گه‌لۆ کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان خاوه‌ن خاک و زمان و هه‌موو بنه‌ماکانی گرنگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی و ساڵه‌های ساڵه
له سه‌ر خاکی خۆیدا له ناو زێدی باوک و باپیرانی خۆیه‌وه ده‌ژیت. به‌ڵام زۆر جێگای داخه که‌وا تا ئه‌مرۆکه‌ش گه‌لی کورد نه‌یتوانیوه که وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازاده‌و سه‌ربه‌خۆو خاوه‌ن کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه بێت و به هه‌موو مافه ره‌واکانی میللی خۆیه‌وه شاد ببێت و خاوه‌نی ده‌وله‌ت وکوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ بێت،هه‌تا ئه‌م ساته‌ش له ژیر چنگی عاره‌ب و ڕۆمی وعه‌جه‌مه‌کاندا گه‌لی کورد ده‌نالینێت و دووره له هه‌موو کیانێکی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که له‌مێژه ڕۆله‌کانی کورد خه‌بات بۆ سه‌رکه‌وتن و وه‌دی هاتنی ده‌وله‌تێکی کوره‌واری سه‌ربه‌ۆزیی کوردستان ده‌که‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پیرۆزه‌ش به هه‌زاران هه‌زار شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی دراوه‌و له‌وه‌تی که کوردیش هه‌یه له خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و وه‌ده‌ست هێنانی هه‌موو مافه ڕه‌وکانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌وه هه‌گیز نه‌وه‌ستاوه، هه‌میشه هه‌ولی بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کوردستان داوه.
به هه‌زاران رۆله‌ی قاره‌مان و ڕابه‌رو سه‌رکرده و دلێرانی هێناوه‌ته مه‌یدان و به درێژایی دیرۆک بۆ رزگاری کوردستانی خۆی قوربانی داوه،به‌ڵام هه‌تا ئه‌م ساته‌ش کورستان وه‌ک ڕابوردو وی پڕ له کاره‌سات و ناخۆشی و کوشتن و ماڵوێرانیه‌کان به دوور نیه، هه‌ر کات و ساتێ ئه‌م گه‌له کورده له کاره‌سات ومالوێرانیه‌کانیه‌وه هه‌رده‌م نه‌زیکه، داگیرکه‌ران کوردستان هه‌روه‌ک به درێژایی مێژوو کوردستانیان داگیر و خاپورو ئه‌نفال و کیمیا بارانیان دژ به کورد ئه‌نجام داوه و کردیانه، ئه‌مرۆش ئه‌و خه‌سله‌ته و هه‌سته که‌سیفه‌یان هه‌ر له مێشک دا ماوه، که‌زۆر دڕندانه پدژ به کورد نوه‌ستن و بۆ گیر‌و گرفت و سازدانی کاره‌ساتان هه‌رده‌م ئاماده‌ن و چاویان هه‌رگیز به گه‌لی کورد هه‌ڵنایه‌ت و ئێره‌یی به‌م کوردستانه زه‌نگین و پڕ له سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و کانمان ده‌به‌ن،حه‌زی داگیرکردنی ئه‌م هه‌موو سه‌روت و سامانه‌ی کورد حه‌زی ئه‌وان داگیرکه‌رانه‌یه که هه‌میشه بۆ داگیرکردنی کوردستان ده‌ست بۆ هه‌موو جنایەتێکه‌وه ده‌به‌ن و تا بۆیان بلوێت وازله کورد و کوردستان ناهێنن، داگیرکردنی کوردستان هه‌میشه له هه‌ست و بیریان زیاد ده‌کات، ئه‌وان نامرۆڤانه هه‌رگیز نایانه‌وێت واز له گه‌لی کورد بهێنن ک ه به ئارامی بژیت وئێمه‌ی کوردیش بۆ خۆمان خاوه‌ن خاک و سه‌روه‌رت و سامان و ده‌وله‌تێکی میللی خۆمان بین، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌تا ئه‌م ساته‌ش حه‌ز له دروست کردنی ئالۆزی و ناڕه‌وایی دژ به کورد و کوردستان ده‌دن،هه‌میشه له هه‌ولی ئه‌وه‌دان که کیشآه‌کان له کوردستان هه‌ر گه‌وره‌تر و زیادتر و ئالۆزتر بکه‌ن،تا بتوانن له ژێر په‌رده‌وه و به ئاشکرا‌ش کوردستان به‌ره‌و دوا بگێڕنه‌وه، به‌لکو بتوانن که ئه‌و هه‌موو سه‌وه‌ت و سامانی کورد وه‌ک هه‌میشه داگیر بکه‌ن.
بۆیه هه‌رده‌م له هه‌ول و ته‌قه‌لان که چی گرفته به هه‌ر نرخێکه‌وه بێت بۆ کورد بیسازن و کاری بۆ ده‌که‌ن، که هه‌رگیز گه‌لی کورد یه‌کتر نه‌گرێت و به‌لکو کورد به گژ کورد داببه‌نه‌وه و بتوانن که شکه‌ست به‌و ئه‌زموونه‌ی گه‌لی کورد که خه‌ریکه به‌ره‌و سه‌رکه وتنه‌کان ده‌روات، جێی داخه که زۆی کورد هه‌ن که به ناو ڕۆشه‌نبیرو مامۆستا‌ن و یان زۆر له که‌سایه‌تی و تاکی کورد،که هه‌روه‌ک ڕابوردوو به خه‌راپ بیر ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌مرۆش وا خه‌ریکهن دیسان ده‌سته ڕه‌شه‌کانیان وه‌ده‌ر ده‌خنه‌وه، به ویست و خواستی زۆر له نه‌یارانی کورد هه‌ولی گیره‌شێوێنی و نائارامی و سه‌رنه‌که‌وتنی کورد له پرۆسه‌کانی دیموکراتیانه‌ی ئه‌مرۆی دا ده‌ده‌ن و بۆ شکه‌ست پیدانی کوردستان له زۆر رووه‌وه ده‌ستی که‌سیفیان وا درێژ کردووه و ده‌یانه‌وێت که ئه‌و ئارامی و وه‌زعه‌ی که له کوردستان ئه‌مرۆ له ئارادایه.تێکی بشکێنن، به داخه‌وه گه‌لێ له به ناو کورد‌و رۆژنامه‌وانی و ڕۆشه‌نبیریه‌وه،هێشتان له ئاستی گه‌ل ونیشتمانی خۆیان دانین و ئاسۆیه‌کی ته‌ژی له نه‌هامه‌تی و وه‌دی هێنانی نائارامی و په‌لامار دانی یه‌کتری و ئه‌وه‌ی که بۆ کورد زیان به‌خشه وا ده‌یقۆزنه‌وه و زیاتر تیری ده‌که‌ن و ڕه‌شبینانه گه‌لێ جارانیش به ناوی کوردایه‌تیوه کارێ ده‌که‌ن که پێم وایه که‌متر له ناو میلله‌تانی بێگانه‌دا ئه‌م ڕه‌وشه زشته هه‌یه،که‌هه‌رگیز ئه‌وان کاره نامرۆڤانه و دژ به خودی نه‌ته‌وییان وه‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵام له کوردستان ده‌بین و ده‌یخوێنینه‌وه که زۆر هه‌ن له ڕۆشه‌نبیرو ڕژنامه نوس و که‌سایه‌تیه‌کانیش،هه‌میشه قه‌یرانه‌کانی بۆ خودی ده‌سان و هه‌ولی به‌ره‌و کاره‌سات بردنیان ده‌به‌ن ، به هیچ شێوه‌یه‌ک سل ناکه‌ن له شێواندن و دژایه‌تی وهێرش کردنه سه‌ر لایه‌ن و که‌سانی پاک و دڵسۆز بۆ کورد‌و کوردستان،که هه‌میشه له ئاوی شێلودا مه‌له ده‌که‌ن و خۆیان به مه‌له‌وان و دڵسۆز و ڕاست ده‌بینین، هه‌رچه‌ند که دوریشن له پاکی وڕاستی گوتن و مه‌به‌ستیان ته‌نیا شێوندنی ڕاستیه‌کانه، که‌هه‌میشه به ناوی به‌رگری کردن له ڕاستی و ره‌وایی کاهر بۆ مه‌به‌ستی دوژمنانه‌وه ده‌که‌ن،که زۆر دوورن له ڕووی ڕاستیه‌کانه‌وه و گه‌لێ شت به‌ره‌واژ ده‌که‌نه‌وه و وه‌ک یاری دوژمنانی ڕاسته‌قینه‌ی کوردستان هه‌میشه له مه‌یدانن و ته‌نانه‌ت نۆکه‌رایه‌تیش بۆ داگرکه‌رانی کوردستان ده‌که‌ن و بۆ وه‌دی هێنانی مه‌به‌سته گڵاوه‌کانی ئه‌وانه‌ی که ساله‌هایه کورد ئه‌نفال ده‌که‌ن و له ناو ده‌به‌ن به دل وبه گیان نۆکه‌ریانن و کاریان بۆ ده‌که‌ن و قه‌له‌مه ژه‌هراویه‌کانیان به ناڕاستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، هه‌ر بۆیه‌شه بینومانه و ده‌بینین زۆر له‌وان به ناو مامۆستا رۆشه‌نبیرو که‌سایه‌تیه‌کان هه‌ن که تا بتوانن ناهه‌قیه‌کان به هه‌ق و ڕاستیه‌کان به ناڕاست له قه‌له‌م ده‌ده‌ن و به دلنیایه‌وه هه‌ولی ئه‌وه ده‌ن که ساده دڵان و که‌سانی نه‌زان له خشته به‌رن و له‌و ڕێگایه‌وه کارێ بکه‌ن که دوژمنانی کوردستان سودیان پێ بگات و هه‌ولێ ئالۆزی و پلۆزی ده‌ده‌نه‌وه .
ده‌یانه‌وێت که به دڵی داگیرکه‌رانی کوردستان بکه‌ن و ئه‌م کوردستانه شیرینه‌ی کورد به‌ره‌و دوا بگێرنه‌وه، کاره‌سات و ناله‌باری زیاتر له دژی یه‌کتر بسازنه‌وه، هه‌له ناره‌واو زشته‌کانی داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد وه‌سه‌ر بخه‌ن، دیاره که به درێژایی مێژوو زۆر له خودی کوردان له‌م هه‌نگاوه ناله‌بارانه بێ به‌ری نه‌بوینه و هه‌ر بۆیان لوا بێت هاوکاریه‌تی ئه‌وان بێگانه‌و داگیرکه‌رانه یان کردوه‌و ده‌که‌ن، که له ڕابوردوش هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتنی کورد‌و کوردستان بووینه، روداوی ته‌قه کردن له باره‌گای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان،ته‌نیاو ته‌نیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناله‌باره‌یه، که جگه له نۆکه‌ران و دوژمانی کورد ئه‌م کاره ترسنۆکانه ناکه‌ن،که له شاری ڕۆشه‌نبیری و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئه‌نجام درا،هیچ دڵسۆزێکی کوردستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ول نادهات که گیر‌و هرفت و ئاژاوه بۆ کورد ئاوا دروست بکات،چونکه ئه‌م کاره ته‌نیا بۆ سازدانی شه‌ڕی خۆ کوژی و کاره‌ساته‌کانی وه‌ک ڕابوردووه که هه‌تا ئه‌مرۆ ئه‌و زامه قوله‌ی شه‌ڕی خۆیی کردن له سه‌رجه‌سته‌ی کورد هه‌توان نه‌بووه، که ئه‌وان نۆکه‌رو دوژمنه چه‌په‌لانه‌ی که کوردن مه‌به‌ستیانه ودی بێننه‌وه بۆیه‌شه به‌م شێوه ترسنۆکانه و ئاوا پێی هه‌ڵده‌ستن و ده‌یانه‌وێت مه‌به‌ستی گلاوی داگیرکه‌ران دیسان وه‌دی بێننه‌وه،ئه‌م کاره نامه‌ردانه جگه له کاری دوژمنانی دڕنده‌وچه‌په‌ل زیاتر نیه!!! جا له هه‌ر شوێن و له هه‌ر لایه‌ن و جێگایه‌که‌وه بێت ته‌نیاو ته‌نیا کاری دوژمنه، ئه‌مرۆ دبێت کورد زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و مه‌زنتر بێت که له‌وان جۆره کارانه‌ی دوژمنانی کورد هه‌رگیز به هه‌ڵه نه‌چێته‌وه،ئه‌م کاره بۆ سازدانی نائارامی و شه‌ڕی خۆیی کردن بیقۆزته‌وه، ده‌بێت زۆر زۆر هوشیاه‌رو و زانا‌و دڵسۆز بین له‌م باره‌و له هه‌موو ڕویه‌که‌وه که سودی بۆ کورد و کوردستان هه‌یه.
19.4.2014