"an independent online kurdish website

هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە سەر بە حیزبە سیاسییەکانی ئەو پارچەیە لە کوردستانن رۆژی ٧ مانگی ئووت بە رەسمی چوونە بەرەی شەر ئایا ئەو شەرە تەنیا یارمەتی باشووری کوردستانە؟babet_sheri_daesh


ئەوەی کە هەرەشی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان بۆتە هۆی ئەوەی کە ماڵی کورد ناکۆکییەکانی خۆی وەلانێ و یەک بگرێت هەتا بتوانن لە بەرانبەر ئەو ‌هێرشەدا راوستێ بە دڵنییاییەوە خەڵکی هەموو پارچەکانی کوردستانی دڵخۆش کردووە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو پشتگیرییە دەتوانێ مێتۆدێکی سیاسی بێت زۆر جار مەترسی لە دەسەڵاتی داگیرکەر بۆتە بیانوو هەتا کوردەکان پشتی شۆرش و ئەزموونەکانی یەک لە پارچەکانیتر نەگرن ،زۆر جاریش پشتگیری داگیرکەری بەشێک لە کوردستان لە هێزێکی شۆرشگێری بەشێکیتر وای کردووە کە پارچەکانی کوردستان لەیەک دوور بکەونەوە ئەوەی کە ئێستا دەبینین لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە فەرمی و بەر راگەیاندنی رەسمی پشتی یەکتری دەگرن لە راستی گۆرینی ئاراستەی سیاسییە لە کوردستان ئەو هەڵویستە و قەبووڵ کردنی ئەو یارمەتییە لە لایان باشووری کوردستانەوە بناغەی سیاسەتێکی داناوە کە لەو سیاسەتەدا کوردەکان بێ لە بەر چاوگرتنی بەرژەوەندی دەوڵەتانی داگیرکەر بەرژەوەندی کوردستان دەپارێزن و هێزی یەک وەکوو پشتیوان بەکار بێنن ،درێژەدانی ئەو سیاسەتە هەرچەند بێ سەرهێشە نابێت بەڵام دەتوانێ مێتۆدێکی سیاسی نوێ بێت کە کوردەکان بەکاری بێنن پشتگیری پارچەکانی کوردستان لە خەبات یان دەوڵەتی پارچەیەکیتر بۆ ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەر پاشەکشە لە ویستەکانی خۆی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراستدا بکات دەتوانێ ویستی کورد لە وڵاتەکەی خۆی سەرە بخات و هاوکات لەگەڵ ئەوەش کورد دەتوانێ سەنگی خۆی بخاتە سەر ٤ دەوڵەت لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و بەو شێوەیە کوردەکان بە بێ دەوڵەتیش دەبنە دەسەڵاتێک لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و دەتوانن لە کایە سیاسییە ناوچەییەکاندا بەشدار ببن . چوون ئەو ٤ دەوڵەتەی کە کوردستانیان داگیر کردووە چوار ‌‌هێزی ناوچەیین .
دیارە ئەو ئامانجە پێویستی بەوە هەیە کە کوردەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان ببن بە دەسەڵات یان ئەوەی خەباتێکی پڕدەسەڵاتیان لە ئارا داهەبێت سەرهەڵدانی ئەو ‌هێزە لە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا هەم دەتوانێ لە دژی دەوڵەتانی داگیرکەر کەڵکی لێوەرگرن و هەم دەتوانێ وەکوو ‌هێزێکی ناوچەیی لە سەر سیاسەتی زلهێزان لە ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەراستدا کارتێکەری هەبێت.
کوردەکان لە ماوەی پتر لە ١٢٠ ساڵ خەباتی نەتەوەی خۆیان لە ناوچەکەدا هیچ کات لە حەولی ئەوە دانەبوون مافی نەتەوەی و هێزی جەماوەری خۆیان وەکوو کارتێکی سیاسی ناوچەی بەکار بێنن و هەر پارچەیەک خۆی هەوڵی داوە تەنیا خاوەندارێتی و نوێنەرایەتی بەشی خۆی بکات .
لەگەڵ ئەوە بۆچوونە چوونی پێشمەرگەی رۆژهەڵات بۆ بەرەی شەر دەتوانێ بۆ خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرفەتێک بێت
چوون چوونی هێزەکانی رۆژهەڵات بۆ بەرەی شەر لە باشوور دەتوانێت پروپاگەندەی ٢٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئەو هێزانە بکاتە بلقی سەر ئاوا ماوەی ٢٠ ساڵە کۆماری ئێسلامی لە رێگای راگەیاندنە ناراستەخۆییەکان و دەستووپەیوەندییەکانییەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ‌هێزە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان توانایی خەباتی چەکدارییان نییە و ئەوەش ورەی خەڵکی رۆژهەڵاتی یەکجار زۆر رووخاندبوو بەڵام بەشداری رێژەیەکی بەرچاو لە هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژهەڵات و نانوسی رێژەیەکی یەکجار زیاتر لەو رێژەیە بۆ بەشداری کردن لە بەرەی شەر نە تەنیا جەماوەری رۆژهەڵاتی کوردستانی دڵخۆش کردووە و بەڵکوو پروپاگەندای ٢٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامی بەدەم ئاو داداوە هاوکات لەگەڵ ئەوەش ترسێکی لە دڵی کۆماری ئیسلامییدا ساز کردووە کە لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات تواناییەکی پەنگراویان هەیە بۆ رێکخستنی هێزێکی پێشمەرگە و سەرهەڵدانەوەی خەباتی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
لە روانگەیەکیتریشەوە ناردنی هێزە پێشمەرگەی رۆژهەڵات بۆ بەرەی شەری باشوور دەتوانێ دەرفەتێک بۆ هێزەکانی رۆژهەڵات بێت چوون بەشێک لە پێشمەرگە لاوەکانی هێزەکانی رۆژهەڵات خولی تایبەتیان دیوە بەڵام ئەزموونی بەشداری لە شەریان نییە و ئەوەش دەتوانێ دەرفەتێک بێت بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانە ئەزموونی شەر پەیدا بکەن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی