رۆژی چوارشەممە ڕێكه‌وتی ٤ی ژوئیەی 2014 زایینی، به ده‌ستپێشخه‌ری “كۆمه‌له‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ”
و هەروەها بە سەرپەرستی “کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەرەی وڵاتی سویس”، لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە شاری بێرن كۆنفرانسێك پێكهات کە، تێیدا باس له پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بەگشتی و بەتایبەت لە پاش هاتنە سەرکاری حەسەن رۆحانی کرا. لە کۆنفرانسەدا جگە لە چەند کەسایەتیەکی کورد و سویسی، نوێنەری بەشێک لە حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان، رادەیەک بەرچاویش لە پەرلەمانتارانی وڵاتی سویس و دۆستی کورد و، هەروەها نوێنەری کەمایەتیە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئێران لەم کونفرانسەدابەشدار بوون.
كونفرانسه‌كه به وتەکانی پەرلەمانتار”كارلۆ سۆمارۆگا” سه‌رۆكی “کۆمیسیۆنی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس” و خاتوو ” ئیڤۆن جیلی” هاوسه‌رۆكی “کۆمەلەی پەرله‌مانتارانی دۆستی گه‌لی كورد” دەستی پێكرد. ناوبراوان لە درێژەی قسەکانیان دا باسیان لە كێشه‌ی کەمایەتییە نه‌ته‌وەیی و ئاینیه‌كانی ئێران و هەروەها گرینگی چارەسەری ئەو کێشانە کرد.
پاشان ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ وتارێكی له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران به‌تایبه‌ت له دوای هاتنه سه‌ركاری ئاغای ڕۆحانی پێشكه‌ش كرد. نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ باسی له زیاد بوونی ڕێژه‌ی له سێداره‌دان، كوشتنی كوێرانه‌ی كۆڵبه‌رانی كورد، درێژه‌ی سیاسه‌تی هەڵاواردن و سته‌م دژی گه‌لانی ئێران و هەروەها جێبه‌جی نه‌كردنی ئەو به‌ڵێنیانەی کە ئاغای ڕۆحانی لە پێش هەڵبژاردن دابووی کرد
ڕێزدار مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و لە دامەزرێنەرانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدڕاڵ، یەکێکی تر لە وتاربێژانی کۆنفرانسەکە بوو. ناوبراو باسێكی له سه‌ر سیستەمی ده‌سەڵاتداری كۆماری ئیسلامی كه له سه‌ر ئیدیۆلۆژی وه‌لایه‌تی فه‌قیی و ئیسلامی شیعه دامه‌زراوه پێشكه‌ش كرد و، ئاماژەی به‌وه‌كرد كه ده‌سەڵات له كۆماری ئیسلامی‌دا له ده‌ستی ڕێبه‌ر دایه و كه‌سایه‌تی سه‌رۆک كۆمار بەتەنیا توانای پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی سەرەکی و چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی نییە. ڕێزدار هیجری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ته‌نیا له ژێر فشاردا دەتوانرێ چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ لە كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بکرێت و، لەو پێوەندییەدا ناوبراو فشار و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وزه‌ی ناوه‌كی وه‌ك نموونه هێنایه‌وه. له كۆتایی قسه‌كانیدا رێزدار هیجری داوای له وڵاتی سویس كرد كه ده‌ستپێشخه‌ری گرتنی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بکات، بەو پێیەی کە سویس تا ئێستا ڕۆڵێكی گرینگی له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا گێڕاوە
“ڕافایل شەنوی -هه‌زان”، سه‌رۆكی ڕێكخراوی “پێكه‌وه لە دژی سزای له سێداره‌دان” كه گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی دژ بە سزای له سێداره‌دانه، نیگەرانی خۆی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سزای له سێداره‌دان لە ئێران و به‌تایبه‌ت لە دژی ئه‌ندامانی سەر بە نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ و عه‌ره‌ب ده‌ربڕی و بێده‌نگی وڵاتانی رۆژئاوای مه‌حكووم كرد
ناسر بۆلادای نوێنه‌ری “حیزبی گه‌لی به‌لوچستان” و دوكتۆر كه‌ریم عەبدیان، سه‌رۆكی “ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌ره‌بەکانی ئەهواز” لە وتارەکانیان دا تیشکیان خستە سەر پرسی گه‌لی به‌لوچ, و هەروەها پرسی عەرەبەکانی ئەهواز و سەرنجی بەشداربوانیان بۆ سەر سیاسیه‌تی سەرکوت و هەڵاواردنی ئابووری، كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌یی و سیاسی راکێشا کە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە دژ بە گەلەکەیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەرێوە دەچێ.
دیان عه‌لائی، نوێنه‌ری “ڕێكخراوی نێونه‌ته‌یی به‌هایییه‌كان” باسی بە رەسمییەت نەناسینی ئایینی بەهایی لە ئێران و بێ بەشکردنی خوێندکاران و منداڵانی به‌هایی لە خوێندنی بالا، وهەروەها گرتن و بەند کردنیان بە بیانووی بەهایی بوون و سزای بەهاییەکان لە بەستنی دوکان و بازاڕەکان لە بۆنە ئاینییەکانی بەهایی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە کرد.
به‌شی كۆتایی كۆنفرانسه‌كه بۆ سەرنج و وەڵامی پرسیاری بەشداربووان تەرخان کرابوو و پرسیاری پەرله‌مانتاران، نوێنه‌رانی کۆمەلە مەدەنی و ڕێكخراوه سویسییەکانی پێوەندیدار لە لایەن نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانەوە به وردی وەڵام درانەوە.
له كۆتایی دا، كارلۆ سوومارۆگا باسی سه‌ردانی هه‌وتووی داهاتووی خۆی و شاندێكی پارله‌مانی وڵاتی سویسی بۆ ئێران كرد و به‌ڵێنی دا كه سرنج و داخوازیه‌كانی به‌شداربووان له گه‌ڵ ده‌سڵاتدارانی ئێرانی بهێنێته به‌رباس.
شایانی باسه كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جارە كه له پارله‌مانی سویس كۆنفرانسێك بۆ باس لە پرسی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پێکدێت. كۆنفرانسه‌كه دوو کاتژمێری خایاند و له لایه‌ن چه‌ندین كەناڵی تەلەڤیزیۆنی ناودار وه‌ك “ڕووداو تیڤی و العربیه” ڕووماڵ كرا و له چه‌ندین گۆڤار و ڕۆژنامه‌دا ڕاپۆرتی له سه‌ر بڵاوکرایەوە.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێڕان – ژنێڤ