"an independent online kurdish website


کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە بڵاوکراوەیەکدا بە ڕێکەوتی ٢٨ ئاپریل ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر پلۆنۆمی سێ هەمی خۆی بڵاوکردۆتەوە ،کە لەچەند ڕووبەرەوە شیاوی رامان و ڕاستکردنەوەیە . celil_azad14

سەرەتا پیویستە کە چۆنیەتی گرتن وبەڕیوەچوونی ئەم پلۆنۆمە بۆ ئەندامانی ک،ز،ک و ڕای گشتی کوردستان روونکرێتەوە و،خەسارە شکڵیەکانی بەکەونە بەرباس و،پاشان ناوەرۆکی راستەقینەی روونکرێتەوە. من وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کە لەسەر داوای هێژا سکرتێری گشتی هاوڕێ عومەر بەشداری ئەم کۆبوونەوە بووم و، پێداگرانە لە ٥هاوڕیی دیگە خوازیاربووم کە بەشدار بن بە ئەرکی سیاسی وئەمانەتێکی ئەخلاقی خۆمی دەزانم کە راستیەکان وەک خۆیان بخەمەبەرباس .

پێش قایل بوونی ئێمە بە ئامادەبوون بۆ پلۆنۆم کۆمیتەی ناوەندی رێژەی پێویستی بۆ بەستنی ئەم پلۆنۆمە نەبوو .لەکۆی ١٩ ئەندامی ناوەندی تەنیا ١٠ ئەندام ئامادەی بەستنی ئەم پلۆنۆمە بوون .بەڵام چون باڵی زۆرینە وپاوانخوازی ناوەندی بریاریاندابوو دوای نزیکەی چوارمانگ لە دواکەوتنی کاتی یاسای پلۆنۆم بۆ دەم بەستن وبە روالەت بەیاسایکردنی خۆیان و کارەکانیان بەکەم ترین ریژە ئەم پلۆنۆمە ببەستن ،بەستیان .بە بریاری پێشتری ناوەندی بریاروابوو کە پلۆنۆم بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی ،ک،ن، و جێگرەکان و راوێژکاران ببەسرێت ورەسمیەت پەیدا بکات . روون بوو کە دەیانزانی لانی کەم یەک لە سەر سێی ئەندامانی ،ک،ن، لەم پلۆنۆمەدا هاوبەش نابن ،بۆ چارەی ئەم خەسارە و بەروالەت رەسمیەت دان بە کۆبوونەوەکەیان بڕیاریان دابوو تەنیا دووکەس لە هاورێیانی دەرەوەی کوردستان هاوبەشی کۆبوونەوەکەبن وخاوەنی دەنگ بن ، کەئەمەخۆی شکانی بریاری پێشتری ک.ن. ولادان لە پەیرەوی ناوخۆی ک،ز،ک، بوو . ئەو دووهاورێیەش لە بازنەی باڵی پاوانخوازبوون هەربۆیە ریگایان دابوون کە بەشدار بن .

دوای ئەوەی هاورێ عومەر لە باسێکی راست ورەوادا وتی کە ئەمە نەشیاوە و دەبێ هەموو ئەندامانی ناوەندی خاوەنی دەنگی خۆیان بن وکەس بۆی نیە ئەم مافەیان زەوتکات  ،ئەوسا ملیاندا بۆ بۆچوونەکەی کاک عومەر . کاتێ کە دڵنیابوون لەوەی دەتوانن بەهۆی داخوازیی کاک عومەر لەمن و من لە ٥ هاورێی دیکە پلۆنۆم رەسمیەتی هەیە پلۆنۆمیان گرت. لەم پلۆنۆمەدا تەنیا دووراپۆرت پێشکەشکرا کە بریتی بوون لە راپۆرتی سیاسی ورێکخراوەی کە لەلایەن هاوڕێ عومەرەوە پێشکەشکران . شایانی باسە هیچ کەس لەدوورو نزیک ووشەیەکیشی لەسەر راپۆرتی سیاسی هاورێ عومەر نەبوو تەنیا من نەبێت .

راپۆرتی رێکخراوەیش دەهات هەر دووچاری ئەم چارەنووسەبێت کە پاش ئەوەی من لەسەری دوام تەنیا بۆ بەرپەچدانەوەی بۆچوونەکانی من چەند هاورێیەک ووردە باسێکیان لەسەر راپۆرتی رێکخراوەی کرد .ئەوەی لەم پلۆنومەدا باسینەکراو لەدوورو نزیک کەس بەلایاندا نەچوو ئەم خاڵانەی خوارەوە بوون .

١_ هیچ راپۆرتیک لە هیج ناوەندو رێکخراوە ویەکەیەکی حیزبەوە نەدراو باسی هیچکام لە یەکە وناوەندانە نەکرا .

٢_هیچ راپۆرتی لەلایەن زاگرۆس ، ماڵی ،راگەیاندن ،پەیوەندیەکان ، ئیجرای ، دەستەی بەریوەبەر، یەکەی ئەندامگیری و ناوەندەکانی تری حیزبەوە نەبوو ،وە هیچ کەسیش باسی نەکردن ، تەنانەت بە یەک ووشەش .هەڵسەنگاندنوو رەخنەو پیداچونەوە بۆ کۆی ئەم پیکهاتانەی حیزب وکۆی حیزب نەکرا ،ئەگەر وانیە با نەوارەکانی پلۆنۆم بۆ ئەندامان بەرێکریت وراستی وناراستی قسەکانی من بۆ هەمووان روون بیتەوە .

٣_بەیەک ووشەش باسی ناوخۆ ،کۆمەلگای مەدەنی وچالاکیەکانی و چالاکانی ناوخۆ ورێکخستنەکانی حیزب لەناوەو و تەنزیمی پەیوەندی ئیمەو ئەوان نەکراوە.

٤_بە هیچ شێوەیەک باسی کارو بزاوت وچالاکیەکانی دەورەی پێشوی ناوەندی نەکراو هەر بەلایا نەچووین.

٥_پێشتر بریاریان دابوو وەڕێککەوتبوون لەسەر هەلبژاردنەوەی دەستەی کارگێری یا هەمان هەیئەتی ئیجرای لە هەڵبژاردنێکی نمایشیدا هەر ئەوانەی پیشویان لە جێگای خۆیان دانایەوە.

٦_بە هیچ جۆری باسی ناوەندی وئەرک وبەرپرسایەتی و پرۆژەی کاری نەکراو هیچ ئەجندا وپرۆژەیەک بۆ ئەم ناوەندە نەبوو . ٧

_بە هیچ جۆری پلۆنۆم ریکخستن و دابەشکردنی کاری داهاتووی ناوەندیی نەخستە ئەستۆی دەستەی کارگیری وداینا بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ناوەندیی کە تا ئیستاش ئیمە نازانین گیراوە یانا.

٨_بە هیچ جۆری باسی رێکخستنەوەی پەیوەندیەکانمان و کاراکردنی ئەم پەیوەندیانەو ئاکتیڤ کردنیان لە هەرسێ رەهەندی ، کوردستانی ، ناوچەی و جیهانیدا نەکرا. لەم بەناو پلۆنۆمەدا رێگا نەدرا کە نامەی دوو هاورێی ناوەندیی بخوێنریتەوە کە بۆ پلۆنۆمیان ناردبوو . هەروەها پلۆنۆم راپۆرتی کۆتای و کۆبەندو پرۆژەی کاری داهاتووی نەبوو .

جەلیل ئازادیخواز  : تێبینی دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣رۆژ لەلایەن بەریز سکرتیرەو ە ولام نە فرامەوە بۆ ئەوەی لە ناوحیزبدا ئەم نامە بلاو کریتەوە ئیستا خۆم بلاوی دەکەمەوە . چون پێش هەموو کەس بۆ هیژا سکرتیر کاک عومەرم ناردبوو ، بەداخەوە ولامم وەر نەگرت

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی