"an independent online kurdish website

هاورێیانی ئەو رۆژانە لە تیشک تیڤی چەند بابەتێک لە سەر نشتیمان فرۆشان بڵاو کرایەوە لە نێو ئەو بابەتە دا چەند مەلایەکی خۆ بە دەستەوە دەر باس لە بەرنامەو پەیرەوی ناوە خۆی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران وهەر وەها جارنامەی مافی مرۆڤ دەکەن کە بە قسەی ئەو خۆ فرۆشانە گوایە حیزب دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دژیەتی دەگەل ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەکات . muhemmed_bayezidi

دور لە برانسیبە ئاینەکانە ئاخۆ چون کەسێک کە خۆی بە پێشرەوی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بزانی لە حالێک دا کە هەموو بنەما ئاینێکان شارە زایە کە خۆیان دەلێن بە پی ئاینی ئیسلامو ئایەتەکانی قورئان کە سێک دیفاح لە خاکو نشتیمانەکەی نەکات ئەوە چ بکوژرێت یان لە بەرانبەر دوژمنانی رانەوەستی ئەوە هیچ بنە مایەکی ئاینی پیوە دیار نیە بەلکو بە کافر ناوی دەبەن من وەک نە زەری خۆم چەند بەلگەیەک دێنمەوە کە ئەویش بە پی قسەکانی ئەو مەلا خۆفرۆشانە کە بونەتە گۆرانی بێژی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

کە هەموومان دەزانین حوکمی جەهادی کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە ٣٥ سالەدەژ بەکوردان دەریانکردوە . کە دەبێ بلەین ئاغا زوحاکەکانی ئەومەلایانەی کە رۆژانە لێرو لەوێ یان مومبەری مزگەوتەکانی شارو گوندەکانی کوردستان بە شانو بالیان هەلا دەلێن بە قازانجی بەرژەوەندێکانی خۆیان و پشتیانکردۆتە ولاتو گەلی خۆیان . تاکو ئیستاش دەگەل بێت ئەو جەهادە نەک هەڵنەوەشاوەتەوە بەلکو ئیستاش بە شێوەی جۆراو جۆر بەرێوەی دەبەن کە دەبینین رۆژانە لاوانی کورد لە دانیشگاو قوتابخانەکان ویان لە بازار و مالەوە دەیان هێنەدەریو لە ناو چالە رەشەکانیاندا لە ژێر ئەشکنجە دا.

بێ هۆشیان دەکەن و بە زۆر دەبێ دان بە تاوانیک دابینن کە هەر گیز نایان کردوە. ئەگریش گریمان کردم دژیایەتیان دەگەل دەسهەلاتدارانی کۆماری کۆنە پەرستی جەمووری ئیسلامی کرد بێت ئەوە نەک نا هەق نین بەلکو زۆریش لە سەر هەقن چونکە ئەوە دەسهەلاتە هاتۆ وەلاتی منی داگیر کردوە . کە وابوو چونە مەلای خۆفرۆش بە چ جاورۆکەوە هاتوە بەقەولی خۆی خۆ بە دلسۆزی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەزانی بەو شێوە قسان دەکات . دە باش هەر خۆیان دەلێن ئەگر کەسێک تەماعا لە مال و یان وەلاتت بکات ئەگر دیفاعی لێ نەکەیت ئەوە کافری . هەر خۆیان دە فەرموون کاتێک ژنێک کە مندالێ دەبیت هەموو زەحمەتی ئەو مندالە لە سەر شانی دایکە . ئەو دایکە بە شیری مەمکەکانی بە خێوی دەکات شەو نیوەشەو هەلدەستێتەو سەرە دەخاتە سەر کۆشی خۆی ئەو مندالەش بە بۆنی سینگ و مەمکی دایک تێر لە سەر کۆشی دەخەویت.

ئەوانە هەمویان راستن هەر لێرەدا دەفەرمویت ئەگر مندالەکە پشت لە دایکی کات یان تەماع لە دایکی خۆی بکات ئەوە کافری مەتلەقە هەم لە بارێ ئاینێوە هەم لەباری ئینسانێوە منیش پێموایە راستە . ئەدی مامۆستا لە کاتیک دا کە خۆت لە شیری مەمکەکانی دایکت دوور کەوتێەوە ئینجا ژیانت لە کوێ دەست پی کرد . مەگر لە سەر ئەو خاکو نشتیمانە نیە لە کاتێکدا کە تۆی مامۆستا هەر کە لە شیری مەمکەکانی دایکت بوویەوە مەگەر بە ئاوی کانیاوەکانی ئەو نشتیمانە تونیتیت نەشکاند مەگەر لە سەر ئەو خاکە سوزدە بۆ خوای موتاحال نەبیت مەگر بەو بەرهەمانەی کە لەو خاکە دێنە بەر خۆتو بنەمالەکەت زگی برسیت تێر ناکرد. کە وابوو من لەئێوە دەپرسم ئاوی کانیاوەکان دەگەل شیری مەمکی ئەوداێکەی کەتۆ خواردوتە چ فەرقێکی هەیە .

یان ئەو دەغلودانەی کە تۆ چاو چنۆکانە دەخۆی دەگەل بۆنی سینگو مەمکی دایک چ فەرقێکی هەیە مەلا وادیارە وەک سەر خۆشێک هەرچی بە سەر زاری داهات ئەو دەلەونایلێتەوە بەبی ئەوەی بزانی چی گوتوە . کە وابوو ئەو گەلی کوردو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دیفاع لە خاکو نشتیمانەکەی دەکاتو ریزیش لە هەموو ئاینو مەزهەبێک دگرێت ئاخۆ مەلا من کە دیفاع لە ولاتەکەم دەکەم کافرم یان تۆی قورئان خوێن نەک هیچ دیفاعێکت نیە بەلکو پشتت لە ولاتی خۆت گەلی خۆت ئاینی خۆت زمانی خۆت کردوە .

پێشمەرگەکان: لە بابەت ناوەرۆکی نووسراوەکە نووسەر بەرپرسە .


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی