده‌م
ئای درێژبوون شه‌وی تارم
له‌م ژیانه‌ی بێ نه‌وای کورد
له‌وه‌تی هه‌م چاوی سورم
له تاو ره‌نج و ئازاره‌کان
خوێن ده‌ڕژێ له داخی کورد
به یادی ئازاره‌کانم