هەر ئیستا هاوکات دوو چەشنە ویرووس لە دوو گۆشەى فەقیر نشینى ئەم دۆنیایە ( رۆژئاواى ئەفریقا و رۆژهەڵاتى ناوەراست ) سەریان هەڵداوە هەتا ئیستە ژمارەیەکى بەرچاۆ مرۆڤى هەژار و بێ تاوانیان قوربانى کردوە
هەر رۆژ کە بە سەر تەمەنى چەپەڵى ئەم دوو ویرووسە تێ دەپەرێت ژمارەى قوربانیەکانیان زیاد و زیدەتر دەبێت دەنگ دانەوەى بەرفراوانى ئەم دوو ویرووسە لە میدیاکانى رۆژئاوا پیشاندەرى پیسى و جیدى بوون یانە هەتا ئیستا ٤٢ وەڵات دژى ویرووسى داعیش و ٤٣ وەڵات دژى ویرووسى ئى . بو . لا ئامادەگى خۆیان بۆ بەرنگار بوونەوە دەر برێوە.
د ـ لە ڕێکەوتى دروست بوون و سەرهەڵدانى ویرووسى داعیش دوو بۆچون هەیە بۆچونى یەکەم ئەوەیە کە ئەم ویرووسە دە ساڵ پێش ئیستا لە لایەن ” ابو معصب الزرقاوى ” کە یەکیک لە رێبەرانى ڕێکخراوى ” القاعدە ” بوو و لە ساڵى ٢٠٠٦ى زایینى بە وەسیلەى بۆمبارانى فڕوکەکانى ئەمریکایی کۆژرا لە عیراق پێک هاتوە. بۆچوونى دووهەمیش ئەوەیە کە ئەم ویرووسە لە ساڵى ٢٠١١ى زایینى پاش جیابوونەوەى ” ابوبکر البغدادى ” لە بەرەى ” نصرت ” لە سوریە دروست بوە.
ئی ـ دروست بوون و سەرهەڵدانى ویرووسى ئى . بو . لا دەگریتەوە بۆ ساڵى ١٩٧٦زاینى لە چونیەتى دروست بوونى دا دوو تئورى هەیە تئورى یەکەم ئەوەیە کە ئەم ویرووسە لە لایەن یەکیەتى سوڤیەتەوە بە ئامانجچ تووش کردنى کۆمەڵگاى ئەمریکا دروست بوە و رۆژئاواى ئەفریقاش بۆ تاقی کردنەوەى ئەم ویرووسە لە نەزەر گیراوە. تئورى دووهەم دەڵى کە ئەم ویرووسە لە ناوچەکانى زئییر (کنگو) دۆزراوەتەوە ( ئەو ناوچەیەى کە ئەم ویرووسەى تیدا دروست بوە ناوى ئى . بو . لایە هەر بویە ویرووسەکەش بەم ناوەوە ناسراوە ) ئەم ویرووسە بە وەسیلەى سەگ ، مەمیمون و شەمشەلەکویرە بە مرۆڤەکان گەیشتوە.
د ـ ناوەندى سەرهەڵدان و پەرەسەندنى ویرووسى داعیش رۆژهەڵاتى ناۆین بە تایبەت وەڵاتانى سوریە ، عیراق ، لوبنان ، لیبى ، فەلەستین ، یەمەن ، ئەفغانستان ، پاکستانە دیارە بۆ بڕیک وەڵاتى دیکەش وەک ئیران ، تورکیە و وەڵاتانى عەرەبى تەشەنەى کردوە کە رەنگ بێت پەرەش بستینى ویرووسى داعیش لە بنەماڵەى ویرووسەکانى بووک و حرام لە نیجریە ، الشباب لە کینیا و سودان ، تاڵبان لە ئەفغانستان و پاکستان ، لوبنان حیزب اللە ، یەمەن الحوثى ، فەلەستین حەماس ، کوردستان انصار الاسلام و القاعیدەیە.
ئی ـ ناوەندى سەرهەڵدان و پەرەسەندنى ویرووسى ئی . بو . لاش لە رۆژئاواى ئەفریقا بە تایبەت لە وەڵاتانى لیبریا ، گوئینا ، نیجریە ، کنگو ، سودان و سرى لى ئون دایە ویرووسى ئى.بو.لا لە بنەماڵەى ویرووسەکانى دیکە وەک مەلاریا ، ئیدز وەبایە کە تا دوزینەوەى دەۆاى دژى وان گەلێک مرۆڤى هەژاریان قوربانى کرد.
د ـ نشانەکانى ویرووسى داعیش ، رەنگى رەش ، رەدینى پییس و درێژ ، وشەى اللە اکبر …
ب ـ نیشانەکانى ویرووسى ئى.بو.لا بریتین لە رشانەوە ، یاو ، خۆینرێژى ، زک چون…
هەر دوو ویرووس ( داعیش و ئى . بۆ . لا ) گشتگرن واتە بەزەى بە کەس ناکەن زیاتر لە ٪٩٠ ئەو کەسانەى کە بەم دوو ویرووسە توش دەبن لە بەین دەچن هەر دوو ویرووس لە کۆمەڵگاى هەژار و فەقیر پەرەدەستینن ناوەندى ئینرژى ویرووسى داعیش دیینى ئیسلامە. خۆین خوراکى ئەسڵى هەر دوو ویرووسەکەیە.
سەرەراى خاڵە هاوبەشەکانیان لە دوو بوارەوە لێک جیاوازن
ـ ویرووسى داعیش هەم تجاوزى جنسى دەکات و هەمیش دزى و ویرانى پێک دینى بەڵام ویرووسى ئى . بۆ . لا نە دزى دەکات و نە دەس درێژى سکس دەکات.
ـ ویرووسى ئى . بۆ . لا تەنیا لە رێگەى پێوەندى گرتنەوە مرۆڤ توش دەکات بەڵام ویرووسى داعیش بە بێ پیوەندیش مرۆڤ تووش دەکات بۆ وینە لە ڕێگاى ئینتیرنیت و میدیاکانەوە خەڵک توش دەکات.
بە پى زانیاریەکانى دەزگا جاسوسیەکانى فرانسە لە نێوان مانگەکانى ئوکتوبرى ٢٠١٣ى زاینى و مانگى ئاۆگۆستى ٢٠١٤ى زاینى ویرووسى داعیش زیاتر لە ٢٣٥٠٠ کەسى کۆشتوە و دەیان هەزار کەسیشى بەم ویرووسە تووش کردوە.
بە پێ ڕاپورتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە مانگى مارس تا ئاۆگۆستى ٢٠١٤ى زاینى ویرووسى ئى.بۆ.لا ٢٤٠٠ کەسى کۆشتوە و زیاتر لە ٣٩٧٥ کەسیش تووش کردوە واتە هە تا ئیستا ژمارەى قوربانیەکانى ویرووسى داعیش لانى کەم چوار قات زیاتر لە قوربانیەکانى ویرووسى ئى . بۆ . لا یە ئەوە لە حالیک دایە تەمەنى ویرووسى ئى . بۆ . لا نیزیک بە چل سال و تەمەنى ویرووسى داعیشیش تەنیا سێ ساڵە ئەگەر ئەمە بە پێ مەتى مەتیک حیساب بکرێت ئەو دەم بەو ئاکامە دەگەێن کە توانایی کۆشتنى ویرووسى داعیش پانزە جار لە ویرووسى ئى . بو . لا زیاترە.
لە رۆژى چوارى مانگى سیپتامبیرى ٢٠١٥ى زاینیی سەدان کارناس لە ٤٢ وەڵات لە ژنیڤ کۆ بوونەتەوە تا بە جیدى بۆ لە بەین بردنى ویرووسى ئى . بو . لا ئیقدام بکەن تەنیا دە رۆژ دواتریش لە پاریس نوینەرانى زیاتر لە چل وەلات کۆ بوونەوە تا بە جیدى بۆ لە بەین بردنى ویرووسى داعش ئیقدام بکەن.
لە ئاکام دا ویرووسى داعیش گەلێک لە ویرووسى ئى . بو . لا پیستر و بۆ مرۆڤ مەترسى دارترە لە بەین بردن و کۆشتنى ئەم دوو ویرووسە تاقە رێگاى بەرنگاربونەوەیانە.
ع ـ شریف زادە ـ ٢٤ى خەرمانانى ٢٧١٤ى کوردى ـ ئاڵمان