"an independent online kurdish website

چ بکەم مێژووم لیپا و لیپە …    

لەم خەڵتەنە و خوێن ڕژانە …      

ئیسماعیل هەر … بەناو بۆتە ڕەمزی ئیسلام،aki-aliasi-2014

دەنا خۆ من… گشت ڕۆژێکم بی ئەو نیە!!

ئەوە نیە… سەراسەری ئایەکانی

نێو فەرموودەی دێڕی “پیرۆز” بە سەرمندا

هەر لە کۆن و لە ئێستاوە… بە شمشێر و

مۆدێڕترین چەکی سەردەم… بە گاڵتەوە…

بە تاقی دەکەنەوە؟!!

باشە … بۆچی ئا ئەم هەورە زگزلە هەڵماساوەی خوێن و فرمێسک،

دەبێ هەر لە ئاسامانەکەی وڵاتی من ئاوس ببێ؟

سەلاحەددین” دی بەس نەبوو؟

بن خەلەکان” تاکوو ئێستاش فێری ئێوەی خوێن ڕێژی نەکرد؟

ئێوەی دۆڕاو…. خوێڕی و گەمژە….

تاکوو ئێستاش… سەر و چاوی خوێناوڵیتان، لە ئاوێنەی

پیرۆزتانە”وە نە بیونییەوە؟

باشە ئێوە، … خێڵی جادوو…. نەفرەتییەکانی ئێستا و ڕابردوو!

بکوژانی “ژن و عەشق و خۆشەویستی و دوژژمنانی مۆدێڕنێتە و شیلەی خەندەی

ئەمڕۆ و داهاتوو”!

چتان دەوێ لە باوەشی میهر و عەشق و خۆشەویستی؟!

باشە ئێوە! پێ پەتییە، گون شۆڕەکان!

وەحشییەکانی مەملەکەتی مل و کولە،

چتان دەوێ لە کوێستانی دارەبەن لە مل؟!

ئێوە… ! ئەی خواکانی جەهالەت و خوێن و شەمشێر!

چتان دەوێ لە نێرگز و دارەبەڕوو و قاسپەی کەو و گمەی کۆتر؟!!

ئێوە! ئەی سێبەری ترس و خۆف و شمشێر و خوێن!

ئەی جاڕچیانی “جیهاد و ئەنفال” و نوێنەرانی ڕاستەقینەی “قیتال و موت”!!

ئێوە حیزن؟ یاخۆ خوێڕین؟؟ باشە ئێوە تێرتان نەخوارد لە کێلانی خەنجەرەکەی ” عومەرو عوبەیدو ئەبوو بەکر”؟؟

دەپێم بڵێن!! چتان دەوێ لە خۆڵەمێشی ” ئەهۆرا و میدیا”؟؟

ئێوە ! ئەی ڕێشنە پیسەکانی هەزارەی سێهەم!!

سەلاحەددین” خەنجەرێک بوو، تەنیا لە ڕووی خۆی هەڵکێشرا!!

یاخییەکی فریوخواردووی مەملەکەتی “شوعلە”بوو کە

ئۆجاخی خۆی کوژاندەوە و خەیانەتی لە جەستەی خۆی کرد!!

شاه و سوڵتان” دوو زۆڵی دژ بە تیرۆژ و خۆر و گزنگ، بەو حیلەیە، “ئاتەشکەدەی”

ئێزدیان” کوژاندەوە و ڕاماڵی نێو قوڕگی جۆگەی خوێنینیان کرد و

شمشێر” بووبە حوکمی مەنیتق!!

ئێوە!

داڕزاوە … پەڕپۆتییەکان!!

بەڕبەڕییەکانی … دۆخی لم و تەمتومانی مێژووی کەونار!

ئێوە!!

تۆوەکانی کوللەخۆری نێو قووڵای دەرپێی گێژەڵووکە!!

لە ئاسمانی ساماڵی من چتان دەوێ؟

لە نێرگز و گوڵە بەیبوون، لە هەڵاڵە و مێلاقەی شەنگ،

لە گەزیزە و هەرمێ و کانی،

لە ڕووبار و دارەبەڕوو و خوڕێنی نێو چاوی کانی چتان دەوێ؟

ئەی وشترە کانی دەشتی کاکی بە کاکی،

ئاخر ئێوە لە بنارو قەندیل، لە هەڵگورد و شاهۆ و لووتکە چتان دەوێ؟

بڕۆن بارکەن! “کووبانی وەک شاهۆ و قەندیل، وەکوو ئەزمەڕ، سەفین، خواکورک، بیچمەی سەختی قەڵلایەکە،

وەک باوەڕی کورد وەهایە،

بە ڕیشنی، تورک و عەرەب، تە هەتایە…لە بن نایە!!

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی