"an independent online kurdish website

ئاشکرایە، کاتێک باس لەدوو ووتەی‌ “ناپلیۆن و قاسملوو” ئەکەین، ئەوا هەر یەکەیان لەدەورانی‌ مێژوویی‌ “ناپلیۆن و قاسملوو” دا وتراوون! بەڵام ئایا چۆن ئەتوانین سوود لەو دوو ووتەیەی‌ “ناپلیۆن‌و قاسملوو” بۆ ئەم بارودۆخەی‌ کە باشوری‌ کوردستانی‌ گرتووەتەوە وەرگرین؟!sherif-hejari

سەبارەت بە یەکەم ووتە کە هی‌ ناپلیۆنە، ناپلیۆن پێی‌ وایە: “سیاسەتمەداری‌ کارامە پێویستە مێژوو زانێکی‌ باش بێت!”، ناپلیۆن تەنها بۆ شەڕی‌ ڕووسیا لە مێژوو وردنەبوبوویەوە بەوەی‌ کە زۆرێک لە خاکی‌ ڕووسیا لە وەرزی‌ سەرمادا دەبێتە سەهۆڵ بەندان، ئەوەبوو گەورەترین گورزی‌ ژیانی‌ بەرکەووت و ئیمپراتۆریەت و سووپاکەی‌ تێکشکا! ئەم ووتەیەی‌ ناپلیۆن دەقاودەق بۆ ئەم زروفەی‌ کوردستان ئەتوانین ئاراستەی‌ بکەین! سەرەڕای‌ ئەوەی‌ سیاسەتمەدارانی‌ کورد هەرگیز سوودیان لە مێژوو وەرنەگرتووە، ئەوا سەیر ئەوەیە لە ئێستایا زۆربەی‌ ڕۆژنامەنووسن و نووسەرانی‌ کورد لە “خەندان، ئاوێنە و هاوڵاتی‌” کەوتوونەتە بابەت نووسین بەو ئاراستەیەی‌ نابێت “ڕاسیزم”مانە بیرکەیەنەوە! جارێ ئێمەی‌ کورد گەر تۆڵەش بکەینەوە لەو عەرەبانەی‌ کە ئێستا هاوکاری‌ داعشن و لە سنووری‌ کەرکووک و موسڵن ئەوا بە مانای‌ ڕاسیزم بوون نایەت! ئینجا ڕوونە کە ئەو ڕۆژناەنووسانە تێڕامانێکی‌ ئەوتۆیان لە مێژوو نییە! بەم پێیە سەختە کە بتوانن شیکاری‌ سیاسیی‌ پرۆفیشناڵانە بکەن، چونکە لەم دەرفەتەی‌ کە بۆ کورد هاتووەتە کایەوە ئەبوو تەواوی‌ نووسەران کاریان هاندانی‌ “سەرکردایەتی‌ سیاسیی‌ کورد و پێشمەرگە” بووایە کە تۆڵەی‌ کورد بکەنەوە و مێژووی‌ خوێناویمانیان بیربخەنەوە، چونکە پێموایە ئەم دەرفەتە زێڕینترین هەلە بۆ ئەوەی‌ کورد دەرسێکی‌ هەمیشەیی‌ ئەو دانیشتووانە عەرەبانەی‌ “گوند و شارۆچکەکان”ی‌ موسڵ و کەرکووک بداتەوە کە هاوکاری‌ داعش بوون و، نابێت ئەم هەلە لەدەست بدرێت، دڵنیاشم پاش ئەم بارودۆخە هەر ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە ئەچنەوە سەر تیڤییەکان و سەرکردایەتیی‌ سیاسیی‌ تاوانبار ئەکەنەوە! بەڵام ئەوەیان لە یاد ئەچێت کە لەگەڵ ئەوەی‌ سیاسییەکانی‌ کورد سوودیان لە مێژوو وەرنەگرتووە، ئەوا هەر خودی‌ ئەو نووسەر و ڕۆژنامەنووسانە بوون کە دەیان ووتاریان لە بارەی‌ ئەوە نوسیووە کە دەبێت کورد وەک عەرەب نەکات و خەڵکی‌ ژن و منداڵ و بێتاوان نەکووژێت! لە کاتێکا من نازانم ئایا عەرەب-گەلێک کە لەسەر حسابی‌ کورد پێشتر لە سەردەمی‌ سەدامدا هێنرابنە ناو ناوچە ڕەسەنە کوردییەکانی‌ دەوروبەری‌ کەرکووک و موسڵ و خۆبەخشانە بۆ پاکتاوی‌ ڕەگەزی‌ کورد هاتبنە ناو خاکی‌ کوردستان ئیتر کامانەن بێ تاوانەکانیان!؟

ووتەی‌ دووەم کە هی‌ قاسملوویە، قاسملوو هەمیشە چ لە ووتار و چ لای‌ زۆرێک لە سەرکردەکانی‌ هەر چوار پارچەی‌ کوردستان وتوویەتی‌: ” ڕێنوێنی‌ باوکم بۆ ئێمە تەنها ئەوەبووە: ئەگەر عەجەم خۆیان کردە پرد و بەسەریاندا تێ پەڕین ئەوا هەر باوەڕیان پێ مەکەن!!”. دەبینین کاتێک لەلایەن “ئەحمەد بن بێلا و مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و فازیل ڕەسوول”ەوە قەناعەت بە قاسملوو کرا بوو کە ئێران ئەیەوێت دانووستان بکا لەمەڕ مافەکانی‌ کورد لە ڕۆژهەڵاتی‌ کوردستاندا، ئەوا هەم ئێران چاوبەسی‌ لە  “ئەحمەد بن بێلا و مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و فازیل ڕەسوول” کرد و، هەم قاسملوو و دانووستانکاری‌ بێلایەن “فازیل ڕەسوول”یش لەلایەن ئێرانەوە تیرۆرکران! کەوابوو قاسملوو تەنها یەکجار “قەناعەتی‌ بۆ عەجەم” پێکرا وەک چۆن ناپلیۆن بۆ ووتەکەی‌ خۆی‌ ئیمپراتۆریەتەکەی‌ لەدەستدا! بە هەمان شێوەش قاسملووش سەری‌ خۆی‌ دانا لە کارێکدا کە پێشتر خۆی‌ ڕێنوێنی‌ سەرکردە سیاسییە کوردەکان بوو کە ئەگەر “فارس، تورک و عەرەب” بوونە پردیش هەر بڕوایان پێ مەکەن و فێڵێکیان لە ژێر سەردایە! کەوابوو ئەم ووتەیەی‌ قاسملوو سودی‌ چییە بۆ زروفی‌ ئێستای‌ باشوری‌ کوردستان!؟ ئەوەی‌ کە تێبینی‌ ئەکەم، لەم ڕۆژانەدا لە سایتی‌ ڕووداودا جار جارە باس لەوە ئەکرێت کە فڵان عەشیرەتی‌ عەرەب “هاتنەوە ڕیزی‌” پشتیوانی‌ بۆ پێشمەرگە و بابەتی‌ لەمشێوەیەی‌ دیکە! پێویستە ئا لێرەدا سیاسەتمەداران و ڕۆژنامەنووسانی‌ کورد ئەو ووتەیەی‌ قاسملوو لە یاد نەکەن کە ئێستا “عەرەبی‌ ئەو ناوچانە” ئەزانن بارودۆخەکە بە قازانجی‌ داعش ناشکێتەوە لەبەر ئەوە بە “ڕووکەش” بادەدەنەوە بە لای‌ کورد دا، ئەگەر نا دڵنیابن وەک چۆن لە 2003 دا عەشیرەتە عەرەبەکان لەلایەن یەکێتیی‌ و پارتییەوە بەهۆی‌ خۆشباوەڕی‌ “یەکێتیی‌ و پارتی‌”یەوە هێنرانەوە بۆ دەوروبەری‌ کەرکووک و موسڵ و دواتریش هەر ئەو عەرەبانە بوونە گەورەترین بەربەست لە بەردەم مافەکانی‌ کورد و مادەی‌ 140 دا، ئەوهاش عەرەبەکان ئێستا فێڵمان لێ ئەکەن و نابێت خۆش باوەڕبین و سیقەیان پێ بکەین، بەڵکوو ئەبێت گورزێکی‌ قاتوقڕکەری‌ وایان تێ بسرەوێنرێت ببێتە دەرس بۆیان وەک تۆڵەیەک بۆ مێژووی‌ ڕەشەکووژکردنی‌ کورد و ڕاگوواستنکردنی‌ کورد! تکایە ئەم دەرفەتەش با وەک 2003 لە دەست نەدرێ و تۆڵەی‌ خۆمان بکەینەوە و، ئێستا شەڕە و ئەمریکا لێیان ئەدا و باشترین دەرفەتە بۆمان! تکایە با نووسەران و ڕۆژنامەنووسان بە خوێندنەوەی‌ وورد لە “ڕووداوەکانی‌ مێژوو” دا ڕۆبچن ئەوجا بابەت لەسەر ئەم بارودۆخە بنووسن چونکە دواتر هەموومان “سەرکردە سیاسییەکان، نووسەرانی‌ بێلایەن و ڕۆژنامەنووسان” لە ئاست نەتەوە بەش مەینەتەکەمان بەرپرسیارین، بۆ مێژووش بابەتەکانمان هەر ئەمێنن!

 

شەریف هەژاری‌

ماستەر لەستراتیژی‌ بەریتانیا لەخاکی‌ ئەمریکا لەزانکۆی‌ لەندەن

سەرچاوە: ئاوێنە

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی