"an independent online kurdish website

هۆ ئازیزی  من, توخوا تۆ  وه‌ره‌

بایادگاریه‌کان گشت  تۆماربکه‌ین‌‌

که‌مێ  شادی  دل  پێ   بده‌ینه‌وه‌

هیچ نه‌بێ که‌مێ خه‌م له‌یادبکه‌ینahmad_deshti_01
 

به‌م نه‌کسه‌ شوومه‌دڵ پڕ ئازارین

لێرانه‌ش ژیانمان  زام و  هاواره‌

هه‌رچه‌ندی ده‌که‌م من‌ئۆخه‌م  نیه‌

له‌م دووره‌ دووره‌ دڵ بێ به‌هاره‌

 

هیچ سه‌برم نایێ برا له‌م  دوریه‌

چی که‌ ده‌ڕوانم  بۆمن هه‌رخه‌مه‌

هه‌موو  ژیانم    ڕه‌نج  وهاواره‌

شادی نابینم ، ئاسۆم گشت ته‌مه‌

 

ده‌ڕوانم  به‌ره‌وخاکی کوردستان

هیچ‌وه‌دی‌ناکه‌م به‌م جۆره ‌ ژیان

ته‌نیا په‌ژاره‌   وا ده‌وری   داوم

ئای په‌رێشانم له‌ دوور نیشتمان

 

ده‌هه‌سته‌ وه‌ره‌   ئازیزه‌که‌ی من

وا له‌ تاو یاران    ئه‌من  نه‌ماوم

ساتێ بێنه‌وه‌ شادی‌له‌ دڵی    من

وا ژین براوو  پڕ ژانه‌ ‌    چاوم

 

به‌سه‌هه‌تاکه‌ی‌ ژیان‌  هه‌ر وابین

ئه‌سیری‌ ده‌ستی ‌بێگانه‌کان  بین

به‌بێ‌ده‌وله‌ت و مافی  ژیان  بین

هه‌رواژێرده‌ستی‌ نه‌یارانمان‌ بین

 

عاره‌ب‌ورۆمی‌‌وعه‌جه‌م  پێکه‌وه‌

داگیرکه‌ن  خاکی   کوردستانمان

زه‌وتکه‌ن هه‌موو مافی ژیانمان

نه‌هێلن شادبین له‌   نیشتمانمان

 

سامان‌ونه‌وت‌وکانمان زه‌وتکه‌ن

هه‌رچی هه‌مانه‌ داگیری   بکه‌ن

نه‌یه‌لن خۆمان  خاوه‌نی‌  خۆبین

هه‌ر‌له‌ژێرده‌ستی‌په‌ستی‌ئه‌وانبین

مازه‌نده‌ران،گونبه‌د کاوس..ئیمام زاده‌ یه‌حیا.

              تازه‌ بوو ئێمه‌یان بۆ شاری‌ گونبه‌دکاوس هه‌ڵداشت‌بوو،کۆمه‌لی له‌هه‌ڤال و دوست و پێشمه‌رگه‌ی‌ دیرینرکانی کورد که‌وتبوینه‌ گونبه‌دکاوس له‌ مازه‌نده‌ران، رژێمی شای ئێران زۆر نامه‌ردانه‌ ئاواره‌ی ئه‌و دوور دووره‌یان کردبووین، ئێمه‌ هه‌مومان دل ته‌نگ و ژیان پڕ خه‌م و که‌سه‌ر بووین، به‌لام چارمان ناچار بوو، یه‌که‌مجار له‌ ئێمامزاده‌ یه‌حیا  که‌ گۆرستانێک بوو جێگای مردوان بوو، به‌ ناچاری له‌وێ ده‌ژیاین،من و مامۆستا سه‌عده‌دین و مامۆستا نه‌جات موحه‌مه‌د سه‌عید، له‌ ئێمامزاده‌ ده‌رچوین  له‌ سه‌رداوای خۆمان که‌ به‌ به‌هه‌زار ناری عه‌لی ئیجازه‌یان داینێ که‌ له‌ ناو شار ده‌توانین بژین، خانوێکمان به‌ یه‌که‌وه‌ به‌ کرێ گرت به‌م حه‌مکه‌ مندالانه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌مان له‌ ژوورێک دا ده‌ژیاین،زۆر سه‌خت و ناله‌بار بوو، که‌ چوینه‌ ناو خانوه‌که‌ هیچمان نه‌بوو، ده‌وله‌تی گوربه‌گۆڕی شای ئێرانیش ته‌نیا په‌تۆیه‌کیشیان نه‌داینێ، به‌ هه‌ر حال له‌ گه‌ل ئه‌و که‌ل وپه‌لانه‌ی که‌ هێنابومان هه‌ندێکیشمان کری مالۆکه‌کمان پێک هێنا، زۆر زۆر به‌ سه‌ختی و په‌رێشانی سه‌رمان به‌یه‌که‌وه‌ نا، ژیانمان ده‌برده‌ سه‌ر ،ده‌ستمان به‌ هیچ شوێنی نه‌ده‌گه‌یشت، ره‌ق و رووت مابوینه‌وه‌، له‌وکاته‌ دا ئه‌م هۆزانه‌م نوسیوه‌. بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌وان رۆژانه‌ی ئاواره‌یی سه‌خت و پڕ له‌ ناله‌باریمان .

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی