ره‌نگه ئێستا هیچ لايه‌ك هێنده‌ی به‌ره‌ی ئێران _ مالیكی _ سوریا، كه‌یف خۆش نه‌بێ به‌گۆڕانی ره‌وتی شه‌ڕه خوێناوییه‌كانی عێراق له‌شه‌ڕی شیعه‌و سوننه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش و كورد (سوننه‌و سوننه به‌پێوه‌ره تایفییه‌كه)..
ئه‌م پێشهاته كتوپڕه‌ی كه رویدا و تێیدا كوردستان كرایه ئامانج له‌لایه‌ن داعشه‌وه بابه‌تێكه چه‌ندین لێكدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت.. له‌مباره‌یه‌شه‌وه تائێستا هه‌ندێك هۆكار خراوه‌ته ڕوو كه به‌شێكیان پاساوی داعش ـ ن و به‌شێكیتریان شیكاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م گروپه‌ن. هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌گوتاری داعشه‌وه هه‌یه له‌به‌یاننامه‌و تویت و لێدوانه‌كانیاندا ئه‌م هۆكارانه‌یان ئاماژه پێكردووه:
_ كورد ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی مولحید به‌موباره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكاو ئیسرائیل (لێدوانه‌كه‌ی ناته‌نیاهۆ ده‌كه‌نه به‌ڵگه). ئه‌مه‌ش زۆر نزیكه له‌هه‌ڵوێستی ئێران و شیعه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردی.
_ له‌و كاته‌ی “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” سه‌رقاڵی “فتوحات” بووه له‌موسڵ و تكریت، كورد به‌شێكی زۆری خاكی “ئه‌هلی سوننه” یان داگیركردوه‌و له‌سنوری خۆیان زیاتر په‌لیان هاویشتووه.
_ كورده‌كان هاوكاریی شیعه سه‌فه‌وییه‌كان ده‌كه‌ن له‌دژی “خه‌لافه‌ت” (ئاماژه به‌سه‌ردانه‌كانی وه‌فده‌كانی ئێران بۆ سلێمانی و لای سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاسانكاریی كورد بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره شیعه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر بۆ باشووری عێراق).
_ كورد به‌شداریی له‌پلانگێڕی دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات به‌به‌شداریی ئه‌مه‌ریكاو حكومه‌تی عێراق.
_ كورده حوكمڕانه‌كان له‌ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه (مرتد)ن و حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش بوونه‌ته به‌شێك له‌كوفر چونكه به‌شدارییان له‌په‌رله‌مانی كوفردا كردووه.
به‌رانبه‌ر به‌مه‌ش زۆرێك له‌ئاماژه‌و شیكاره‌كان پێیانوایه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هیچ له‌م شتانه‌ی نه‌كردایه كه “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی” داعش ده‌یكاته پاساو، هه‌ر له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی داعش ـ دا به‌ریه‌ك ده‌كه‌وت له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
_ ئه‌و عه‌شایه‌ره عه‌ره‌بانه‌ی بوونه‌ته هاوكارو پشتیوانی داعش لێ نه‌ده‌گه‌ڕان به‌بێ كێشه كورد ناوچه تێكه‌ڵه‌كان بگێڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر ئه‌وانیش هانی “داعش” ده‌ده‌ن هێرش بكاته سه‌ر كورد‌و به‌گه‌رمیی به‌شداریی ئه‌و شه‌ڕه ده‌كه‌ن (هه‌ڵوێستی عه‌ره‌به‌كانی جه‌له‌ولاو ده‌وروبه‌ری مه‌خمورو شه‌نكال باشترین به‌ڵگه‌ن).
_ دروشمی سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش ئه‌وه‌یه ” باقیة وتتمدد” .. ماوه‌ی مانگێكیشه پێشڕه‌ویی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له‌ده‌وری سامه‌ڕا چه‌قی به‌ستوه‌و ناتوانێت هیچ بچێته پێش به‌ره‌و به‌غداو ناوه‌ڕاستی عێراق، له‌پاش بێ هیوابوونیشی له‌وێ رویكرده كوردستان كه له‌ژێر باری قورسی ئاواره‌كانی كوردی رۆژئاوا‌و عه‌ره‌بی سوننه‌دایه‌و گه‌مارۆی ئابووری به‌غداشی له‌سه‌ره‌و سوپایه‌كی پڕ چه‌كی نییه‌و ده‌كرێت فرسه‌تی لێ بهێنرێت.
_ هه‌رێم ده‌وری گیراوه به‌كه‌مایه‌تی سڤیل و بێ دیفاعی وه‌كو كریستیان و شه‌به‌ك و ئێزیدی و ده‌كرێت ناوچه‌كانی ئه‌م كه‌مایه‌تییانه به‌خێرایی كۆنترۆڵ بكرێن، ئه‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن په‌لكێشكردنی چه‌كداری توندڕه‌وی زیاتر بلای داعش، هه‌ڵایه‌كی میدیایی گه‌وره‌و نێوده‌وڵه‌تیی گه‌وره‌ش به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه سه‌ره‌نجام ریكلامێكی گه‌وره‌یه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش (داعش خۆشحاڵن به‌ئیدانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و به‌به‌ڵگه‌ی به‌هێزیی خۆیانی ده‌زانن كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی دونیا به‌كاره‌كانی ئه‌وان بشڵه‌ژێن).
_ ره‌نگه داعش دورو نزیك ئاگایان له‌نێوانگریی ئه‌مه‌ریكاو ئێران هه‌بێت له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غداو به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وان بگه‌نه قۆناغی رێككه‌وتن و هاوكاریی كه شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه ئه‌وان ده‌ستپێشخه‌رییان كرد و ده‌ستیانكرده په‌لاماردانی كورد.
_ بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه ئێران و سوریا ئاسانكاریی ده‌كه‌ن بۆ داعش تا گورز له‌هه‌ولێرو به‌تایبه‌ت پارتی و مه‌سعود بارزانی بوه‌شێنێت كه مل بۆ (الولي الفقيه) ناده‌ن و له‌بری ئه‌و توركیایان كردووه به‌كار به‌ده‌ست له‌و ناوچه نفوزه شیعییه‌ی له‌تارانه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا كه‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌به‌یروت
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا شه‌ڕی داعش و هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و موفاجه‌ئه نییه ته‌نها ره‌نگه كاته‌كه‌ی كه‌مێك پێش كه‌وتبێت، چونكه ئه‌گه‌ر داعش ده‌وروبه‌ری حه‌وت هه‌زار چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوننه‌ی له‌سوریا كوشتبێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تیان به‌ده‌وڵه‌تی ئه‌و نه‌داوه‌و چه‌كداره‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌و ئه‌لقاعیده بكوژێت و به‌داردا هه‌ڵیان بواسێت كه له‌رووی فیكری و شێوازی كاره‌وه دوانه (جمك) ی یه‌كترن، چۆن ئه‌بێت چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه بكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان بێ ده‌نگ بن؟!
سەرچاوە: ئاوێنە